لە پارلمانی ئوروپا کۆنفرانسێک بۆ تاووتوێ کردنی پرسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێکهات

0
1362

ئەوڕۆ سێ شەممە ٧ی ڕێبەندان، لە پارلمانی بریتانیا لە شاری لەندەن، کۆنفراسێک لەسەر پرسی کوردی ڕۆژهەڵات پێکهات.

لەو کۆنفرانسەدا کە لە لایەن ڕێکخراوی UNPO وە گیرابوو، چەندین حیزب و لایەن و کەسایەتی سیاسی خۆرهەڵاتی کوردستان و هەروەها ژمارەیەک چالاکڤانی سیاسی بەشەکانی دیکەی کوردستانیش بەشدارییان بوون.

لەو کۆبوونەوەا کە زۆرتری بە زمانی ئینگلیسی بەڕێوەچوو، ئەژمارێک لە حیزب و لایەنەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان و چالاکانی سیاسی، ڕوانگە و بۆچوونی خۆیان خستە ڕوو.

عەبدووڵا موهتەدی، سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ کاناڵی ڕووداو، ئامانج لەو کۆنفرانسەی گەڕاندەوە بۆ زیاتر ناساندن و ناسرانی کوردەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان کە بە پێی بۆچوونی ناوبراو لە ئاستی میدیای جیهانیدا کەمتر ناسراون.

لەو کۆبوونەوەدا، حیزب و ڕێکخراو و کەسایەتییە بەشداربووەکان باسیان لە ئاریشە و کێشەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان کرد و گازندەیان لە وڵاتانی ئوروپایی و ڕۆژئاوایی کرد کە پاڵپشتی کوردی خۆرهەڵات ناکەن.

شایانی باسە کە UNPO واتا نەتەوە بێ دەوڵەتەکان،   لە ١٢ـەهەمین کۆنگرەی خۆیدا کە لە مانگی پووشپەڕی ئەوساڵدا گیرا، ئەو رێکخراوەیە لە دووتۆیی بڕیارنامەیەکدا پشتیوانی خۆی لەخەباتی رەوای نەتەوەی کورد لەکوردستانی ئێران دەربڕیوە و هاوکاتیش رێژیمی ئێرانی سەبارەت بە گرتن و لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی مەحکووم کردبوو.

تێبینی: ئەو هەواڵە نوێ دەکرێتەوە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.