میدیای تورکیا باس لە دیارى کردنى سنورى هەرێمی کوردستان لە گەڵ عێراق لە لایەن بارزانی یەوە دەکەن

0
667

مالپەرەکانى سی ئن ئن تورک و حوریەت لە هەواڵەکانی خۆیان دا ئاماژە بە هەلکەندنى  خەندەق لە تێوان کوردستان و عیراق لە لایەن حکومەتى هەرێمەوە بە مەبەستى دەست نیشان کردنى سنورى کوردستان کراوە.

ئەم خەندەکە کە لە نزیک رەبیعەی سەر سنورى سوریەوە دەست پێ دەکات تا کەرکوک – دىالە بەردەوام دەبیت.

لێدانی ئەو خەندەکە سەرەتا  وەکو هەوڵێک بۆ پاراستنی پێشمەرگە لە هێرشی داعش هەژمار دەکرا بەڵام ئێستا وەکو هەوڵێکى حکومەتى هەرێم و بەرێز مەسعود بارزانى بۆ دەست نیشان کردنى سنورى کوردستان دەکریت . هەر ئەمەش بۆتە هۆى دروست کردنى نیگەرانی حکومەتى ناوەندی عێراق .  شایەنى باسە دواى ئازاد کردنى شنگال بەشێکى بەرچاوى خاکی کوردستان کەوتۆتە ژێر کونترۆڵى حکومەتى هەرێمى کوردستان

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.