لە مەریوان پەردە لەسەر پەیکەری شاعیری کورد، ئەحمەد بەگی کۆماسی، لادرا

0
400

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، کۆڕی پەردە لادان لە سەر پەیکەری شاعیری ناسک خەیاڵی کورد “ئەحمەد بەگی کۆماسی” ناسراو بە “خاڵۆی کۆماسی” ئەمڕۆ هەینی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی لە لایەن ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان و شۆراو شارەداری مەریوان بەڕێوە چوو.

 ئەو پەیکەرە، بەرهەمی هونەرمەندی کورد، پەیکەرتاش سەلاح حەسەنی ـیە.

ئەو ڕێوڕەسمە بە بەشداریی بەرچاوی چین و توێژەکانی خەڵکی فەرهەنگ دۆستی مەریوان بەڕێوە چوو.

 بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، لەو کۆڕەدا سەرەتا پەییامی ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوان لەلایەن فاتێح مستەفایی ـەوە خوێندرایەوە.

هەروەها پەخشانێک لە لایەن هەر کام لە عابد حسەینی، محەممەد سدیق کەریمی  و وتارێک لە لایەن ئیسماعیل ئەمینی و پارچە هۆنراوەیەکیش لە لایەن ئەحمەد بەهرامییەوە خوێندرایەوە.

دوابەدوای وتەکانی سۆران حسێنی، ئەندامی شۆڕای شاری مەریوان، ڕێز لە هونەرمەندی پەیکەرتاشی کورد، سەلاح حەسەنی گیرا.

پەردەلادانی سەر پەیکەرەی شاعیر “ئەحمەد بەگی کۆماسی”  لەلایەن ئەنوەر ڕەوشەن، کەماڵ خاوەری، دوکتور ئیسماییل مەحموودی، محەممەد نەسیمی و سەلاح حەسەنی ئەنجام درا.

15027491_1141091475987633_3009178374655216251_n

15027500_1141091125987668_6302295936059820759_n

15032243_1141091225987658_4224330562670353235_n

15055659_1141091535987627_5224224825254910222_n

15085512_1141093069320807_8073484849582788326_n

15109481_1141091315987649_1119848905967219835_n

15109582_1141091589320955_49985630433020454_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت