كوردستانی باكوور ، ده‌یان كه‌س شه‌هید و بریندار بوون و به‌رخودانی كوردان به‌ دژی ڕژیمی توركیه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌

0
310

ماوه‌ی چه‌ندین ڕۆژه‌ هێزه‌ داگیركه‌ره‌كانی ڕژیمی توركیه‌ هێرشێكی به‌ربڵاوی سه‌ربازیان بۆ سه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ی كوردستانی باكوور ده‌ست پێكردووه‌ و ده‌یان هاووڵاتیی كورد له‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان بوونه‌ته‌ قوربانی ، هێزی نیزامی  و ئه‌منیه‌تیی توركیه‌ به‌ تانك و زرێپۆش چوونه‌ته‌ ناو شار و شارۆچكه‌كانی كوردستانی باكوور و به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له‌ خه‌ڵكی سڤیل و مه‌ده‌نی كردووه‌ ، هه‌روه‌ها له‌ چوار شارۆچكه‌ی باكووری كوردستانیش، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و هێرشی هێزه‌كانی‌ سوپا و پۆلیسی توركیه‌ به‌رده‌وامه‌ ، خه‌ڵكی ئامه‌د به‌ پشتگریی پارت و لایه‌نه‌ كوردییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگای‌ مه‌ده‌نی‌, دوێنێ , ڕێپێوانێكی گه‌وره‌یان به‌ڕه‌وه‌ برد  و به‌ره‌و ناوچه‌ی سوور ڕۆیشتن, به‌ مه‌به‌ستی شكاندنی گه‌مارۆی ئه‌منی و كۆتاییهێنان به‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌و ناوچه‌یه‌, كه‌ ماوه‌ی‌ چه‌ندین ڕۆژه‌ به‌رده‌وامه‌ .

له‌لایه‌كی  تره‌وه‌ له‌ شارۆچكه‌كانی‌ جزیر و سلۆپیی سه‌ر به‌ پارێزگای شرناخ و هه‌روه‌ها له‌ شارۆچكه‌كانی‌ نسێبین و كه‌ربۆرانی سه‌ر به‌ پارێزگای ماردین قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌رده‌وامه‌، به‌ تایبه‌ت له‌ جزیره‌ و سلۆپی به‌ هه‌زاران سه‌رباز و و پۆلیس به‌ چه‌كی قورسه‌وه‌  هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر چه‌ند گه‌ڕه‌كی ئه‌و شارۆچكانه‌ .

شه‌وی ڕابردوو  هاولاَتییه‌كی مه‌ده‌نی له‌ جزیره‌ به‌ گولله‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژرا، به‌یانی‌ دوێنێش هاولاَتییه‌كی تر به‌ گووله‌ی‌ ئه‌و هێزانه‌ به‌ سه‌ختی‌ بریندار كرا.  ماوه‌ شه‌ش ڕۆژه‌ له‌ سلۆپی و جزیره‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌رده‌وامه‌ و هه‌تا ئێستا چه‌ندین هاولاَتی به‌ گولله‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بوونه‌ قوربانی و ئه‌و هێزانه‌ ڕێگا ناده‌ن برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌یان بگوازرێنه‌وه‌ ‌و، هاولاَتییان بۆ خۆیان هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی‌ برینداره‌كانیان ده‌ده‌ن.

به‌ پێی هه‌واڵه‌كان له‌ باكووری كوردستان لە گەرەکی نوح لە شاری سلۆپی دوو مێرمنال بە ناوەکانی دیرەن و ئاخین لە لایەن هێزە تایبەتەکانی دەوڵەتی تورک شەهید کراون و لە گەرەکی جودی شاری شرناخ قەتلوعامی دەوڵەتی تیرۆریستی تورک لە بەرانبەر گەلی کورد بەردەوامە و ئەمشەو لە هێرشی هۆڤانەی هێزە تایبەتەکانی تورک ٤ هاووڵاتی شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندارن ، له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ لە سلۆپی باکوری کوردستان لە ئەنجامی تۆپبارانی شاری سلۆپی دوو هاوڵاتی شەهید بوون ، دەوڵەتی توركیه‌ بە ئەرتەشێکی 300هەزار کەسی هەنووکە خەریکی ژینۆسایدی گەلی کوردە لە باکوری کوردستان  هاوكات هه‌ر ئێستا ناوچه‌كانی زاپ و خواکورک لە لایەن فرۆکەکانی سوپای تورکەوە بوردومان دەکرێ ، هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌ دا  ژنێرالێکی باڵای سوپای داگیرکەری تورک بە ناوی لەوەند چۆلاک لە ریزی سۆپای داگیرکاری تورک ئیستعفای دا و رایگەیاند کە بە هیچ شێوازێک ناتوانێ سیاسەتەکانی ئێستای ئاک پارتی سەبارەت بە شەر و هێرش لە سەر گەلی کورد قه‌بوول بکا.

شیاوی ئاماژەیە کە لە پێکدادانەکانی ئەم چەند ڕۆژەدا، دەیان هاووڵاتیی سیڤیل گیانیان لە دەست داوە و بەرپرسانی هەدەپەش، ئەمە وەک شەڕی یەکجاریی نێوان کورد و دەوڵەتی تورک بەناو  ده‌به‌ن. هاوکات پارتی کرێکارانی کوردستان لای خۆیەوە ڕایگەیاندووە کە لەمەودوا شەڕ بەرفراوانتر دەکەنەوە و  دەڵێن “جارێکی تر بەڕێوەبەریی داگیرکاران قبووڵ ناکەین.”

لێره‌وه‌ ده‌توانن ئاگادار بن له‌ نوێترین ڕووداوه‌كانی كوردستانی باكوور ، لێره‌ كرته‌ بكه‌ن 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت