فیلمی (بێده‌نگی مێرووله‌كان) له‌ پێشبڕكێى سه‌ره‌كیى فیستیڤاڵێكى جیهانیدا به‌شداری ده‌كا

0
489

فیلمی (بێده‌نگی مێرووله‌كان) له‌ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندى سینه‌ماكار سۆران ئیبراهیم وه‌ك نوێنه‌رى هه‌رێمى كوردستان‌، له‌ فێستیڤاڵێكى سینه‌مایى جیهانى به‌شدارى ده‌كا.

سۆران ئیبراهیم هونه‌رمه‌ندى سینه‌ماكار‌ و ده‌رهێنه‌رى فیلمه‌كه‌ له‌باره‌ى ئه‌و فێستیڤاڵه‌وه‌ رایگه‌یاند “فیلمى (بێده‌نگى مێرووله‌كان) له‌به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی ئه‌ڵترناتیڤ فیلم فێستیڤاڵ به‌شداری ده‌كات‌ و هه‌روه‌ها تاكه‌ نوێنه‌ری كوردستان‌ و عێراقه‌ له‌م فێستیڤاڵه‌دا”.

له‌باره‌ى كات‌ و شوێنى ئه‌نجامدانى فێستیڤاڵه‌كه‌ش، سۆران ئیبراهیم گوتى “ئه‌ڵتەرناتیڤ فیلم فێستیڤاڵ له‌ رۆژى ٨ى دێسامبری ٢٠١٥ ده‌ست پێده‌كا  و هه‌تا رۆژى ١٢ى دێسامبری ٢٠١٥ به‌رده‌وام ده‌بێ”.

سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكى فیلمه‌كه‌ش، سۆران ئیبراهیم گوتى “سینۆپسى فیلمه‌كه‌ باس له‌چه‌مكى مردنێكى شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ ده‌كات‌، به‌باشم زانى پێشكه‌شى بكه‌م به‌ ڕۆحی فه‌ریناز خوسره‌وانی ئه‌و كچه‌ كورده‌ی له‌پێناو پاراستنى شه‌ره‌ف و ناموسی خۆیدا كۆتایى به‌ ژیانى خۆى هێناو مردنێكى شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ى هه‌ڵبژارد”.

گوتیشى “فیلمه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ كه‌سایه‌تییه‌كه‌ كه‌ ئومێدی ژیان له‌ده‌ست ده‌دات و وا بیر ده‌كاته‌وه‌ جگه‌ له‌ مردن هیچ ڕێگه‌یه‌ك نه‌ماوه‌ بۆ ژیانكردن”.

له‌باره‌ى ستافى به‌رهه‌مهێنانى فیلمه‌كه‌شه‌وه‌، ده‌رهێنه‌رى فیلمه‌كه‌ گوتى “ستافى به‌رهه‌مهێنانى فیلمه‌كه‌ بریتین له‌: نووسین و كامێرا و ده‌رهێنان: سۆران ئیبراهیم، نواندن: ته‌ها ئاغاجان، دڵنیا كاموسی، چیا هه‌ورامی. یاریده‌ده‌رانی كامێرا: محه‌مه‌د ڕه‌زایی، تۆفان ئه‌بوبه‌كر، خالید مه‌ولود، ده‌نگ هه‌ڵگر:محه‌مه‌د تۆریوه‌ریان، مۆنتاژ و ده‌نگ دانه‌ر: سۆران فه‌هیم، مۆسیقا: هه‌ڵبژارده‌، ڕاوێژكاری سیناریۆ: تۆفیق ئه‌مانی، تروكاژ: سۆلاڤ فیلم، دیزاینی جلوبه‌رگ: سۆران ئیبراهیم، یاریده‌ده‌ری جلوبه‌رگ: هه‌ردی حه‌سه‌ن، یاریده‌ده‌رانی ده‌رهێنه‌ر: هه‌ردی حه‌سه‌ن، په‌یمان جه‌مشیدی، سه‌حه‌ر نیكپور، میكیاژ:عه‌لی ئه‌ژده‌ری، یاریده‌ده‌ری میكیاژ: مینا موعینی، ڕه‌نگ:مه‌یسه‌م كه‌مالی، دیزاینی پۆسته‌ر و تیتڕاژ: زانیار كاكه‌خانی، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن: شۆڕش محه‌مه‌د، وێنه‌گری پشت كامێرا: قادر فه‌ره‌جی، یاریده‌ده‌ری به‌رهه‌مهێنه‌ر: شاخه‌وان ئیدریس، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م: سه‌نگه‌ر حه‌سه‌ن، یاریده‌ده‌رانی به‌رهه‌م: كه‌یهان ئه‌نوه‌ر، كارزان ئیبراهیم، هاوار قادر، به‌رهه‌مهێنه‌ر: سۆران ئیبراهیم، به‌رهه‌می: ئاكۆ فیلم كوردستان-عێراق  ٢٠١٥

سۆران ئیبراهیم ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه‌ ئه‌م فیلمه‌ به‌پشتگیرى به‌همه‌ن قوبادى ده‌رهێنه‌رى به‌ناوبانگى كورد، به‌رهه‌م هێنراوه‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت