لە شارەدێی “نێ” هێرش کرایە سەر ماشێنی وەزارەتی ئیتلاعات

0
1030

کاتژمێر ١٠ی شەوی چوارشەمە، ٢٨ی مارس بەرانبەر لەگەڵ ٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ی کوردی، هەڵۆکانی زاگرۆس لە دەڤەری نیشتمانپەروەری “نێ”، گورزێکی گورچووبڕیان لە هێزەکانی ڕژیم وەشاند.

ڕۆژی کورد: کاتژمێر ٢٢:٠٠ـی شەوی چوارشەمە، ٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ی کوردی لە شارەدێی “نێ”ـی ، ماشێنێکی وەزارەتی ئیتلاعاتیان درایە بەر دەستڕێژ.

هەڵۆکانی زاگرۆس، وەک هێزێکی چەکداریی ناوخۆ یان پێشمەرگەی شار، ئەنجامدانی ئەو هێرشەیان لە وێبلاگی سەرەکیی خۆیاندا وەئەستۆ گرتووە.

لە بەشێک لە هەواڵی وێبلاگی هەڵۆکانی زاگرۆسدا هاتووە: “هەڵۆکان دوای ئەنجام دانی ئەو هێرشە قارەمانانە و سەرکەوتوانە، شوێنی عەمەلیاتەکەیان بە بێ هیچ تێچوویەکی گیانی و مادی بەجێهشتوو و بۆ ئەنجام دانی عەمەلیاتێکی تر لە داهاتووی نزیکدا، بەرەو لووتکەکانی خۆیان هەڵکشانەوە.”

تا ئێستا زانیاریی ورد لەمەڕ تێچووە گیانیەکانی ڕژیم و کوژراو و بریندارەکانی لەبەردەستدا نیە بەڵام بەپێی بەراوردە سەرەتاییەکان، لانیکەم ٢ کەس لە چەکدارەکانی ڕژیم لەو هێرشەدا بریندار بوون.

هەڵۆکانی زاگرۆس لەمەڕ ئەو عەمەلیاتە و هۆکاری ئەنجام دانی ڕایانگەیاندووە: “ئێمە وەک هەڵۆکانی زاگرۆس ڕایدەگەیێنین کە ئەو عەمەلیاتەمان بە تۆڵەی هێرشی بێ بەزەیی ڕژیم بۆ سەر خەڵکی شارەدێی “نێ” لە ڕۆژەکانی سەرەتای نەوڕۆژی ئەمساڵ و بەرز ڕاگرتنی یادی شەهید پێشەوا و هاوڕێیانی ئەنجام داوە.”

لە ماوەی چەند ڕۆژی یەکەمی ساڵی نوێی کوردیەوە تا ئێستاش، گوشار و هێرش و هەڕەشەکانی ڕژیم لەسەر شارەدێی “نێ” بەردەوامە و تەنانەت گازی فرمێسک ڕێژ و باتوومیان بە دژی خەڵکی بێ دەرەتان بەڵام خۆڕاگر و کۆڵنەدەری شارەدێی نێ بەکار هێنا.

هەروەها ڕاشیدەگەیێنین کە لە ئەگەری درێژەدار و بەردەوام بوونی دۆخی ئەمنی لەسەر شارەدێی “نێ”، عەمەلیاتەکانی ئێمە چڕتر و توندتر دەبن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.