لە ماوەى پێنج ساڵ دا ١١,٥ لە سەدا دانیشتوانى سوریە بریندار یا کوژراون

0
92

سەنتەرى لئکۆڵینەوەى سیاسی سوریە کە ناوەندەکى لە بیروت دەبێ لئکۆڵینەوەیەکى نوئ دا کە لە ڕۆژنامەى گاردیەن دا بلاوى کردەوە چەندین ئامارى ترسناکى سەبارەت بە شەرى ناوخۆى سوریە ئاشکرا کرد.

لە ساڵى ٢٠١١ کە یە کەمین ڕئپوانى ئاشتیانە بۆ گۆرانی ڕیژیم بەڕیوە چوو تا ئێستا کە شەڕیکى ناو خۆى گەورە لە ئلرلدایە نزیکەى ٤٧٠٠٠٠ مرۆڤ ژیانى خۆیان لە دەست داوە.

لەو لێکوڵینەوەىە دا ژمارەى بریندارانى ئەو پێنج ساڵە  بە یەک ملیون و نوسەد هەزار کەس دەخەملینرێت دەکات . هەروەها کۆى گشتى ژمارەى کوژراو بریندار ١١,٥ لە سەداى هەموو دانیشتوانى سوریە لە خۆ دەگریت.

تیچوى زیانەکانى ئەم شەڕە نزیکەى ٢٥٥ ملیار دولار بوە . نزیکەى ٤٥ لە سەدا خەلکى سوریە بە هۆى شەڕەکانى سوریە ئاوارەى وڵاتانى تر بوون.

شایانى باسە ئەم لێکۆلینەوەىە جیاوازى ژمارەى لە گەل ئامارەکانى رێکخراوى نیو نەتەوەى دا هەیە کە بلاو دەبنەوە بەلام ئەوەى بە رچاوە ماڵوێرانى بە نرخى لە سەر کار مانەوەى ئەسد لە وڵاتە بەردەوامە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت