لە سەرەتای شەڕی داعش تا ئێستا ١٤٤٦ پێشمەرگە شەهید کراون

0
176

بەپێی لێدوانی “جەبار یاوەر”، سەرۆکی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە سەرەتای دەسپێكی شەڕ دژ داعش لە ساڵی ٢١٠٤ی زایینیەوە تا ئێستا ١٤٤٦ پێشمەرگە شەهید بوونە.

سەرۆکی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان هەروەها ڕایگەیاند کە جیا لە ١٤٤٦ شەهید ٨٦١٠ پێشمەرگە بریندار و ٦٤ پێشمەرگەی دیکەش بێ‌سەروشوێن بوونە.

شایانی ئاماژەیە کە تا ئێستا جیا لە شەهید بوونی ئەو رێژە لە پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی باشوور، ئەژمارێکی زۆر لە خەڵکانی ئاسایی شەهید کراون و دەیان کەس لە لایەن ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش سەربڕاون و دەیان کچ و ژنی کوردی ئێزیدیش سووتێندراون و فرۆشراون.

گرووپی تێرۆریستیی داعش ساڵی ٢٠١٤ی زایینی هێرشی کردە سەر باکووری عێراق و دواتر هێرشی کردە سەر ناوچە کوردنشینەکانی هەرێمی کوردستان بەڵام لە لایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە به توندی بەرپەرچی درایەوە و تێکشا.

Related Post

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت