لەبەرامبەر هەرەشەكانی رژیمی كۆماری ئیسلامی دا سازمانی خەبات هەموو ئەندامان و لایەنگرانی دەخاتە ئامادەباشیەوە

0
36

رۆژی كورد: بەپێی راگەیەندراوی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران كە رۆژی كورد گەیشتووە، هاتووە: ده‌ستتێوه‌ردان و زێدەرۆییەكانی دەسەڵاتی ئاخوندییە له‌ هه‌ریمی كوردستان و دژایەتی ئەو رژیمە بۆ ئەو بریارەی هەرێمی كوردستان راستەوخۆ و ناراستەوخۆ هەڕەشەی شەر و پەلاماری سەربازیی و هه‌روه‌ها كرده‌وه‌ی ترۆریستی لە رێگەی دەست و پێوەندەكانی خۆی دەكات و هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ هێزی سه‌ربازی له‌ شاره‌ سنووریه‌كانی كوردستانی ئیران جێگیر كردوه‌. لەگەڵ ئەوەی ئێمە پێمانوایە هەرشەكانی رژیم لە خۆ گیف كردنەوەیێكی بەتاڵ شتێكی زیاتر نییە و رژیمی تاران تەنانەت فریای قەیرانە جۆراجۆرەكانی خۆی ناكەوێ‌ بەڵام ئه‌گه‌ر هێزی سه‌ربازی بە مەبەستی تێكدانی رەوشی هەرێمی كوردستان به‌ كار بێنێ‌، ئێمە وەك هێزیكی نەتەوەیی و دژ به‌ ده‌سه‌لاتی ملهوری ئاخوندی بە ئەركی خۆمانی دەزانین كە لەبەرانبەر ئه‌و هەرشانە بۆێستینه‌وه‌ و بەرپەرچی پیلانگیرییەكانی رژیمی ئیران و هیزه‌سه‌ركوتگه‌ره‌كانی بده‌ینه‌وه‌.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا هێزی پیشمه‌رگه‌ی سازمانی خه‌بات و تێكرای ئه‌ندامان و دۆستانی سازمان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ‌ له‌ ئاماده‌باشیدا بن بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ره‌شه‌یه‌كی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی حكومه‌تی ئێران و ده‌ست و پێوه‌ندیه‌كانیان له‌ عیراق.

دەقی راگەێندراوی سازمانی خەبات لەسەر هەڕەشەكانی رژیمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان
جەماوەری خۆراگری كوردستان!
هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان!
رۆژی دووشەممە 25 ی سێپتامبری 2017 وادەی دیاریكراو بۆ بەرێوەبردنی پرۆسەی رێفراندۆم لە كوردستانی عێراقە و ئامادەكاری بۆ بەرێوەبردنی ریفراندۆم لەسەرجەم شار و ناوچەكانی هه‌ریمی كوردستان كراوە.
ئەوەی لەو پێوەندییەدا جێگەی سەرنجە و تێرامانە، ده‌ستتێوه‌ردان و زێدەرۆییەكانی دەسەڵاتی ئاخوندییە له‌ هه‌ریمی كوردستان و دژایەتی ئەو رژیمە بۆ ئەو بریارەی هەرێمی كوردستان راستەوخۆ و ناراستەوخۆ هەڕەشەی شەر و پەلاماری سەربازیی و هه‌روه‌ها كرده‌وه‌ی ترۆریستی لە رێگەی دەست و پێوەندەكانی خۆی دەكات و هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ هێزی سه‌ربازی له‌ شاره‌ سنووریه‌كانی كوردستانی ئیران جێگیر كردوه‌. لەگەڵ ئەوەی ئێمە پێمانوایە هەرشەكانی رژیم لە خۆ گیف كردنەوەیێكی بەتاڵ شتێكی زیاتر نییە و رژیمی تاران تەنانەت فریای قەیرانە جۆراجۆرەكانی خۆی ناكەوێ‌ بەڵام ئه‌گه‌ر هێزی سه‌ربازی بە مەبەستی تێكدانی رەوشی هەرێمی كوردستان به‌ كار بێنێ‌، ئێمە وەك هێزیكی نەتەوەیی و دژ به‌ ده‌سه‌لاتی ملهوری ئاخوندی بە ئەركی خۆمانی دەزانین كە لەبەرانبەر ئه‌و هەرشانە بۆێستینه‌وه‌ و بەرپەرچی پیلانگیرییەكانی رژیمی ئیران و هیزه‌سه‌ركوتگه‌ره‌كانی بده‌ینه‌وه
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا هێزی پیشمه‌رگه‌ی سازمانی خه‌بات و تێكرای ئه‌ندامان و دۆستانی سازمان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ‌ له‌ ئاماده‌باشیدا بن بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ره‌شه‌یه‌كی هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی حكومه‌تی ئێران و ده‌ست و پێوه‌ندیه‌كانیان له‌ عیراق. سازمانی خه‌بات بۆ بەرپرچدانەوەی هەر جۆرە مەترسیەك و ‌پیلانه‌كانی رژیم و هه‌وڵی تێكدەرانه‌ی رژیمی ئیران و به‌كریگیراوانی له‌ عێراق به‌ پێی توانا تێده‌كۆشی بۆ دیفاع له‌ هه‌رێمی كوردستان و پێی وایە نابێ‌ ئارامی و ژیانی كوردستان بشێوێندرێ‌ و مه‌ترسی بۆ سه‌ر بنكه‌كانی سازمان و پیشمه‌رگه‌و خانه‌واده‌كانیان كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن دروست بكرێ‌.

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
24.9.2017

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت