فەڕانسه‌ مەرجی نوێی خستە بەردەم ئێران

0
214

لۆران فابیۆس، وەزیری دەوەری فەڕانسه‌ تەنیا سێ رۆژ بەر لە دوایین خولی دانوستاندنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران. دەڵێت:” هێشتاش سێ مەرجی سەرەکی هەن دەبێت ئێران جێبەجێیان بکات بۆ ئەوەی رێککەوتن لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی ئێران بە ئەنجام بگات”.

وەزیری دەوەری فەڕانسه‌ رایگەیاند، ئەوان رێککەوتنێکی بەهێزیان دەوێت لەگەڵ ئێران کە دڵنیاییان بکاتەوە لەوەی ئێران بە هیچ شێوەیەک پرۆگرامی ناوەکی و پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی بەکارناهێنێت، بۆیە هێشتاش سێ مەرجی سەرەکی هەن دەبێت ئێران جێبەجێیان بکات بۆ ئەوەی ئەم رێککەوتنە بە ئەنجام بگات”.

لۆران فابیۆس ئەو سێ مەرجەی ئاشکرا کرد و گوتی:” سنوردارکردنەوەی درێژخایەنی تواناکانی گەڕان و بەرفراوانترکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم، رێگەدان بە لێکۆڵینەوەی تەواو لە هەموو ناوچەکان تەنانەت ناوەندە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە ئەگەر پێویست بوو و سێیەمیشیان گێڕانەوەی سزاکانە لە هەر کاتێکدا ئەگەر ئێران بچووکترین سەرپێچی لەگەڵ ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەدا کرد”.

بڕیار وایە دواین خولی دانوستانەکان لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی ئێران لە 30 حوزەیران بەڕێوەبچێت ، بەڵام ئێستا فابیۆس لە ڤیەننایە و دەیەوێت رۆژی شەممە 27-6-2015 لەگەڵ محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران کۆببێتەوە.

مەرجەکانی فەڕانسه‌ لەکاتێکدایە پێشتر عەلی خامنەیی رێبەری ئێران رەتیکردبووەوە بەهیچ شێوەیەک وڵاتەکەی رێگە بە پشکنینی ناوەندە سەربازییەکانی بدات، لەلایەن ئاژانسی وزەی ئەتۆمەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

وەڵامێک بنووسە