كچێكی ٢٢ ساڵه‌ی شنۆیی له‌ ورمێ كوژرا

0
290

كاتژمێر ٤ی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ ١٢ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٤ی هه‌تاوی شه‌ونم عه‌بدوڵڵازاده‌ كچی عه‌زیز له‌ شه‌قامی موده‌ڕسی ورمێ له‌ لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ به‌ زه‌بری چه‌قۆ كوژرا .

به‌ وته‌ی كه‌سوكاری شه‌ونم ، كچه‌كه‌یان له‌ شه‌قامی موده‌ڕسی ورمێ  له‌ دووكانێكی وێنه‌گری كاری كردووه‌ و له‌ لایه‌ن كوڕێكی گه‌نجه‌وه‌ هێرشی كراوه‌ته‌ سه‌ر و به‌ زه‌بری چه‌قۆ كوشتوویه‌تی .

پاش چاولێكردنه‌وه‌ له‌  فیلمی كامێرای چاوه‌دێری ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌  قاتڵ كوڕێكی گه‌نجه‌  و پاش ئه‌نجام دانی كرده‌وه‌كه‌ ڕای كردووه‌ .

عه‌زیز عه‌بدوڵڵا زاده‌ باوكی شه‌ونم له‌ فه‌رهه‌نگیه‌كانی شاری شنۆیه‌ كه‌ پاش خانه‌نشین كران بۆته‌ دانیشتووی ورمێ ، لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس بۆ ناسین و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی قاتڵ درێژه‌ی هه‌یه‌ .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت