ماکرۆن: بێ هەبوونی جێگرەوەیەکی گشتی‌تر، نابێت واز لە بەرجام بێنین.

0
8

لە وتەکانی ماکرۆن و ترامپ لە کۆنفرانسەکانی ڕۆژانی ڕابردوودا و قسەکانی ماکرۆن لە کۆنگرەی ئەمریکادا دەردەکەوێت کە ترامپ و ماکرۆن بە تەمای ڕێکەوتننامەیەکی گشتیی ترن لەگەڵ ئێراندا لە جیاتی بەرجام، تا هەنووکە ڕوون نییە ئەو ڕێکەوتننامەیە لە سەر چیە، بەڵام ئەوە ڕوونە کە ترامپ بە پیشنیاری فەرانسە کە دیارە پیشنیاری “مێرکل”ـیشە، ڕازییە.

ڕۆژی کورد: ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕانسە، ڕۆژی چوارشەمە ۲۵ی ئاپریلی ۲۰۱۸ی زایینی بەرانبەر له گەڵ ۵ی بانەمەڕی ۲۷۱۸ی کوردی، لە ڕۆژی کۆتایی، سەفەرە سێ ڕۆژەکەی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە بەرانبەر ئەندامەکانی کۆنگرەی ئەو وڵاتەدا ڕایگەیاند، ئێران هیچ کات نابێتە خاوەنی چەکی ناوەکی خۆی.

کۆشکی سپی ڕۆژی هەینیی ڕابردوو، هیوای خۆی سەبارەت بە ئەنجام دانی گۆڕانکارییەکان لە سەر ڕێکەوتننامەی چەکی ناوەکیی ئێران لە ساڵی ۲۰۱۵ی میلادی، لە نێوان ئێران و پێنج زلهێزی جیهان، دەربڕی.

ماکرۆن لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ ترامپ، لە ڕۆژی ڕابردوودا، وتی: “ڕێکاری ڕێکەوتنیی نوێ دەتووانێت نیگەرانییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بارەی ئێرانەوە چارەسەر بکات”.

هەروەها ترامپ ڕووبە ماکرۆن وتی: “بەڕێز سەرۆک کۆمار! بیرۆکەی پێشنیارکراوی ئێوە زۆر باشە”.

سەرۆک کۆماری فەرانسە لە درێژە باسەکەیدا لە کۆنگرە، وتی: “ڕایی ئێمە دیارە، ئێران هیچکات نابێت دەستی بە چەکی ناوەکی ڕابگات، نە ئێستا و ۲۵ ساڵی دیکەش”، سەرەڕای باسەکەی جەختی لە سەر ئەوە کردەوە، ڕای ئێمە نابێت ببێتە هۆکاری شەڕێکیی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا، ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە، ڕێکەوتن لە سەر چەکیی ناوەکیی ئێران کارێکی دژوار نییە.

ماکرۆن ڕاشی گەیاند: “ناتووانین لە ڕێکەوتنی ناوەکیی لا بدەین. کە واتە دەبێت قبووڵی بکەین، ڕێکەوتن بە هەموو نیگەرانییەکانییەوە وڵامدەر نابێت. ئەگەر شتێکی گشتیی تر بۆ جێگرەوەمان نییە، نابێت دەست لەو ڕێکەوتننامەیە هەڵبگرین. فەرانسە لەو ڕێکەوتننامەیە ناچێتە دەرەوە، بەڵکوو واژۆیشی کردووە”.

ماکرۆن لە ڕۆژی ڕابردوودا لە کۆنفرانسێکی هاوبەشدا لەگەڵ ترامپ وتیشی: “لە ڕێکەوتننامەیەدا دەبێت چوار خاڵ جێ بکەینەوە، خاڵی یەکەم ئێران نابێت هیچ چالاکیێکی ناوەکی هەبێت تاکوو ساڵی ۲۰۲۵ی زیینی کە لە بەرجامیش ئاماژەی پێ کراوە، خاڵی دووهەم، دڵنیا بین کە ئێران لە درێژ ماوەدا بارنامەی ناوەکی نابێت. خاڵی سێهەم، ڕاگرتن چالاکییە مووشەکییەکانی ئێران لە ناوچەکەدا دەبێت. خاڵی چوارم، دۆزینەوەی ڕێگاچارەی سیاسیی بۆ بە جێهێشتنی ئێران لە یەمەن، سووریە، عێراق و لۆبنانە”.

لە لایەکی ترەوە، عەلی شەمخانی، سکرتێری شورای باڵایی ئ
ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەبێژێت، هاتنە دەرەوە لە گرێبەستی ڕێپێ نەدانی پەرەسەندنی چەکەکانی ناوەکی (ئێن پی تی) خاڵێکی تاقەتهێنەری ئێرانە لە کاتی ڕاگەیاندنی پێبەندنەبوونی ئەمریکایە بە بەرجام.

سکرتێری شورای باڵایی ئاسایشیی نەتەوەیی ئێران، لە کەتی سەفەر بۆ عرووس، بۆ بەشداری کردن لە نۆهەمین کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئاسایشیی وڵاتانی جۆراوجۆر لە پێنج قاڕەی جیهان، جەختی کردەوە وڵاتەکەی لە هەوڵێکی سەیر دایە لە بەرانبەری ئەگەری هاتنە دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەرجام، لە بڕیاری کاریاندایە.

سکرتێری شورای باڵایی ئاسایشیی نەتەوەیی ئێران، لە بارەی ئەگەری هاتنە دەرەوەی ئەو وڵاتە لە گرێبەستی ڕێپێنەدانی پەرە پێدانی چەکەکانی ناوەکی وتی: “بە پێی گرێبەستی ئێن پی تی، وڵاتانی بەشەدار بوو ئەو مافەیان هەیە، ئەگەر هەست بەوە بکە کە بەرەوەندیی نەتەوەییان ڕێیان پێ نادات درێژەی بارودۆخەکە بدەن، دەتووانن بە ئاسانیی لەو ڕێکەوتننامەیە بێنە دەرەوە و ئەوە خاڵێکی تاقەتهێنەرە بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران”.

هەروەها شەمخانی جەختی کردەوە، ئێران هێزێکی بە تووانایی تێدایە بۆ سەر لە نوێی دەست پێکردنەوەی چالاکییە ناوەکییەکان. سکرتێری شورای ئاسایشیی نەتەوەیی ئێران، لە بەشێکی تر لە قسەکانیدا لە کاردانەوەی یەکیەتی ئەورووپا بۆ مانەوە برجام پێشوازای لێ کردن. بە حاڵەشەوە هۆشداری دا کە ئێران ڕێپێ نادات هاتوچوو لە “هێڵی سووری خۆیی تێپەڕیە بێت

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌