له‌نده‌ن: کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتیی سه‌باره‌ت به‌ رۆژئاوای کوردستان به‌ڕێوه‌ چوو

0
153

ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 27 فیبریوه‌ری کاتژمێر 4ی ئێواره‌، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گشتیی به‌ به‌شداری کوردستانیانی دانیشتووی له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ چوو.
سه‌ره‌تای کۆبوونه‌وه‌که‌، دوکتور هێرۆ به‌خێر هاتنی میوانانی کۆبوونه‌وه‌که‌ی کردو، پاشان دوکتور محه‌ممه‌د شه‌ریف مامۆستای زانکۆ، نووسه‌ری چه‌ند کتێک سه‌باره‌ت به‌ دیپلۆماسی کورد له‌ گه‌ڵ رۆژئاوا، بابه‌تێکی هه‌ره‌ گرنگی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ بوو. ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ ڕۆژئاوای کوردستان، فایلێکی دیکۆمه‌نتارییه‌وه‌ پێشکه‌ش به‌ به‌شداربوان کرد.
دوکتور محه‌ممه‌د، بۆ ماوه‌ی کاتژمێرێک، خاڵ به‌ خاڵ، تیشکی خسته‌ سه‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی که‌ له‌ رۆژئاوای کوردستان پێک هاتبوو، هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر رۆژئاوای کوردستان، چۆنیه‌تی ئاوادان کردنه‌وه‌ی شاری کۆبانی، چۆنیه‌تی هاوکاری کردنی رۆژئاوای کوردستان له‌ هه‌موو بوارێکدا، هێرشی هاوپه‌یمانان و ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بۆ هاوکاری کردنی کۆبانی، بابه‌تی هه‌ره‌ گرنگی ئه‌و کۆبونه‌وه‌ی بوون.
دوابه‌دوای وته‌کانی دوکتور محه‌ممه‌د، به‌شداربوان ڕاونگه‌ و بۆچوونه‌کانی خۆیان هێنایه‌ به‌ر باس بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی کۆبوونه‌وه‌که. له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ کۆمه‌ڵیک به‌شداربوانی رۆژئاوای کوردستان سپاسی خه‌ڵکی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستانیان کرد.
به‌شداری کردنی چه‌ند چالاکوانێکی خه‌ڵکی ئینگله‌ند له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ته‌وه‌رێکی هه‌ره‌ گرنگ بوو سه‌باره‌ت به‌ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی رۆژئاوای کوردستان.
کۆبوونه‌وه‌ەکە ماوه‌ی 3 کاتژمێری خایاند.

12442777_1282993991716845_1117846424_n 12769607_1282993468383564_1977563764_n 12782569_1282993968383514_331381158_n 12784328_1282994005050177_505961110_n  12736228_1282999341716310_1489910840_n 12784610_1282996298383281_1209017864_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌