فیلتێر و چاودێری وێب ، مه‌ترسیه‌كان و چاره‌سه‌ر

0
355
ئینته‌رنێت ئه‌م ڕایه‌ڵه‌یه‌ گشتگیر و جیهانیه‌یه‌ وا سه‌ره‌تا له‌ وڵاتی ئامریكاوه‌ له‌ نێوان دوو زانكۆوه‌ ده‌ستی پێكرد و وڵات به‌ وڵات له‌ ڕێگای ته‌ل و بێ ته‌ل سه‌راسه‌ر جیهانی گرته‌وه‌ . له‌ وێنه‌یه‌كی ساده‌ دا‌ ئینته‌رنێت هێڵی به‌ستنه‌وه‌ی دوو كامپیوتێره‌ . بۆ نموونه‌ كاتێك ماڵپه‌ڕه‌ك ده‌كه‌یه‌وه‌ ، ناوه‌ڕۆكه‌كانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ له‌ وێنه‌ و تێكست و ویدیۆ و … له‌ سه‌ر كامپیوتێرێكه‌ كه‌ ٢٤ سه‌عات و حه‌وت ڕۆژی هه‌فته‌ به‌ ئینته‌رنێت وه‌سڵه‌(سێروێر) و كاتێكیش تۆ (به‌كارهێنه‌ر) به‌ ئینته‌رنێت وه‌سڵ ده‌بی له‌ ڕێگه‌ی ناونیشانی سایته‌كه‌وه‌ (Domain) ئینته‌رنێت ڕه‌وانه‌ی ئه‌و داتایانه‌ت ده‌كا كه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و كامپیۆتێره‌ی تر واته‌ سێروێر داندراون.
پێداویستی وه‌سڵ بوون به‌ ئینته‌رنێت و ناسنامه‌ ئینته‌رنێتی به‌ڵام بۆ وه‌سڵ بوون به‌ ئینته‌رنێت پێویست به‌ ناوه‌ندێكی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت (ISP ) ده‌كا كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ژماره‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ (IP) داواكانی تۆ بۆ كردنه‌وه‌ی هه‌ر ماڵپه‌ڕێك ڕه‌وانه‌ی تۆڕی جیهانی ئینته‌رنێت و ئه‌و سێروێره‌ بكا كه‌ داتاكانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ی داوات كردووه‌ی تێدایه‌ و داتاكانیشت بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ . واته‌ هه‌ر ISP ژماره‌ی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌ وه‌ك ناسنامه‌ و هه‌ر مشته‌ریه‌ك لای ISP ژماره‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌یه‌ ، ئه‌م ژمارانه‌ (IP) له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌ردان و گه‌ڕانی تۆ له‌ ئینته‌رنێت دا وه‌ك پێناس ده‌نێردرێن .
بۆ نموونه‌ كاتێك تۆ ئادره‌سی ماڵپه‌ڕێك ده‌نووسی له‌گه‌ڵ لێدانی ئینته‌ر ئادره‌سی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ سواری ژماره‌ پێناسی ئینته‌رنێتی ده‌بێ و له‌ ISP داوا كه‌ ده‌نێڕێ بۆ ئه‌و سێروێره‌كه‌ و وه‌ڵامیش وه‌رده‌گرێته‌وه‌ و ئه‌م وه‌ڵامه‌ش ده‌خاته‌ سه‌ر شاشه‌ی كامپیۆتێره‌كه‌ت .‌ له‌ ڕووی ته‌كنیكیه‌وه‌ ISP ده‌توانێ چاودێری داواكاریه‌كانی به‌كارهێنه‌ران بكا . به‌ڵام له‌ وڵاتی ئێران و زۆر وڵاتی تر ناوه‌نده‌كانی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت خۆیان ڕاسته‌وخۆ وه‌سڵ نین به‌ تۆڕی ئینته‌رنێت و له‌ ڕاستیدا ئه‌م ناوه‌ندانه خۆیان له‌‌‌ ناوه‌ندێكی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتی تر( كه‌ له‌ ئێران دا موخابراتی كۆماری ئیسلامی ئێرانه ) به‌ ئینته‌رنێت وه‌سڵن .
فیلتێرینگ
لێره‌ دا مه‌سه‌له‌ی سنوردار كردن و چاودێری به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت به‌ مه‌به‌ستی سیاسی دێته‌ ئاراوه‌ كه‌ پێی ده‌وترێ فیلتێرینگ .
واته‌ ISP ناوه‌ندی (مخابرات) لیستێكی له‌و سایتانه‌ی كه‌ نایهه‌وێ خه‌ڵك بیبینێ، هه‌یه‌ و خۆكارانه‌ هه‌ر داواكاریه‌ك بۆ ئه‌و سایتانه ناخاته‌ باری جێ به‌ جێ كردن و له‌ جێگه‌ی په‌یامێك ده‌نێرێته‌وه‌ و ده‌ڵێ ئه‌م سایته‌ فیلتێره‌ .
فیلتێرشكێن هه‌ر دوو جۆری سه‌ره‌كی فیلتێر شكێن (VPN و Proxy ) له‌ ڕاستیدا داوا له‌ كامپیوتێرێكی ده‌ره‌كی تر ده‌كه‌ن كه‌ ماڵپه‌ڕی فیلتێر كراویان بۆ بكاته‌وه‌ و ناوه‌ڕۆكی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ش بگه‌ڕێنێته‌وه‌ . واته‌ داواكه‌ت له‌ ژێر ناسنامه‌یه‌كی تر به‌ ناوی ISP دا تێپه‌ڕ ده‌بێ بۆ سێروێرێكی تر (VPN Server) و ئه‌و سێروێره‌ ناوه‌ڕۆكی لاپه‌ڕه‌ ئینته‌رنێتێكیه‌ له‌ سێروێری سه‌ركی كه‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی له‌ سه‌ره‌، وه‌رده‌گرێ و ده‌ینێرێته‌وه‌ بۆ به‌كارهێنه‌ر . بۆیه‌ ISP هه‌ست به‌ هیج جۆره‌ په‌یوه‌ندیه‌ك له‌گه‌ڵ سێروێری قه‌ده‌خه‌ كراو ناكا
كێشه‌ی فیلتێر شكێنه‌كان فیلتێر شكێنه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر چاره‌سه‌رێكی باش بوون بۆ بازدان به‌ سه‌ر فیلتێر دا به‌ڵام دوو كێشه‌ هه‌یه‌ : ١- فیلتێر شكێنه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كان خۆشیان فیلتێر بكرێن . ٢- سێروێری فیلتێر شكێن هاوكار یا دروستكراوی ده‌وڵه‌ت بێ .
كێشه‌ی دووه‌م جێگه‌ی سه‌رنجه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ دوو ساڵی ڕابردوو دا زیاتر له‌ ٢٠٠ سێروێری VPN له‌ لایه‌ن مخابه‌راتی سه‌ر به‌ سپای پاسدارانه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ و له‌ لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانه‌وه‌ به‌ كار دێت . له‌ ڕاستیدا سه‌رجه‌م داواكاریه‌كانی به‌كارهێنه‌ران كه‌ ده‌یانهه‌وێ به‌ سه‌ر فیلتێر دا باز بده‌ن و سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندیه‌كان له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕه‌ فیلتێر كراوه‌كان تاوتوێ ده‌كرێ .
به‌ تایبه‌ت ماڵپه‌ڕه‌ كوردی وئێرانیه‌كان زۆر به‌ كه‌می له‌ لایه‌ری ئه‌من( له‌ كۆتایی دا به‌ كورت باسی كراوه‌ ) ( ( https كه‌ڵك ورده‌گرن .
به‌م پێیه‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ به‌ ئینته‌رنێتی ئێران ئه‌م مێتۆده‌ باوانه به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌من نیه‌ بۆ به‌كارهێنانی تۆڕی ئینته‌رنێت . ئه‌ی چاره‌سه‌ر ؟ پێش ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ چاره‌ی ئه‌من بخه‌مه‌ به‌ر ده‌ست ده‌بێ كورته‌یه‌ك له‌ سه‌ر دیوێكی تری تۆڕی ئینته‌رنێت باس كه‌م . دیوێكی تری تۆڕی ئینته‌رنێت كه‌ پێی ده‌وترێ : “دیوی تاریكی ئینته‌رنێت ” و قوڵایی وێب یشی پێ ده‌وترێ .
دیوی تاریكی ئینته‌رنێت (Dark side of Web)
سه‌رجه‌م ئه‌م باسانه‌ی تا ئێستا كردمان په‌یوه‌ست بوون به‌ دیوێكی یاسایی و ناسنامه‌داری ئینته‌رنێت . به‌ڵام ئینته‌رنێت دیوێكی تری هه‌یه‌ به‌ ناوی دیوی تاریكی ئینتێرنێت كه‌ هیچ كه‌س له‌وێ دا ، چ سێروێره‌كان و چ به‌كارهێنه‌رانی خاوه‌نی ناسنامه‌ و شوێن پێ نین . له‌ دیوی ڕوونی نێته‌وه‌ ناكرێ به‌ ناوه‌ڕۆك و بابه‌ته‌كانی دیوی تاریكی نێت وه‌سڵ بی ، بۆ نموونه‌ به‌ شێوه‌ی ئاسایی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ماڵپه‌ڕی ویكیلیكس ناتوانی سه‌یر كه‌ی ، به‌ڵام كاتێك به‌ دیوی تاریكی ئینته‌رنێته‌وه‌ وه‌سڵ ده‌بی ئه‌م به‌ڵگانه‌ له‌ به‌ر ده‌ستن بۆ سه‌یر كردن .
باس كردنی دیوی تاریكی وێب له‌ ڕووی ته‌كنیكیه‌وه‌ له‌ ساده‌یی بابه‌ته‌كه‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ بڵێم كه‌ سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندیه‌كانی داعش ، فڕۆشگای ئانلاینی چه‌ك و ماده‌ی سڕ كه‌ر و هه‌زاران بابه‌تی جۆربه‌جۆری تر له‌ دیوی تاریكی نێت دا ئه‌نجام ده‌درێ . هه‌روه‌ها له‌ دیوی تاریكی نێتوه‌ ده‌كرێ به‌ شێوه‌ی ئه‌من و بێ ئه‌وه‌ی له‌ هیچ سێروێر و ISPه‌ك شوێن پێت به‌ جێ بمێنێ له‌ نێو دیوی ڕوون و ئاسایی نێت دا بگه‌ڕێی .
چۆنێتی وه‌سڵ بوون به‌ دیوی تاریكی نێته‌وه‌ .
تا پێش ساڵی ٢٠١٣ وه‌سڵ بوون به‌م دیوه‌ تاریكه‌ی ئینته‌رنێت كارێكی تا ڕاده‌یه‌ك قورس و ته‌كنیكی بوو به‌ڵام ساڵی ٢٠١٣
له‌ جه‌نگه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بی دا پرۆگرامێكی تایبه‌ت به‌ سیا و وه‌زاره‌تی به‌رگری ئامریكا بڵاو بۆوه‌ ، كه‌ گه‌ڕۆكێكی تایبه‌ت به‌ دیوی تاریكی وێب بوو به‌ ناوی TOR ، دواتر ویكیلیكس چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كی خسته‌ ڕوو كه‌ پڕۆژه‌كه‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٢ ه‌وه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌ ، له‌ ساڵی ٢٠١٤ ئه‌م پڕۆگرامه‌ له‌ لایه‌ن گروپێكی هاكێری ئامریكایی به‌ بێ به‌رامبه‌ر خرایه‌ به‌ر ده‌ستی گشتی .
گه‌ڕۆكی تور – Tor Browser – مرورگر تور
زۆربه‌تان گه‌ڕۆكه‌ ئاساییه‌كانی وه‌ك كرۆم و ئینته‌رنێت ئیكسپلۆرێر و فایرفۆكس و … ده‌ناسن به‌ڵام ئه‌م گه‌ڕۆكانه‌ توانا یا باشتر بڵێم ئیجازه‌ی ده‌ست ڕاگه‌یشتن به‌ دنیای تاریكی وێب ناده‌ن . به‌ڵام تور به‌ وه‌سڵ بوون به‌ دیوی تاریكی وێب و هه‌ر كاتێك له‌وێوه‌ ماڵپه‌ڕێك له‌ دنیای ڕوونی وێب بتهه‌وێ ببینی له‌ سه‌ر ڕێگا به‌ سه‌دان سێروێر و ورده‌ سێروێر دا تێده‌په‌ڕێ جا خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌ سێروێری داواكراو. بۆیه‌ له‌م ڕووه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی چاودێری نیه‌ و سیسته‌می فیلتێرینگیش ناتوانێ فیلتێرتان بكا .
چۆنێتی دابه‌زاندانی گه‌ڕۆكی Tor
زۆر ئاسانه و له‌م لینكه‌ی خواره‌وه‌ به‌ پێی ئه‌وه‌ی كامپیوتێره‌كه‌ت ماك ویندۆز یا لینوكسه‌ یه‌كیان هه‌ڵبژێره‌ و پاشان دانلۆدی كو دایبه‌زێنه . پێویستی به‌ هیچ سه‌تینگه‌كی تایبه‌ت نیه‌ و ته‌نیا له‌وێوه‌ ماڵپه‌ڕ و په‌یوه‌ندیه‌ ئینته‌رنێتیه‌كانت ئه‌نجام بده‌ .
سه‌رنج : به‌ كارهێنانی گه‌رۆكی تور ڕێگا چاره‌یه‌كی باشه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌ترسی هه‌ك كردنیشیان له‌ سه‌ره‌ .
له‌ چاوی چاودێر به‌ دوور بن .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت