لە ئاڵمان و سویس، خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی بە دژی دەستدرێژیی سەربازیی تورکەکان بۆ عەفرین بەڕێوەچوو

0
871

خۆپیشاندانی کوردستانیان بە دژ دەستدرێژیی ئەردۆغان بۆ سەر خاکی کوردستان لە عەفرین بەردەوام. ڕۆژی شەممە لە دوو وڵاتی سویس و ئاڵمان، ڕێپێوانی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو.

ڕۆژی کورد: ڕۆژی شەممە ۲۷ی ژانویە بەرانبەر بە ٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە دوو وڵاتی ئاڵمان و سویس، خۆپیشاندانێکی هەزاران کەسیان لە شارەکانی کۆڵن و زووریخ بۆ پشتیوانی لە عەفرین و ناڕەزایەتی دەربڕین لە دەستدرێژیی سەربازیی ڕژیمی ئەردۆغان بۆ سەر خاکی کوردستان لە عەفرین بەڕێوەبرد.

بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە ئاڵمان، داوود حەیدەری لە شوێنی خۆپیشاندانەکەدا، لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆی شاری کۆڵن، کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان بە هزر و ڕوانگە و بیری سیاسیی جیاواز و لەوپەڕی یەکگرتووییدا بەشدار بوون.

حەیدەری هەروەها دەڵێ، ئەژمارێک لە کوردانی ئەرمەنستانیش لەو ڕێپێوانەدا بەشدار بوون و لە کاتی پێکەوە دوانایان لەگەڵ هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد، باسیان لە حەزیان بە سەربەخۆیی کوردستان و یەکگرتوویی کورد کردووە و هەستی نەتەوایەتیی کوردستانی ڕۆژهەڵاتیان بە بەرز نرخاندووە.

خۆپیشاندەران بە دژی ڕژیمی ئەردۆغان دروشمگەلێکی وەک “ئەردۆغان تیرۆریستە” و “کوردستان بپارێزن”ـیان گوتەوە.

خۆپیشاندانی ئاڵمان لە سەر داوای ماڵی کوردان لەو وڵاتە بەڕێوە چوو. خۆپیشاندانی وڵاتی سویسیش لەسەر داوای ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی زاگرۆس بەڕێوەچوو.

This slideshow requires JavaScript.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.