مه‌ریوان ، لاوێكی ٣٣ ساڵانه‌ به‌ هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی له‌ ده‌ستدا 

0
78

به‌ پێی هه‌واڵێك كه‌ به‌ ڕۆژی كورد گه‌یشتووه‌  كاتژمێر ١٠ی شه‌وی ١١ی دێسامبری ٢٠١٥ هێزه‌كانی ئینتزامی كۆماری ئیسلامیی ئێران جێگیر له‌ پاسگای كانی كون سه‌ر به‌ مه‌ریوان  ته‌قه‌یان له‌ كه‌سێك به‌ ناوی جه‌ماڵ راست خانه‌ كوڕی حه‌سه‌ن  و خه‌ڵكی ئاوایی دووپلووره‌ی مه‌ریوان كردووه‌ و له‌ ئه‌نجامدا ئه‌و لاوه‌ كورده‌ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌ .

هێزه‌كانی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆژ نییه‌ به‌ بیانووی دژایه‌تی له‌ گه‌ڵ كه‌لوپه‌لی قاچاغ كه‌س یان كه‌سانێك نه‌ده‌نه‌ به‌ر گولله‌ و نیانكه‌نه‌ قوربانی .

ڕۆژی كورد له‌و باره‌وه‌ زانیاریی زیاتر بڵاو ده‌كاته‌وه‌

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت