ماکرۆن: بەڵگەی سەلمێنەرمان لە بەردەستە دایە کەسووریە چەکی کیمیایی بەکارهێناوە

0
10

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسە، لە وێووێژێکی ڕاستەوخۆی تەلەڤزیونیدا ڕایگەیاند، ئێمە دڵنیاین کە لە سووریە چەکی کیمیایی بەکار هاتووە و لەو بارەوە بەڵگەی سەلمێنەرمان لە بەردەست دایە.

ڕۆژی کورد: ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسە، لە وتووێژێکی ڕاسەوخۆی بەرنامەیەکی کاناڵی TF1 فەرانسی، سەبارەت بە شەڕ و ڕووداوەکانی سووریە، لە وڵامی پرسیارێکی پێشکەشکاری ئەو بەرنامەیەدا، وتی: “بەڵگەی سەلمێنەرمان لە بەردەست دایە کە لە سووریە چەکی کیمیایی بەکار هاتووە”.

ماکرۆن لە نێو باسەکەیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان بە چاوی خۆیان دەبینن لە سووریە خەڵکی سڤیل لە بارودۆخێکی زۆر دژاوردا دەژین و وتیشی: “پێویستە یاسا نێو دەوڵەتییەکان لە سووریە ڕەچاو بکرێن”.

لە کۆتایی باسەکەیدا تیشکی خستە سەر سەقامگیری لە ناوچەکە و ڕاگەیاند کە وڵاتەکەی ڕێگە نادات گرژییەکانی ناوچەکە زۆرتر پەرە بستێنن و لەم بارەیە وتی: “پێویستە ئامادەکاری بکرێت بۆ قۆناغی هاتوچووی سیاسی بۆ سیستەمێکی ئازاد کە نوێنەرایەتی هەموو کەمینەکانی سووریە بکات”، ئاماژەی بەوە کرد کە تەنیا بەم جۆرە ئاشتی و سەقامگیری لەو ناوچەیە جێگیر دەبێت.

پێشتر، کۆشکی سپی سەبارەت بە هێرشە کیمیاییەکەی هێزەکانی ڕژیمی سووریە بۆ سەر شارۆچکەی “دوما” لە غوتەی ڕۆژهەڵات کە نزیک بە دیمەشقی پێتەختی سووریەیە، لەو باوەڕەدایە کە ڕژیمی سووریە بەبێ پاڵپشتی کۆماری ئیسلامی ئێران و حکوومەتی ڕووسیە، گازی کیمیایی بەکار نەدەهێنا.

سارا سندرز: وتەبێژی کۆشکی سپی، ڕۆژی دووشەمە ۱۰ی ئاپریلی ۲۰۱۸ی زایینی بەرانبەر لەگەڵ ۲۱ی خاکەلێوەی ۲۷۱۸ی کوردی، ڕایگەیاند: “کۆماری ئیسلامی ئێران و حکوومەتی ڕووسیە هاوکات لەگەڵ ڕژیمی سووریە دەبێت لە بەرانبەر ئەو هێرشە کیمیاییەدا بەرپرسیار بن”، چۆنکە ڕژیمی سووریە بەبێ پاڵپشتی ڕاستەوخۆی ئەو دوو وڵاتە گازی کیمیایی بەکار نەدەهێنا.

ئێوارەی ڕۆژی شەمە ۸ی ئاپریلی ۲۰۱۸ی زایینی بەرانبەر لەگەڵ ۱۹ی خاکەلیوەی ٢٧١٨ی کوردی، هێزەکانی ڕژیمی سووریە و هاوپەیمانەکانی بە گازی کیمایی هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی “دوما” لە غوتەی ڕۆژهەڵات کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕژیمی سووریە دایە و بە هۆیەوە ڕێژەیەکی بەرچاو لە خەڵکی سڤیل بوونە قوربانی.

بەپێی ئامارە بڵاو کراوەکان کە ناوەندی ڕۆژی کورد لە هەواڵێکی پێشووتری خۆیدا ئاماژەی پێداوە، لە ئاکامی ئەو هێرشە کیمیاییەی ڕژیمی سووریە بۆ سەر شارۆچکەی “دوما” هەتا ئێستا ۷۸ کەسی سڤیل بوونەتە قوربانی و سەدان کەسیش بەریندار بوون، ڕێژەی قوربانیان و بریندارەکان ڕۆژبەڕۆژ زێدەتر دەبن.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سووری، ڕۆژی چوارشەمە، ٤ی ئاپریلی ۲۰۱۸ی زایینی بەرانبەر لەگەڵ ۱٦ی خاکەلێوەی ۲۷۱۸ی کوردی، لە ڕاگەیێندراوێکی خۆیدا، ئاماژەی بەوە کرد کە لە ساڵی ۲۰۱۱ی زایینییەوە کە شەڕی ناوخۆی سووریە دەستی پێکردووە تاکوو ئێستا رژیمی بەشار ئەسەد ٢١٤ جار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌