فەرماندەی هەوافەزای سپا: موشەکی دوو هەزار کیلۆمیتریمان بۆ لێدانی ئیسراییل ساز کردووە

0
1055

تەنگژەی نێوان ئێران و ئیسراییل و بەدوایدا ئێران و وڵاتانی ڕۆژئاوایی بە هۆی ساز کردنی موشەکی دوورهاوێژ لە لایەن ئێرانەوە، سەریهەڵداوەتەوەو ئێران لە ماوەی ٢ ڕۆژدا ٣ موشەکی دوورهاوێژی تاقی کردۆتەوە.

فەرماندەی هەوافەزای سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە دوای تاقیکردنەوەی مووشەکێکی دوور هاوێژ لە ڕۆژی سێ شەممە١٨ی ڕەشەممە، ئەمڕۆ بەیانی،ئەمڕۆ چوار شەممە ١٩ی ڕەشەممە تاقیکردنەوەی دوو مووشەکی دوورهاوێژی تر بە ناوەکانی (قەدەر ئێچ) و (قەدەر ئێف)  ڕایگەیاند کە  ئەو مووشەکە دوورهاوێژانە بۆ لێدان و پێکانی دووردەست ترین دوژمنمان واتا ئیسراییل ساز کراون و داڕێژراون.

فەرماندەی هەوافەزای سپاسی پاسداران هەروەها گوتیشی: ئیتر ئیسراییل گەیشتۆتە خاڵی کۆتایی ژیانی خۆی  کە ئەو موشەکانەی ئێران هی لوبنان و سووریە و فەلەستین و هەر هەموو لیقەوماوان و زۆرلێکراوانی جیهانن.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەری کۆماری ئیسلامی ئەو دوو مووشەکە لە بەرزاییەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەلبورز، تاقی کراونەتەوەو هەواڵدەری تەسنیمیش دەڵێ ئەو موشەکانە تا ١٧٠٠ کیلۆمیتر بڕ دەکەن.

شایانی ئاماژەیە کە محەممەد جەواد زەریف لە کۆبوونەوەی بەپەلەی وڵاتانی ئیسلامی پەیەوەندی و نزیک بوونەوەی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسراییلی بە شەرمەزاری پێناسە کرد و گوتی کە ئەوان لەسەر پشتگیری و پشتیوانی ئامانجەکانی فەلەستین و قوس بەردەوامن.

هەروەها هەروەک پێشتر لە هەواڵەکانی ڕۆژی کورددا هاتبوو،  وەزیری بەرگری ئێران لە وتووێژ لەگەڵ کاناڵی تەلەڤیزیۆنی ٢ی ئێران، شەوی سێ شەممە ٢٠ی ڕێبەندان باسی لە بردنە سەری توانایی و گەشەپێدانی موشەکی بالستیکی “عیماد” کرد.بە پێی قسەکانی حوسێن دێهقان، بەشی گەشەپێدراوی عیماد کە بە نوسخەی دووهەمی ناو برد، ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی ڕادەستی سپای پاسداران دەکرێت.

دواى ئەوەى کە سوپای پاسداران بۆ جارى دووەم دواى ڕێکەوتننامەى ناوەکى تاقى کردنەوەى موشەکى ئەنجام دەدات نیگەرانى ئەمریکا و فەرانسەى لێکەوتەوە داواى هەڵوێستى ئەنجومەنى ئاسایش دەکەن.

مارک تانەر وتە بێژى وەزارەتىدەروەى ئەمریکا گوتى  کە بە دواى راستیەکانى ئەو تاقى کردنەوانە دا دەگەڕێن ئەگەر بێت و ئەوتاقى کردنەوانە پەیوەندى بە موشەکى بالستیک کە تواناى هەلگرتنى کڵاوى ئەتومى هەبێ ئەو کات دەبێ ئەنجومەنى ئاسایش بڕیار بدات.

هەروەها سەرچاوەیەکى دیپلۆماسی فەرانسە ئەو تاقى کردنەوانە بە پێشل کردنى بڕیارنامەى ٢٢٣١ ئەنجومەنى ئاسایشى نەتەوە یەکگرتوەکانە هەروەها درێژەى پێدا کە بە دواى راستیەکانى ئەو تاقى کردنەوانەدا دەڕۆین ئەگەر راست بێت ئێستا زووە کە بڵێین بریاى ئێمەو ئەنجومەنى ئاسایش چى دەبێ.

وەزیری بەرگری ئێران هەروەها گوتی: ” موشەکی عیماد بە بەرفراوانی و لە ڕێژەی زۆردا بەرهەم دەهێندرێت. لە قۆناغی دواتردا، ڕادەی سرنجی پێکانی ئەو موشەکە زێدەتر دەکرێت”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.