فەرانسە: هێرشێکی تیرۆریستیمان لە چرکە دواییەکانیدا بەتاڵ کردەوە

0
572

لەدوای هیرشی تیرۆریستی بۆ برۆکسێلی بلژیک کە زیاتر لە ٣٠ کوژراو و سەدان برینداری لێکەوتەوە، فەڕانسە باس لە پووچەڵکردنەوەی هەوڵێکی تیرۆریستی دەکات.

دۆینێ پێنج شەممە ٥ی خاکەلێوە، وەزیری وڵاتی فەڕانسە باسی لە بەتاڵ کردنەوەی هێرشێکی تیرۆریستی لە لایەن هێزە تەناهییەکانی ئەو وڵاتە کردووە و گوتوویەتی: “بە پێی ئەو لێکۆڵینەوە وردانەی کە چەند حەوتوو بوو دەستی پێکردبوو و گەلێک وزری مرۆڤی و تەکنیکی گرنگی تێدا بەکار هاتبوو و لە هەمان کاتدا هاوکاری نزیکی و بەردەوام لەگەڵ ڕێکخراوە زانیارییەکانی تری ئوروپا” توانیمان کەسێکی جێی گومان دەست بەسەر بکەین.

برنار کازنۆ، وەزیری وڵاتی فەڕانسە لە درێژەدا گوتی، هێزە تەناهییەکانی فەرانسە، کەسێکی جێی گومانیان لە “قۆناغە دواییەکانی” ئەنجام دانی کردەوەیەکی تررۆریستی، دەستبەسەر کرد، ڕێکخراوی دژە تیرۆری فەرانسەش هەروەها ڕۆژی پێنج شەممە لە دەوروبەری پاریس، هێریشیان کردۆتە گەڕەکێک.

کازنۆ، وزیری وڵاتی فەڕانسە هەروەها گوتی تا ئێستا هیچ پەیوەندییەک لە نێوان هێرشە تیرۆریستییەکانی پاریس و بلژیک و دەست بەسەر کردنی ئەو کەسە نەدۆزراوەتەوە.

شایانی ئاماژەیە کە کەسی دەست بەسەر کراو، هاووڵاتی فەڕانسەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.