كچه‌ كوردێك بوو به‌ قاره‌مانی پێشبڕكێی تێنیس له‌ ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا

0
503

ڕۆژی كورد: ئالینا ڕه‌حیمی وه‌رزشوانی مه‌هابادی كه‌ بۆ ماوه‌ی ٦ ڕۆژ وه‌ك به‌شداربووی تیمی لاوانی ئێران له‌ پێشبڕكێی تێنیسی سەر مێز له‌ ئاڵماتیی وڵاتی قه‌زاقستان به‌شداری كردبوو، توانی میداڵی قاره‌مانیی ئه‌و پێشبڕكێیانه‌ بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكا، هه‌روه‌ها محه‌ممه‌دئه‌مین سه‌مه‌دیش له‌و یاریانه‌ دا توانی سه‌ركه‌وتن وه‌ده‌ست بێنێ.

پاش ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ ئالینا ڕه‌حیمی توانی بگاته‌ قۆناغی كۆتایی و به‌و شێویه‌ له‌ پێشبڕكێكانی قاڕه‌ی ئاسیا دا به‌شداری ده‌كا.

پێویسته‌ بگوترێ كه‌ دۆخی وه‌رزشی كوردستان سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن ڕژیمی ئێرانه‌وه‌ بایه‌خی پێنادرێ و وه‌رزشوانانی كورد له‌ سه‌ره‌تاییترین ئیمكانات بێبه‌ش كراون، به‌ڵام ساڵانه‌ ده‌یان میداڵیا و قاره‌مانیه‌تی له‌ ئاستی جیهانی و ناوچه‌یی دا بۆ خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت