لێرەوە وێبیناری ئەلف و بێی ڕێکخراوەیی ئاکادێمی جاپک (CAPK ACADEMY) ببینە

0
413

تێبینی: وێبیناری ئەلف و بێی ڕێکخراوەیی لەلایەن ئاکادێمی جاپک (CAPK ACADEMY) و بە هاوکاریی یەکیەتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران، هەر دوو حەوتوو جارێک، ڕۆژانی یەکشەممە کاتژمێر ٢٠ بەکاتی ئوروپای ناوەندی ڕێک دەخرێت. وێبینارەکە بۆ هەمووان کراوەیە.

ئامانجی وێبیناری ئەلف و بیێ رێکخراویی، پەروەردەی بنەماکانی کاری ڕێکخراوە و گەشەپێدانی سیستەمی کاری و ستاندارد لە ناو ڕێکخراوە کوردییەکان، بەتایبەت لە بواری بەڕێوەبەری، بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە، چارەسەری کێشەکان، پلان دانان و جێبەجێ کردن و ..هتد.

“ئاکادێمیی CAPK” یەکەم بنکەی فێرکاریی کاری ڕێکخراوەیی و کۆمەلگای مەدەنی لە ڕێگای ئینترنێتەوە بە زمانی کوردییە کە لە ساڵی 2014 ـەوە دامەزراوە.

ئامانجی ئاکادێمی CAPK بە پێشکەشکردنی بەرنامەی پەروەردەیی گەشەکردنی پەروەردەی کاری مەدەنی، بەرەوپێشبردنی توانای کۆمەڵگا بۆ ڕاهاتن بە کۆمەڵگای مەدەنی و گەشەسەندن و بەرەوپێش بردنی بەڕێوەبەری و کارگێڕیی مەدەنیە.

ئاواتی ئاکادێمی CAPK بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگایەکی ئازاد، کراوە و ڕوون لە ناو ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستانە، کۆمەلگایەک کە تێیدا هەموو دانیشتوویەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خۆی بە تاکێکی بەرانبەر و خاوەنی هەموو مافەکانی سیاسی و ئازادی بزانێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت