شەڕی ڕەوانی دژی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد

2
123

 هەموو جار و بەتایبەت لەگەڵ ڕاسانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، ئێران هەوڵی داوە ڕێگری لە ڕۆشتنی لاوەکان بۆ ناو هێزی کوردی بکات و لەو لاشەوە ئەفکاری کۆمەڵگای ئێران دژ بە کورد هەڵسێنێت و هەر چالاکیەکی کورد بە واتای تونداژۆیی و کار بۆ دابەشکردنی ئێران لە قەڵەم بدات. لە ئێستادا کە هێزی پێشمەرگە لەناو خەڵکدایە و چەند پێشمەرگە و لایەنگەریش بەداخەوە لە زیندانی ڕژیمن و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دژی ئەم کارانەیە و خوازیاری ئازادیانن، بە شێوەیەکی زۆر چڕ دەستی بە پڕووپاگەندە و شەڕی بیر کردوە. لێرەدا بەشێکیتان بۆ دائەنێین و لە ژێریدا شیکردنەوەیەکمان نووسیوە. زنده به گور کردن جمعی ۴۸ پاسدار و ارتشی.

نیروهای اسلام گوری در قبرستان سنندج کشف کردند که جنازه چندین پاسدار و ارتشی در آن بود. ضد انقلاب برخی از آنها را زنده به گور کرده بود. در کتاب روزشمار وقایع تروریستی ایران آمده است؛ در تاریخ ۲۵ اردیبهشت ۱۳۵۹ عوامل مسلح ضد انقلاب قصد داشتند به یکی از مقرهای نیروهای اسلام که مقابل استانداری بود حمله کنند که با تیراندازی نیروهای اسلام متواری شدند. در پی درگیری شدید میان پاسداران و سربازان با ضد انقلاب، ۵ پاسدار مجروح شدند. حوالی بعد از ظهر یکی از پاسدارها به بقالی رفته بود و پس از تهیه شیر، مشغول خوردن آن بود که یک مرتبه تیری از پشت سر به وی اصابت می‌کند و از ناحیه سر کشته میشود.

جنازه ۱۳ نفر دیگر که مفقودالاثر بودند نیز در سنندج یافت شد. مردم منطقه راجع به جنازه‌ها گفتند: در گوشه‌ای از خیابان بودند و بعد ۳ روز در گورستان دفن شدند. نیروهای اسلام گورستانی را کشف کردند که ۴۸ پاسدار و ارتشی ازجمله سرهنگ نصرت زاده در میان آنها بود و در مجموع ۷۴ سرباز و ۱۵ درجەدار هستند. در گورستان فیض آباد هم تعداد ۱۱ گور پیشمرگ مسلمان کشف شد که شهاب اردوند، زینب سلطانیان و عباس هفت سوار از آنها هستند. ئەمە ڕێک لەو کتێبە گیراوە کە ناومان بردوە. لێرەدا بە زەقی چەند جۆرانێک دەردەکەوێت:

۱) سەرباز لە کاتی شەڕی وەهادا چۆن دەهێڵن بە کەیفی خۆی بچێ بۆ شت کڕین؟ ۲) گەر ئەمانە بە زیندووی خرابێتە گۆڕەوە، بۆچی لە نێوشاردا؟ بۆ نایانبەنە دەرەوەی شار؟ ۳) هێزەکانی خۆیان سوپای ئیسلام و هێزی کوردی تیرۆریستن!! ۴) خەڵکی سنە لایانگەری سوپا بوون و ناو و شوێنی گۆرەکەیان وتوە!!! ۵) کەلاکی ئەو تۆپیوانە بۆ ماوەی ۳ ڕۆژ لە کەنار شەقامدا ماوەتەوە ئەویش کەی ڕۆژی ۲۵ تا ۲۸ی مانگی دوو!!! باشە چۆن بۆنیان نەکردوە؟ چۆن سەگ و پشیلە و قەل سکیانی نەدڕیوە؟ ۶) ۱۱ جاشیش کوژراون کەواتە هێزی کوردی خەڵکی لەگەڵ نەبوە و خەڵک لەگەڵ سوپا و ئێرانن!!!! هەر کەسێک کە پێنووس بەدەست بێت خێرا دەزانێ ئەمە درۆیە و تەنیا بۆ شەڕی ڕەوانی و خۆ بەحەق پیشاندان و خۆ بە چاک و زوڵم لێکراو ناساندنە. کۆماری پەت و سێدارە جگە لە شەڕی چەکداری دژ بە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد، شەڕی بیر و ڕەوانیش ئەکات و بەم کارە چەند ئامانجی هەیە کە بریتین لە:

۱) تونداژۆ پیشاندانی کورد و چاک پیشاندانی خۆی. ۲) خۆی وەکوو نوێنەری کورد پیشاندان و هێزی کوردی وەکوو تیژکراو لە دەست ئەم و ئەو. ۳) تەوجیهی گەمارۆکانی سەر کوردستان ۴) درووست کردنی ڕق دژ بە کورد ۵) لاواز کردنی هەستی ناسیۆنالیزمی کوردی ۶) دوورخستنەوەی کورد لە ڕەسەنایەتی و ئاسیملاسیۆنی فەڕهەنگی و زمانی کورد. ۷) دڵەڕاوکێ درووست کردن بۆ میلیتاریزە کردن و بتەو کردنی پێگەی دەسەڵاتی خۆی. لێرەدا ئەبێ بە هەموو جۆرێک ڕوونکردنەوە بدەین و پیلانەکان ئاشکرا بکەین و خەباتی خۆمان درێژە پێ بدەین و بەربڵاوتری بکەین و لە ڕاستیدا لەم درۆ و چەواشەکاریانەی ئەوان بۆ خێراکردنی چەرخی گەشتن بە مافە ڕەواکانیانی کورد کەڵک وەرگرین.

نووسین ئاسۆ ڕوانسەری

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

2 ‎كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌