فەرمانی نهێنیی هێرشی تورکیە بۆسەر کوردەکانی سووریە.

0
608

عەبدولقاهیر مستەفا Ekurd.net

وەرگێڕان لە ئینگلیسیەوە بۆ فارسی: بنار ئاویەر

وەرگێڕانی بۆ کوردی: داوود حەیدەری

دەوڵەتی توورکیە بۆ جارێکی دیکە بەجیهانی سەلماند کە چەند بێڕەحمانە و بێ بەزەییانە هێرش دەکاتە بەشێکی بچووکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا. بەتازەیش هێرشێکی نوێی بۆسەر کوردی بێ دیفاع لەسووریە کە لە کاتی شەڕلەگەڵ تیرۆردان دەست پێکردووە.
دەوڵەتی تورکیە بە پێی هێندێک بەڵگەی درووستکراو ، یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG بەتیرۆریست و ئەوان بە هەڕەشەیەک بۆسەر ئاسایشی خۆی دەزانێت بۆیە ئەم بەڵگە درووستکراوەی داناوە. هێرش بۆسەر کوردەکان بۆبەدەستهێنانی ئامانجێکی شاراوەیە و کوردەکانی لەماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە و گۆڕانێکی زۆری لەسنوورەکانی خۆیدا پێکهێناوە.

زۆربەی خەڵک لەدونیادا بەهۆی پڕوپاگەندەی درۆینەی توورکیە باوەڕیان کردووە و پشتگیری هێرشی نیزامی تورکیە بۆسەر کوردەکان دەکەن. لەگەڵ ئەوەیدا بەشێکی کەم لەوان دەزانن کە ئەمە درۆیەک زیاتر نیە و ئەوانە خەڵکانێکن کە بۆ پاراستنی گیانی خۆیان چەکیان هەڵگرتووە بۆیە نابێ بەتیرۆریست ناودێربکرێن، ئەم جۆرە بیرکردنەوەیە زۆر هەڵە و دور لە عەقڵە. دەزانم و زۆربەی کەسانی دیکەش دەزانن کە عەقڵ دەڵێت کەسانێک کە توانای ئەنجامی کارێکی نەبێت لەخۆڕاوە هەڕەشە لەکەس ناکات، لەگەڵ ئەوەدا ئێوە کەسێک بەهەڕەشە بۆسەر خۆتان نازانن کە ئامانجی زەرەر گەیاندن بەئێوە نەبێت. بەسەرنجدان بەم خاڵە، کوردەکان چەکی پێشکەوتوو و ئەرتەشێکی زۆری نیە تاکوو هەڕەشەیەک بێت بۆسەر تورکیە.

لە حکومەتێکی دیکتاتۆر و پڕکێشەی وەک سووریە کە هیچ یاسا بوونی نیە، نە دیموکراسی و نە مافی مرۆڤ، نە شوێنێک کە دڵنیاییەکی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئێوە هەبێت، چۆن لەخۆیان و بنەماڵەیان بەرگری بکەن. کۆتایی کێشە و گرفتێک کە لەساڵانی ڕابردوودا لە سووریە درێژەی هەبووە و هەیە ئاشکرایە کە ماڵوێرانکەرە. خەڵک دەکوژرێن و مافی مرۆڤ لەلایەن حکومەت و زۆربەی هێزەچەکدارەکانی ئەوێ پێشێل دەکرێت.

ئێستا عەقڵ ئەمە قەبووڵ دەکات کە بڵێین چەک هەڵگرتنی کوردەکان نەبۆ کوشتنی تورکەکانە و نەبۆ درووستکردنی دەوڵەتێکی سەربەخۆیە لەسنووری تورکیە، بەڵکوو بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و ئەو خودموختارییەیە کە لەچوارچێوەی سووریە درووستیان کردووە. من گومانم لەوەدا هەیە کە کوردەکان چەکیان بۆ کوشتنی تورک هەڵگرتبێ یان هێرش بکەنە سەرحاکی تورکیە. هەموو ئەوەی ئەوان دەیانهەوێت، لەچوارچێۆەی سووریەیەکی پڕکێشەدا مافە دیموکڕاتیکەکانیان گاراتنی بکرێت شتێک کە جارێ بەم زووانە ناتوانین چاوەڕوانی بین لە سووریە. ئەگەر تورکیە ترسی ئەوەی هەبێت کە کوردەکان لەداوای مافەکانیان دەبن بە هەڕەشەیەک بۆسەر ئاسایشی نێوخۆی ئەوان، ئەمە هەڵەیەکی کوشندەیە کە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت.

لەڕاستیدا، ئەگەر هەڕەشەیەک هەبێت، ئەمە تورکیە بۆخۆیەتی کە هەڕەشەیەکە بۆسەر کوردەکان لەبەر ئەوەی تورکیە یەکێکە زلهێزە جیهانیەکان لەڕووی هەبوونی چەک و چۆڵ و فڕۆکە و موشەکی دورهاوێژ، لێرەدایە گروپێکی وەک YPG توانای بەرگری یان شەڕکردنی نیە لەگەڵ هێزێکی ئاوادا.

لەگەڵ ئەوەدا، تورکیە هەمووکات و لەهەموو شوێنێکدا بەدوای ئەوەدا دەگەڕێت کە گوزێک لەکوردەکان بدات و ساسەتڤانان و ڕۆژنامەنووسانیان دەستبەسەر بکات.هەروەها گوشاردەخاتە سەر وڵاتانی دیکە کە کورد لەوانەدا نیشتەجێیە بۆ ئەوەی کە یان دەریان بکەن و یانیش ڕادەستی خۆیانی بکەنەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە لەڕابردوودا ڕێبەرانی کوردیان لە دەرەوەی وڵات تیرۆر دەکرد. زۆربەی گوندەکانی دەوروبەری سنووری خۆی لەگەڵ ئێراق وسووریەدا بۆمباران دەکات.

وڵاتانی سووریە، توورکیە، ئێراق و ئێران مێژوویەکی دوور و درێژیان لە پێشێلکاری مافەکانی گەلی کورددا هەیە. خەڵکی کورد ژینۆساید کراون، کیمیاباران کراون تەنانەت لە بەندیخانەکاندا ئەشکەنجە دەدرێن. ڕێبەرەکانیان یان لە بەندیخانەدان یانیش تیرۆرکراون. گوندەکانیان بۆمباران و یان خانووەکانیان وێران کراوە و پاشانیش ماڵ و حاڵیان تاڵان کراوە. ناوچەکانی کە ئەوانی لێدا دەژین لەڕووی پێشکەوتنەوە هەر لەدوایە. کولتوور و زمانیان قەدەغە و هەمووکات وەبەر ئاسێمیلە کردن کەوتوون. ئەوان هەمیشە لە ڕێزی پێشەوەی شەڕەکانی نێوان ئیمپڕاتۆری عوسمانی و سەفەوییەکان، عوسمانی و ئیمپڕاتۆری فارس و ئیسلام و خاچ پەرستەکان کەڵکیان لێوەرگیراوە. باوکی باپیری من یەکێک بووە لە سەربازە کوردەکانی ئەرتەشی عوسمانی کەلە شەڕی عوسمانی لە باڵکان کەڵکی لێوەرگیراوە. ئەو کاری کشتووکاڵی دەرکرد بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی بنەماڵەی خۆی دابین بکات. بەڵام ئەو لەلایەن هێزەکانی ئەرتەشی عوسمانیەوە بۆ سەربازی کردنی بەزۆری بۆ شەڕ لە باڵکان دەستبەسەرکراوە. لەو کاتە بەدواوە ئیدی ئەو بۆ ماڵەوە نەگەڕاوە. ئەو لەشەڕدا کوژرا بەڵام سووڵتانی عوسمانی زیندوو مایەوە.

لەڕاستیدا کاتێک کە باپیری من بۆ شەڕی تورکانی عوسمانی کوژرا، سەرکردەکانی عوسمانی و سوڵتان مووحەمەد لەکۆشکی خۆیان لە ئەستەنبووڵ، زۆر شاهانە ژیانیان خۆیان دەبردە سەر. بۆ ئەو گرینگ نەبوو کە کێ کوژراوە و کێ زیندووە. لەبەرامبەردا ئەو لەگەڵ خێزانەکەی خۆی دانیشتبوو و فەرمانی بە خزمەتکارەکانی دەکرد کە هەنگوین و شیری بزنەکێوی کوردستانی بۆ تێکەڵاو بکەن تاوەکوو مەیلی سێکسی بۆ شەو لەوپەڕی خۆیدا بێت، کاتێک کە منداڵەکانی باپیری من هەتیوو بوون بەبێ هیچ نانێک ئەوانی بەجێهێشتبوو، دایە گەورەم مەجبوور بوو گیا بۆمنداڵەکانی دابین بکات تا لەبرسان نەمرن، ئەم بنەماڵە هیچکاتێ لەلایەن دەوڵەتی عوسمانیەوە پشتیگری مادی نەکران. چۆن دەیانتوانی لە بنەماڵەیەک کە ژیانی خۆیانیان لە پێناو ئەواندا داناوە پشتکیری بکەن؟ ئەمە بەمن دەڵێت کە تورکەکان نموونەیەک نین لە عەشق، خۆشەویستی و حورمەت، بەڵکوو گەلێکن کە ئەیانهەوێ خەڵکانێک لەپێناو ئاسایش و خۆشی خۆیاندا بکەن بەقوربانی و بە کۆیلەی خۆیانی بگرن.

لە ڕاستیدا تورکیە کورد بە تیرۆریست ناودەبات، مەگەر ئەوەیکە هاوبیری ئەوان بێت، وەک ئەوان قسەبکات و ژیان بباتە سەر. تۆ کاتێک تیرۆریست نیت کە لەبەرەی ئەواندا بیت و شەڕکەری ئەوان بیت، بۆ تورکەکان کار بکەیت و پوڵ بۆ ئەوان پەیدا بکەی، بەقسەی ئەوان بکەی بێ ئەوەی بیر لە ڕاستی و درووستی ئەوکارە بکەیتەوە کە بۆیانت ئەنجام داوە.

کوردەکان لە سووریە بۆ مافەکانی خۆیان شەڕ دەکەن. ئەوان خوازیاری گارانتییەکی نێودەوڵەتین کە لەچوارچێوەی سووریەدا مافەکانیان دابین بکات. بەداخەوە هیچ کوردێک لە ڕابردوودا گارانتییەکی لەو شێوەی نەدیوە. تەواوی دەوڵەتانی ئانکارا، تاران، دیمەشق و بەغدا مافەکانی گەلی کوردیان لەژێرپێ ناوە و مافەکانی خۆیانیان پێنەداون.

دەبێ زۆر ئاسایی بێت کە ئێوە چەکدارن لە کاتێکدا لە وڵاتێکی دیکتاتۆری وەک تورکیە، ئێران، ئێراق و سووریەدا دەژیت کە بەدەستی چەندین دیکتاتۆر بەڕێوەدەبرێت و هیچ ئاسایشێکتان نیە. بەتایبەت لەکاتێکدا هیچ گارانتی و پشتگیرییەکی نێودەوڵەتیتان لەبەرامبەر ئەو دڕندانەدا نیە.

شۆرای ئاسایشی نێودەوڵەتی دەتوانێ پێشگیری لەو هێرشانەی تورکیە بۆسەر کوردەکانی سووریە بکات، بەڵام ئەوان ئەو کارەیان نەکرد لەبەر ئەوەی هەر پێنج زلهێزە دایمیەکەی شۆرایی ئاسایش قازانجیان لەگەڵ تورکیەدایە هەتا کوردەکان.

ڕوسیە لەگەڵ تورکیە ئاڵووگۆڕی ئابووری هەیە و پێویستی بە تورکیە هەیە تاکوو کێشە بۆ دەستێوەردانەکانی ئێران لە سووریە و ئێراقدا درووست بکات. شتێکە کە کەڵک لە ئیسڕائیل وەردەگرێت. بەریتانیا و ئامریکا ئامادەن هەمووکەس لە پێناو ئاسایشی ئیسڕائیل بکەن بە قوربانی. فەڕانسە لە هەلوومەرجێکی نالەباردایە و ناتوانێ لەبەرامبەر بڕیارەکانی ئامریکا و بەریتانیا بوەستێتەوە لەبەر هاوپەیمانیەتیەکەی لەگەڵ ئەو وڵاتانە. چین تا ئەو کاتەی کە تورکیە پشتیوانی لە موسوڵمانانی ئوغور تورک لە چیندا ناکات بێدەنگە.

کەوابوو من شۆرایی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەندامانی تەنها بە هێندێک بەرژەوەندی خواز دەبینم کە لەبری ئەوەی پشتی مافی مرۆڤ بگرن و هەوڵ بۆ ئاسایشی جیهانی بدەن تەنها لە بەرژەوەندی خۆیاندا دەجووڵێنەوە، سزادانی هێندێک وڵاتی ئیسلامی و تورکیە نادەن کە یاسا نێودەوڵەتیەکان پێشێل دەکەن. ئاشکرایە شۆرایی تەناهی تەنها بۆ بەرژەوەندی خۆی و ئەندامانی هەمیشەیی خۆی کاردەکات. خەڵک پێشێلکاری زۆریان دیوە لەم شۆرا بۆ نموونە کەڵک وەرگرتن لە مافی وێتۆ لەلایەن ڕووسیەوە لە بابەتی بەکارهێنانی چەکی کیمیای لەسووریە لەلایەن دەوڵەتی ئەو وڵاتەوە. ئەم شێوە کارکردنە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی زۆرگرووپی توندڕەو لە جیهاندا بۆنموونە لە ئافریقا و ئامریکای باشوور و ڕۆژهەڵاتی ناڤین. هەروەها بینەری زۆر گرووپی توندڕەوی ڕادیکاڵی وەک داعشین کە بەهۆی کەم و کوڕییەکانی ئەم شۆراوە درووست بوون.

خەڵک شاهیدی ڤێتۆی ئامریکا بوون سەبارەت بە درووستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە ئورشەلیم لەلایەن ئیسڕائیلەوە و فەلەستینیەکان لەماڵ و حاڵی خۆیان دەرکران. زۆربەی خەڵک هۆکاری درێژبوونەوەی ئەم کێشەی نێوان ئیسڕائیل و فەلەستینیەکان بۆ پشتیوانی ئینگلیس و ئامریکا لە ئیسڕائیل دەزانن. بەشێک لە جیهان دژبەم زۆڵم و زۆرە دەنگیان داوە، بەڵام ئەو ڕاستیە دەرکەوتووە کە بڕیارە جیهانیەکان لەم کەپرەدا لەلایەن چەند لایەنێکی کەمەوە دیاری دەکرێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆیان نەک بۆ ئاسایشی جیهانی.

کوردەکان لەسووریە تیرۆریست نین دەبێ ڕێز لە مافەکانیان بگیردرێت. هێرشی تورکیە بۆسەر ئەوان بەگشتی هەڵەیە و تەنها پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکانە بەڵکوو تەنانەت لادان لە پرەنسیپە مرۆییەکانیشە. کەسانێک کە بەدوای مافەکانیانەوەن تیرۆریست نین بۆیە مافی خۆیان بەرگری لە مافو ئازادییەکانی خۆیان بکەن.

خەڵک مافی خۆیانە بەرگری لە خۆیان بکەن نەتەنها بە چەڵک بە هەرشتێک کە زانیان لەڵایەن دەووروپشتیانەوە هێرش دەکرێتە سەریان. هەوڵدان و بەلاڕێدا بردنی ڕاستیەکان و مۆرکی تیرۆریست لێدان لە خەڵکانێک کە بەرگری لە مافەکانیان دەکەن دوور لە عەقڵە، چوونکە هەر بوونەوەرێک لەبەرامبەر هێرشدا پەرچەکردارێکی هەیە کە بەشێک لە ناخی ئەوە. هێندێکجار بەشێک دەتوانێت کاریگەرتر لە بەشێکی دیکەبێت، بەڵام هەرکەس و ئەم میکانیزمەی هەر هەیە. ئایا کەسانێک دەوانن یاسا دژبەمانە دەربکەن؟

بەگشتی، هۆکاری هێرشی تورکیە بۆسەر کوردەکانی سووریە درووستکردنی ناوچەیەکی ئارام لە سنووری خۆیدا یان ئاسایشی نێوخۆی سووریە نیە، بەڵکوو ئاسێمیلە کردنی خەڵکی ئەو ناوچەیە بە سوودی خۆی و دەست تێوەردان لەکاروباری سووریە.

پێشتر تورکیە بەڵێنی ئابوورییەکی باشی بە پەنابەرانی عەرەب و سوننە و تورکمەنەکانی سووریە دابوو. ئەمە بەو مانایە کە ئەوانەی وەفادارن بە تورکیە پشتیان دەگیردرێت و یارمەتی دەدرێن کە لە سنووری نێوان تورکیە و سووریە نیشتەجێ دەکرێن. کەوابوو تورکیە بەم کارەی سنوورێکی قەومی لەنێوان عەرەبە سوونییەکان و تورکمانەکان درووست دەکان لە شوێن و جێگەی کوردەکان، بەمشێوەیە تورکیە پێوەندی نێوان کوردەکانی تورکیە و سووریە دەپچڕێنێت، لەهەمانکاتدا باشتر دەتوانێ یارمەتی گرووپەکانی ژێردەستی خۆی بدات بۆ بەرگری کردن لە دستکەوتەکانی خۆی لە سووریە. ئەگەر ئەم پڕۆژەیە سەربگرێت، سنوورێکی ڕۆحی دیکە وەک سنووری دەستکردی سایکس پیکۆی کەونار کە لەنێوان کوردانی تورکیە و سووریەدا هەیە زیاد بکرێت. کەوابوو ئەمە پڕۆژەیەکی مەترسیدارە و من پێم وایە ئەم کارە سەر دەگرێت، ئەم ڕاستیەش تەنها لە سووریە خراپتر دەبێت، لەبەر ئەوەی شەڕێکی قورس لەنێوان کوردەکان و عەرەبە سوونیەکان و تورکمانەکان دێتە ئاراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.