كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان پێشوازی له‌ ڕاپۆرتی كۆتایی كومیته‌ی مافه‌كانی مناڵان له‌ سه‌ر پرسی مناڵان له‌ ئێران ده‌كا

0
163

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران-ژنێڤ له‌ نامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه‌ پێشوازی له‌ ڕاپۆرتی كۆتایی كومیته‌ی مافه‌كانی مناڵانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ سه‌ر پرسی مناڵان له‌ ئێران ده‌كا ده‌قی بڵاو كراوه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران-ژنێڤ كه‌ بۆ ڕۆژی كورد نێردراوه‌ به‌م چه‌شنه‌یه‌ :

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان پێشوازی له‌ ڕاپۆرتی كۆتایی كومیته‌ی مافه‌كانی مناڵانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ سه‌ر پرسی مناڵان له‌ ئێران ده‌كات

له‌ سه‌ره‌تای مانگی فیڤریه‌ی ٢٠١٦، پاش دوو ساڵ وتووێژ و ڕاپۆرت گۆڕینه‌وه‌ له‌ نێوان ئێران، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، سه‌ره‌نجام كومیته‌ی مافه‌كانی مناڵان، له‌ سێه‌مین و چواره‌مین خولی كۆبوونه‌وه‌كانی، ڕاپۆرت و ڕاسپارده‌كانی كۆتایی خۆی له‌ سه‌ر پرسی مناڵان له‌ ئێران بڵاو كرده‌وه‌.

ڕاپۆرته‌كه‌ هه‌موو بواره‌كانی مافه‌كانی مناڵ وه‌ك مافی ژیان، مافی خوێندن، ده‌ستڕه‌سی به‌ ده‌رمان، مافی ئازادی له‌ ئه‌شكه‌نجه‌، سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن و جیاوازی دانان، ڕێزگرتن له‌ بیرو و بۆچوونی مناڵان، مافه‌كانی مه‌ده‌نی و ئازادی، ئازادی به‌یان، ڕێكخراوه‌ و خۆپێشاندنی هێمن، ئازادی بیروڕا و ئاین، دووری له‌ ئه‌شكه‌نجه‌ و توندو و تیژی و لێدانی جه‌سته‌یی، دووری له‌ كه‌ڵكی خراپ وه‌رگرتن له‌ جه‌سته‌ی مناڵان، پرسی مناڵان له‌ زیندان له‌ گه‌ڵ دایكان، مناڵانی كه‌م ئه‌ندام، كاركردن به‌ مناڵان، مین له‌ كوردستان، مافی خوێندن به‌ زمانی دایك، قاچاخی كردن به‌ ئه‌ندامی مناڵان، دادگای كردنی مناڵان و چه‌ندین بابه‌تی دیكه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت.

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باس و گرینگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌ بۆ ئێمه‌ی كورد، هێنانه‌ گۆڕی پرسی مافی خوێندن به‌ زمانی دایك و پرسی مین له‌ كوردستان كه‌ بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ سه‌ر داوای كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران-ژنێڤ خرایه‌ چوارچێوه‌ی ڕاپۆرت و ڕاسپارده‌كانی كومیته‌ی مافه‌كانی مناڵانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.

له‌ به‌شێك ڕاپۆرته‌كه‌دا، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ توندی رخنه‌ له‌ سیاسه‌تی گرتن، ئه‌شكه‌نجه‌ و له‌ سێداره‌دانی گه‌نجانی نه‌ته‌وه‌كانی كورد، به‌لووچ، ئازه‌ری و عه‌ره‌ب له‌ لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌گرێت و نیگرانی خۆی له‌و پێوه‌ندیه‌دا ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌ره‌ها نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا ده‌كات له‌ ئێران كه‌ ئیجازه‌ بدات زمانی كوردی، ئازه‌ری و عه‌ره‌بی له‌ ئاستی ئێران وه‌ك زمانی میلی له‌ كوروكولومی خوێندن دا دابین بكرێت.

له‌ به‌شێكی دیكه‌دا، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داواكاره‌ له‌ ئێران كه‌ خێرا ناوچه‌كانی كوردستان و خوزستان له‌ مین پاك بكاته‌وه‌ به‌ هاوكاری ناوه‌نده‌ نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان.

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران-ژنێڤ

CRC_C_IRN_CO_3-4_22993_E

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت