له‌ یۆنان، سێ كورد به‌ چه‌كه‌وه‌ گیران

0
149

بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد،  ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (14.2.2016)، پۆلیسی یونان ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ دوو هەڵمەتی جیاوازدا كه‌ سێ كوردی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی باشووریان به‌ چه‌كه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردوون كه‌ به‌ نیاز بوون ئه‌و چه‌كانه‌ به‌ره‌و توركیه‌ بگوازنه‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یاندراوه‌ پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ ڕایگه‌یاندووه‌، كه‌سه‌كان ته‌مه‌نیان 39، 28 و 22 ساڵیە و هه‌مووشیان پاسپۆرتی بریتانییان پێ بووه‌.

سێ كه‌سه‌كه‌ دوێنێ شه‌ممه‌، به‌ 20 ده‌مانچه‌ و هه‌زاران فیشه‌كه‌وه‌ له‌سه‌ر سنووری توركیه‌- یۆنان گیراون.

ئه‌گه‌رچی به‌و بڕه‌ زۆره‌ چه‌ك و فیشه‌كه‌وه‌ گیراون، پۆلیسی یۆنان ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان نییه‌ كه‌ پێوه‌ندییان به‌ ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش)ـەوه‌ هه‌بووبێ، ده‌شڵێن: “ده‌سبه‌جێ پۆلیسی ئوروپا (یۆرۆپۆل) و پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی (ئینتێرپۆل)مان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌.

بڕیاره‌ له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا، ئه‌و سێ گه‌نجه‌ دادگایی بكرێن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌