ماکرۆن، ترامپ و داهاتووی خۆرهەڵاتی ناڤین

0
290

نووسین: جۆ مەک کارێن – ئەلجەزیرە

وەرگێڕانی بۆ ڕۆژی کورد: هەڵمەت مەعرووفی

سەرکەوتنی ئیمانوێل ماکرۆن، پەیوەندییەکانی نێوان فەڕانسە و ئەمریکا دەخاتە ناو تاقیکارییەکی نوێوە. بە پێی ڕواڵەتەکان و نووسراوەکان، ماکرۆن بە پێچەوانە و بە دژی ترامپە. هەڵبژاردنی دوایی فەڕانسە، پەیوەندییەکانی ئەوپەڕ ئەقیانووسەکان و خۆرهەڵاتی ناڤین، تووشی دووبەرەکی و لێکترازان دەکات.

دوو رێبەری تازەکار کە هیچ کات لە هیچ هەڵبژاردنێکدا بەشدارییان نەکردووە، دەبێ بۆ چاککردنەوەی کۆسپەکان، ڕووبەڕووبوونەوەکان و یان بەڕێوەبەریی ڕیشە قووڵە ئایدیۆلۆژیکەکان و پێکناکۆکییە سیاسییەکان، بڕیار بدەن.

ماکرۆن، دوای هەموو بەربژێرەکان و ڕێک یەک حەوتوو دوای سەرکەوتنی ترامپ لە ئەمریکا، بەربژێربوونی خۆی ڕاگەیاند و هاتە ناو گۆڕەپانەکەوە.

گۆڕانکارییەکی سەرسووڕهێنەر لە ئەیالەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هاوڕێ لەگەڵ پاشکەوتەکانی “برکیست” (چوونەدەری بریتانیا لە یەکیەتیی ئوروپا)، هۆشدار و وریاکردنەوەیەک بو بۆ سیاسەتەکانی فەڕانسە و بوو بە هۆکارێک کە خەڵک دەستیان کرد بە هەوڵ دان لە ناو وڵاتەکەیان بۆ ئەوەی بەربژێرێک بدۆزنەوە کە شکستەکانی باڵی ڕاستی ماری لۆپێن، تێهەڵبێنێتەوە. بەو واتایە کە چوونە سەری ماکرۆن و گەیشتنی بە دەسەڵات، ئەوەی دەگەیاند کە فەڕانسەوییەکان، پۆپۆلیسم و دژەجیهانی بوونی لەندەن و واشنگتۆن ـیان، خستە لاوە و وەلایان نا.

ئەوە جاری یەکەم نیە کە دوو وڵاتی فەڕانسە و ئەمریکا، سیاسەتگەلێکی زۆر ئاڵۆز و بەڕوونی دژ بە یەکیان هەڵبژاردووە.

پەیوەندییەکانی فەڕانسە و ئەمریکا لە ساڵەکانی ٢٠٠٣ تا ٢٠٠٨ و بە هۆی پەیڕەو کردنی سیاسەتی بانگەشە و بانگهێشت بۆ شەڕ کردنی جۆرج دەبلیو بووش و هێرش کردنە سەر عێراق لە لایەن ژاک شیراکەوە، کەمێک شکستی و هەرەسی هێنا و مانگی هەنگوینی نیکۆلای سارکۆزی و باراک ئۆباما، زۆر کورت ماوە بوو. لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا، ئاڵمان وڵاتی جێگای سرنج و سەرەکیترین لایەنی وتووێژەکانی ئەمریکا بووە.

ترامپ ئێستا بەدوای ئەوەیەوەیە تا بە بەستن و پێکهێنانی پەیوەندییەکی کاری لەگەڵ ڕێبەرێکی فەڕانسەوی، تۆڵەی خۆی لە ئۆباما بستێنێتەوە و بیسەلمێنێ.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێویستی بەوە دەبێ کە دوای ئەوەی کە غرووری فەڕانسەوییەکان لە ململانێیەکی هەڵبژاردنیدا خەوشدار بوو، پێشنیارگەلێک بخاتە ڕوو بەو واتەیە کە “ئیتر پاریس پاریسی جاران نیە”.

بەڵام لە هەمان کاتیشدا ئەو دوو ڕێبەرە، گەلێک خاڵی هاوبەشیشیان هەیە و هەردووکیان، ئەزموونێکی بازرگانیی هاوبەشیان هەیە و هەردووکیشیان، ڕێبەرگەلێکی غەیری سوننەتی و نائایدۆلۆژیکن کە بانگەشەی ڕێبەریی بزاڤێک دەکەن.

ماکرۆن، سیاسەتوانێکی سەربەخۆی میانەڕەوە کە بۆ کێشە و پرسە کۆمەڵایەتییەکان، ڕوو لە چەپ دەکات و لە کێشە و پرسە ئابوورییەکانیشدا، ڕوو لە ڕاستەکان دەکات و ئاراستەی خۆی دەگۆڕێت. ماکرۆن بڕوای بە ڕاگرتنی پەیوەندی لەگەڵ ئوروپا هەیە کە دەستی ئاڵمان لە دانوستانە بازرگانییەکان لەگەڵ ئەمریکا بەهێزتر بکات.

کاتێک کە سەرچاوەی ئیلهامی ترامپ، ڕیچارد نێکسۆن ـە، ماکرۆن کار لەسەر گەڵاڵەگەلێک دەکات کە لە مارشاڵ دۆگۆل، فرانسوا میتران و ژاک شیراک، ئیلهام و ڕچەی وەرگرتووە. لەوانەیە ماکرۆن هیچ گومانێک لە دیپلۆماسیی قەیران خوڵقێنی خۆتێخزاندن و خۆ خستنە ناوی ئەمریکا نەکات بەتایبەت لە کاتێکدا کە ئەو سیاسەتانەی ئەمریکا خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی فەڕانسە دەکات، نەکات.

ماکرۆن دەیهەوێ، فەڕانسە وڵاتێکی بەهێز، مرۆڤدۆست و سەربەخۆی ئوروپایی بێ، لە حاڵێکدا ترامپ بە توندی دروشمی “بەر لە هەموو شتێک ئەمریکا” ـی گرتۆتە بەر. بەڵام هەر دوو ڕێبەریش لە تێوەگلان لە شەڕ، خۆپارێزن و خۆ بە دوور دەگرن.

کاتێک کە بەڕێوەچوونی “بێرکیست” بوو بە ڕاستیەک، فەڕانسە تەنیا وڵاتی ئەندامی یەکیەتیی ئوروپایە کە مافی وێتۆی لە شۆڕای ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەبێ و ئەوە دەرفەتێکی بێ هاوتایە بۆ پاریس تا خۆی بسەلمێنێ و لەوانەشەوە لەوە بەدوا جارجارێک لەگەڵ ئەمریکا بکەوێتە دووبەرەکی و دژوازییەوە.

ماکڕۆن لەسەر ئەو بڕوایەیە کە هێزە سەرەکییەکانی ئوروپا دەبێ بۆشاییی وردەوردەی پاشەکشەی ئەمریکا لە جیهان، پڕ بکەنەوە و هەر بۆیەش پێدەچی حەزی لەوە بێ کە گومانی خۆی لە هاوئاهەنگیی نێوان ئەمریکا و ڕووسیە و تەنانەت کێشەکانیان لە کاتی پێویستدا، زێدە بکات.

بەو پێیە کە ئەو دوو رێبەرە هیچ تیۆری و ڕوانگەیەکی ڕوونیان نیە، لە سێ ڕوانگەی هاوشێوەدان: هەڵاجووقە کردن لە پرسەکانی ڕاست و چەپ دا. ململانێی ناوخۆیی لە نێوان تیمەکانیان و ڕێبەریی سیاسەتێکی دەرەکیی سوننەتی و کلاسیک.

ماکرۆن لە کۆتایی مانگی فێوریەدا بەرەو ئاراستەی دانەدەری پێشنیارکردنی شێوەکارێکی هاوسانانە لە سووریە، ئاژووتی و ئاماژەی بە خۆتێهەڵقووتانی سەربازی لەژێر سێبەری نەتەوە یەکگرتووەکاندا کرد، ئەوەش دوای ئەوە بوو کە هێرشی خان شێخون هاتە ئاراوە، ئەوە لە حاڵێکدایە کە ماکرۆن، هیچ بڕوایەکی بە مەنتق و لۆژیکی ئاشتی لە ژێر تێڕوانینی خۆتێهەڵقووتان و دەست تێوەرداندا نیە.

ڕوانگەی ماکرۆن بۆ لەناوبردن و لەسەرکار لابردنی ئەسەد، لە ئەمریکا نزیکە. خاڵی سەرەکیی  ماکرۆن لە هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا لە شەڕ بە دژی داعش و ئەلقاعیدەیە و هاوکات هەوڵ دان بۆ ڕاگرتنی پێگەی فەڕانسە لەسەر مێز نەک ئەوەی کە ئەمریکا و ڕووسیە بەتەنێ، گەمەکە ببەنە پێش.

ماکرۆن وەک ئوباما، هیچ هەڵوێستێکی ڕوونی لەمەڕ تورکیە نیە و دەیهەوێ عەرەبستان و ئێران لە دۆخێکی هاوشێوەدا دابنێت. پێدەچێ پێی خۆش بێت بەپێچەوانی سارکۆزی و ئۆلاند، خۆی لە وڵاتانی خەلیج بکشێنێتەوە و دوربخاتەوە و پێشدەچی لە مسۆگەرکردنی بەرژەوەندییەکانی فەڕانسە لە وڵاتانی عەرەبی و ئێراندا، سەرکەوتوو بێت.

کەسایەتیگەلێکی دەمکی و کاتی و زەربەیی وەک سارکۆزی و بووش لەگەڵ کەسایەتیگەلێکی زۆر خۆپارێزی وەک ژاک شیراک و ئوباما، تێکهەڵەنگوتوون، دەوریکی هاوتا، ئێستا بۆ ترامۆ و ماکرۆن، گونجاوە و ڕێککەوتووە.

کاتێک کە شیراک گومانی لە دەست تێوەردانی سەربازی لە عێراقدا هەبوو، سارکۆزی، ئۆبامای بەرەو دەستطوەردان لە لیبی پاڵ پێوەنا. وانە وەرگرتن لە لیبی، یارمەتیی ئۆلاند و ئۆبامای لە مالی دا، لە حاڵێکدا کە ئۆلاند، لە سیاسەتی دژایەتی کردن لەگەڵ ڕژیمی سووریە بۆ ڕازی کردن و قەناعەت پێهێنانی ئۆباما بۆ دەست تێوەردان لە سووریە کەڵکی وەرنەگرت. هەردووکیان، هەم ئۆباما و هەم ئۆلاند، لە شەڕ بە دژی داعش هاوکارییان دەکرد و هەروەها لە ڕێکەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێرانیشدا بەڵام لە هەمبەر تێکهەڵەنگوتن و ڕووداوەکانی نێوان ئیسراییل و فەلەستینییەکان، پێکەوە ناکۆک بوون.

هیچ دڵەراوکێی ناوێ ئەگەر بڵێین پەیوەندییەکانی نێوان ترامپ و ماکرۆن، لێهەڵگیراو و کۆپیی پەیوەندییەکانی نێوان تۆماس جیفرسۆن و مارکۆس لافایت نابێ، نەک لە دەق و ناواخندا و نە لە هاوکاری و یەکگرتووییدا.

چوار ساڵی داهاتوو، بە ئەگەری زۆر، دوو دەیە پەیوەندیی باش، پەیوەندیی ئەوپەڕی ئەقیاندووسەکان، پەرە پێدەدات. پەیوەندیگەلێک کە بەپێی ئەو واشنگتۆن و پاریس، پێکناکۆکییەکان و دمەقاڵە تاوناتاوەکانی خۆیان و یانیش هاوکاری لە ڕێکارێکی چارەسەر لەمەڕ پرسەکان، بە شێوەیەکی دیپلۆماتیک، چارەسەر دەکەن.

تەنگژە و دەرفەتگەلێکی باش هەیە بۆ ئەو دوو ڕێبەرە کە نە یەک ڕوانگە و بیرۆکە و نە ستراتژییەکیان بۆ خۆرهەڵاتی ناڤین هەیە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت