قۆڵبه‌ست كردنی دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕی ویكی لیكس

0
15

ڕۆژی کورد: به‌ پێی سه‌رچاوه‌ی ماڵپه‌ڕه‌ هه‌واڵنێریه‌كانی دوێچه‌وله‌ و ئاژانسی بی بی سی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی ١١ ئاوریل دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕی ئاژاوه‌گێڕ و ئاشكراكه‌ری راستییه‌كان ماڵپه‌ڕی ویكی لیكس جۆلیان ئاسانژ دوای حه‌وت ساڵ خۆ حه‌شار دان له‌ باڵوێزخانه‌ی وڵاتی ئێكوادۆر له‌ شاری له‌نده‌ن پێته‌ختی وڵاتی به‌ریتانیا له‌ لایه‌ن پۆلیسی وڵاتی به‌ریتانیاوه‌ ده‌سبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ كرا .

پۆلیسی به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ناوبراو چه‌ن جار بۆ مه‌حكه‌مه‌ و دادگایی كران بانگ كراوه‌ و ناوبراو له‌ به‌رده‌م دادگا حازر نه‌بووه‌ فه‌رمانی ده‌زگیركرانی ناوبرا ده‌ركرا و له‌ كاتێك دا كه‌ ناوبراو به‌ ڕواڵه‌تێكی ته‌واو جیاوازه‌وه‌ و ریش و ردێنێكی سپی خۆی له‌ باڵوێزخانه‌ی وڵاتی ئێكوادۆر حه‌شار دابوو له‌ لایه‌ن پولیسه‌وه‌ به‌ به‌رچاو سه‌دان كامێرا و میدیا و ناوه‌ندی هه‌واڵنێری ره‌وانه‌ی زیندان كرا و بڕیار وایه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كورت دا هه‌ر له‌ وڵاتی به‌ریتانیا دادگایی بكرێت.
وه‌ك ئه‌گوترێت ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا وڵاتی ئێكوادۆر فه‌رمانی ده‌ركردنی جۆلیان ئاسانژیان له‌ باڵوێزخانه‌كه‌یان له‌ وڵاتی به‌ریتانیا ده‌ركردووه‌ و به‌ پۆلیسی به‌ریتانیایان ڕاگه‌یاندووه‌ چیتر رێگا به‌ مانه‌وه‌ی ناوبراو ناده‌ن له‌ باڵوێزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان و مافی په‌نابه‌ری ناوبراویان له‌ باڵوێزخانه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌ به‌ڵام ماڵپه‌ڕی ویكی لیكس ئه‌ڵێت شتی وا راست نیه و پۆلیسی به‌ریتانیا به‌ زۆره‌ملی چۆه‌ته‌ ناو بالوێزخانه‌ی وڵاتی ئێكوادۆر و ناوبراویان ده‌زگیر كردووه‌ .
جۆلیان ئاسانژ رۆژنامه‌نووسی ئۆسترالیایی و دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ڕی ئاژاوه‌گێڕ و ئاشكراكه‌ر و له‌ قاودانی رووی راستیه‌كانی زۆر له‌ ده‌سه‌ڵاتداران و ناوه‌نده‌ سیاسی و رێكخراو و ئاژانسی پۆلیسی نهێنی وڵاتانی وه‌ك ئامریكا و رووسیا و ئیسرائیل له‌ دوای ساڵی ٢٠١٢ زایینیه‌وه‌ وه‌كوو په‌نابه‌ر له‌ باڵوێزخانه‌ی وڵاتی ئێكوادۆر له‌ شاری له‌نده‌ن نیشته‌جێ بووه‌ و دواتر كه‌ مافی په‌نابه‌ری ناوبراویان پووچه‌ڵ كردۆته‌وه‌ وه‌عده‌یان پێ داوه‌ له‌ له‌ وڵاتی به‌ریتانیا ئه‌ویش ته‌نیا به‌ هۆی لادان له‌  یاساكانی وڵاتی به‌ریتانیا دادگایی بكرێت و وڵاتی به‌ریتانیا مافی ئه‌وه‌ی نیه‌ ناوبراو راده‌ستی وڵاتی ئامریكا بكات چۆنكه‌ به‌ هۆی خه‌یانه‌ت كردن له‌ وڵاتی ئامریكا مه‌ترسی ئیعدام له‌ سه‌ر ناوبراو هه‌یه‌.
جۆلیان ئاسانژ زیاتر له‌ چه‌ن سه‌د هه‌زار لاپه‌ڕه‌ی وه‌كوو ئاشكرا كردنی رووی راستییه‌كانی رێكخراوی سی ئای ئه‌ی له‌ وڵاتی ئامریكا و له‌ قاودانی سه‌دان به‌ڵگه‌ی نه‌بینراو و سه‌دان و هه‌زاران بابه‌تی دیكه‌ بۆ زۆر كه‌سایه‌تی و ئۆرگان و رێكخراوی جیهانی ئاشكرا كرد كه‌ بوون به‌ هۆی كێشه‌ساز كردن بۆ ناوبراو و ده‌ركردنی حۆكمی ئیعدام له‌و وڵاته‌ كه‌ به‌ ناچار رووی له‌ وڵاتی سوید كرد كه‌ دوای ماوه‌یه‌ك له‌وێش راونرا و به‌ ناچار رووی كرده‌ باڵوێزخانه‌ی ئێكوادۆر له‌ شاری له‌نده‌ن كه‌ ئێستا ئاكامی ناروونه‌ و چاوه‌ڕوانی دادگایی ئه‌كات.
جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ناوبراو له‌ نووسینه‌كانی له‌ چه‌ندین جێگای نووسراوه‌كانی ئاماژه‌ی به‌ ناوی رێبه‌ری بلیمه‌تی گه‌لی كورد دوكتۆر قاسملووی نه‌مر كردووه‌ ه‌ هه‌ر جار به‌ رێزه‌وه‌ ناوی به‌ڕێزیانی هێناوه‌ و ئاماژه‌ی پێكردوو كه‌ ولاته‌ رۆژئاواییه‌كان بێوه‌فایی زۆریان به‌رانبه‌ر به‌ به‌ڕێزیان كرد و له‌ گه‌ڵ به‌ڕێزیان راست نه‌بوون و هه‌ر ئه‌وانه‌ش فرۆشتیان و دواتر دۆسیه‌ی تیروری ناوبراو به‌ پێی سات و سه‌وداكانی وڵاتانی ئه‌وروپی له‌ گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران داخرا و سه‌رپۆشی له‌ سه‌ر دانرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌