لاڤرۆڤ: مافی ڕەوای عرووسە، موشەکی ئێس ٣٠٠ بە سوریا بفرۆشێت

0
749

سێرگئی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی عرووس،  ڕایگەیاند، دەستدرێژیی سێ لایەنەی ئەمریکا و بریتانیا و فەڕانسە لەدژی سوریە، ئەو مافە بە عرووس دەدەات کە سیستمی موشەکی دژە ئاسمانیی ئێس ٣٠٠ بە دیمەشق بفرۆشێت.

ڕۆژی کورد: لاڤرۆڤ ڕۆژی هەینی 20ی ئاپریل بەرانبەر لەگەڵ 31ی خاکەلێوەی ٢٧١٨٧ی کوردی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا  ڕایگەیاند،عرووس تا ئەم دواییانەش بەرپرسیارێتیی ئەخلاقیی خۆی لە هەمبەر هاوبەشەکانی لە خۆرئاوا وەئەستۆگرتووە، کە ١٠ ساڵ لەمەوبەر ئەو بەڵێنیەی پێدابوون کە سیستمی دژە موشەکیی ئێس ٣٠٠ بە سوریە نافرۆشێت، بەڵام دوای ئەو دەستدرێژکاریە سێ لایەنەیە کە کرا سەر سووریە، چیتر لەڕووی ئەخلاقیەوە، مۆسکۆ لە بەرامبەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیدا لەو ڕووەوە چیتر خۆی بە پێبەند نازانێت.

وەزیری دەرەوەی عرووس لە درێژەدا گوتی، ڤلادیمێر پوتین سەرۆک کۆماری عرووس و دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ڕێگە بە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لە نێوان هەردوو وڵاتدا نادەن.

ئەوە لەکاتێکدایە لە ڕۆژی ١١ی ئەم مانگەدا هەریەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بریتانیا و فەڕانسە، ١٠٥ موشەکیان هاویشتە چەندین ئامانجی سەربازیی سووریە.

لە هەمان کاتدا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا “هیزەر ناوێرت” ڕۆژی سێشەمە ۱۷ی ئاپریلی ۲۰۱۸ی زایینی بەرانبەر لەگەڵ ۲۸ی خاکەلێوەی ۲۷۱۸ی کوردی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە شاری “دوما” سەربە غوتەی ڕۆژهەڵات مادەی جۆراوجۆری کیمیایی بەکار هێنراوە و وتی: “زانیاری وردمان لە بەردەستدایە کە پێمان دەڵێن، لە شاری دوما گازی کولورین و سارین بەکار هێنراوە”.

هێزەکانی ڕژیمی سووریە، ڕۆژی شەمە ٩ی ئاپریلی ۲۰۱۸ی زایینی بەرانبەر لەگەڵ ۲۰ی خاکەلێوەی ۲۷۱۸ی کوردی، هێرشی کیماییان کردە سەر شاری “دوما” لە غوتەی ڕۆژهەڵات و نزیک بە دیمەشقی پێتەختی ئەو وڵاتە کە ڕێژەیەکی بەرچاو قوربانی لێکەوتەوە.

ئەمریکا، بریتانیا و فەرانسە، شەوی هەینی ۱۳ی ئاپریلی ۲۰۱۸ی زایینی بەرانبەر لەگە ۲٤ی خاکەلێوەی ۲۷۱۸ی کوردی، لە بەرانبەر بەکار هێنانی چەکی کمیایی بۆ سەر شارۆچکەی “دوما” لە غوتەی خۆرهەڵات لە نزیک دیمەشقی پێتخەتی سووریە لەلان ڕژیمی بەشار ئەسەدەوە، بارەگا سەربازییەکانی ڕژیمی بەشار ئەسەد و ناوەندە بەرهەمهێنەرە ئۆتۆمیەکانی ئەو وڵاتەیان کردە ئامانجی مووشەکەکانیان.

دوای ئەو هێرشە بۆ سەر بنکە نیزامی و ناوەندە ئۆتۆمییەکانی ڕژیمی بەشار ئەسەد، چاوەدێرانی ڕێکخراوەی پێشگرتن لە بەکارهێنانی چەکی کیمیاییەکان، چوونەتە سووریە بۆ سەلماندنی ڕاستییەکان لە سەر بەکار هێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن هێزەکانی بەشار ئەسەد و بە دوای بەڵگە فەرمییەکاندا دەگەڕن، تاکوو ئێستا لەلایەن ڕژیمی ئەسەدەوە بە پاڵپشتی وڵاتی عرووس، ڕێگەیان پێنەدراوە سەردانی شاری “دوما” بکەن.

هێزەر ناوێرت لە درێژە قسەکانیدا وتی: “ئێمە دەزانین میدیاکانی ڕژیمی بەشار ئەسەد ڕایانگەیاندووە، تیمەکان گەیشتوونەتە شاری دوما، بەڵام سەربەخۆ ناتووانین ئەم هەواڵە پشڕاست بکەینەوە.
ئەو سەرچاوانەی کە ئێمە بە متمانە پێ کراویان دەزانین، بە ئێمەیان ڕاگەیاندووە هێشتا تیمەکان نەگەیشتوونەتە شاری دوما”.

ناوێرت لە کۆتایی باسەکەیدا ڕایگەیاند، دەیانهەوێت بە زووترین کات و بە پارێزراوی تیمەکان بگەنە شاری “دوما” و وتی: ” بەڵام لە هەمان کاتدا دەمانهەوێت بەڵگەکانیش سەلمێنەر بن، لە ئەگەری دواکەوتنی گەیشتی تیمەکان بۆ شاری دوما، کێشەی شێواندنی بەڵگەکان دێتە ئاراوە”.

ڕژیمی سووریە، هاوکات لەگەڵ وڵاتی عرووس، ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکەنەوە کە لە بەرانبەر چاودێرانی ڕێکخراوەی پێشگرتن لە بەکار هێنانی چەکە کیمیاییان، لە سووریە بەربەستیان دورست کردبێت بۆ سەردانی شارە کیمیاباران کراوەکان کە وتراوە بنکە نیزامییەکانی ڕژیمی بەشار ئەسەد ڕێگەیان لێ دەگرن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.