قەدەغە کردنى چەندین کتێب لە پێشانگاى نێونەتەوەى کتێبی تاران

0
865

عەلى فەریدونى بەرپرسی چاودێرى چۆنیەتى نێوەڕۆکى کتیبى وەزارەتى فەرهەنگى ئێران بە ماڵپەرى ایلنا ڕایگەیاندوە چەندین کتێبى بیانى لە پێشانگاى تاران بۆ کتێب کۆکرانەوەو مۆڵەتى پێشاندانیان پێ نەدرا.

فەریدونى ڕایگەیاند کە چاودێرە بە سەر کتێبەکان لە ٣ قۆناغ دا کراوە ئێستاش چاودیرانى ئێمە بەردەوام بە نێو غورفەکان دا ئامادەییان هەیە و هەر کتێبێک کە لە گەڵ مەرجەکانى ئێمە دا نەگونجێ کۆدەکرێتەوەو قەدەغە کراوە.

لەو کتیبانەى کە قەدەغە کراون بەشێک سەبارەت بە سونى مەزهەبەکان بووە هەروەها لە هەندێک بابەتیش عەکس یا بابەتى کتیبەکان بۆتە هۆى قەدەغە کرانیان لە نمایش کردندا.

شایانى باسە پێش تریش عەلى جنەتى وەزیرى فەرهەنگ  لە مەڕاسمى کردنەوەى پێشانگا دا رایگەیاندبوو کە ڕێگە بە هەر کتێبێگ بۆ بەشدارى لە پێشانگا نادریت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.