شەڕی ئەمجارەی تورکیە و کوردەکان واشنگتون دی سی ناچار بە هەڵوێست دەکات

0
1123

زۆی باریەل ، ڕۆژنامەی، هائارێتسی ئێسرائیل

وەرگێڕان بۆ کوردی: داوود حەیدەری (سوارە)

شەڕی تورکیە لەگەڵ کوردەکان لەسەر سنوور، دەتوانێ شەڕێکی نوێ بێت و ئەمجارە ئەگەری هەیە شەڕێک بێت لەگەڵ ئامریکا و ئەمریکا ناچار بە ململانێ لەگەڵ تورکیە بکات.

ڕەجەب تەیب ئەردوغان، سەرۆک کۆماری تورکیە، حەوتووی ڕابردوو هەڕەشەی لە ڕێبەرانی کورد کردوو پەیامێکی ڕاستەوخۆی بە کۆشکی سپی دا و گوتی “ئێمە ئەم هێزە هەر لە سەرەتایەکەوە دەخنکێنین و ناهێڵین گەشە بکات”.  ئەردۆغان بەشێوەی ڕاستەوخۆ ئاماژەی بە ئەو هێزە چەکداریە کوردە کردووە کە ئامریکا دەیهەوێ وەک هێزی پاراستنی سنووریی نێوان سووریا و تورکیە پێکی بهێنێت .

ڕێژەی 30 هەزار شەڕڤان، ئایا بەڕاستی ئەمە هێزێکی نوێ نیە ؟ هێزەکانی سووریەی دیموکڕاتیک، ئەم هێزە کە لە کورد و عەرەبەکانی سووریە پێکهاتوون و  نزیکەی ۱۵۰۰۰هەزار ئەندامیان هەیە، دووساڵ پێش ئێستا لەلایەن واشنگتۆنەوە ڕاهێنانیان پێکرا و پشتگیریان کرا  و سەدا حەفتایان کوردن.

ئەو هێزە، سەرکەوتنی بەرچاوی لە هەمبەر هێزی تیرۆریستیی داعشدا بەدەست هێناو گرنگترین هێزی ئامریکا لەو شەڕەدا بوون. ئێستا کە داعش لەنێو چووە و شەڕی نێوخۆیی سووریە بەرەو کۆتایی دەڕوات، کوردەکان دەیانهەوێ لەو ناوچانەی کە بەدەستی خۆیان ئازادکراوە، خۆبەڕێوەبەریان هەبێ واتا حکومەتی خۆیانی تێدا بێ و بەسەریدا زاڵ بێت.

یاریدەدەری ئەردوغان، ئیلنوور سیویک، لێدوانێکی توندی بۆ ئامریکا داو گوتی “هێرشی تورکیە بۆ سەر سووریە دووپات کردنەوەی هەمان هێرشی ساڵی ۱۹۷٤ی تورکیەیە بۆ سەر قبرێس کە تورکیە تێیدا هەموو مەترسیەکانی قەبووڵ کرد”. “سیویک” هەروەها لە ڕۆژنامەی سەباح ـدا کە ڕۆژنامەیەکی لایەنگری دەوڵەتی ئەردۆغانە، نووسی “ڕۆژاوا هەڕەشەکانی تورکیەی بە ڕاست وەرنەگرت” و دواتریش دەڵێ “تورکیە بەهێزتر و خاوەنی زۆر سەرچاوەیە لەحاڵێکدا ئامریکا دۆڕاوی سەرانسەری جیهانە “.

ئەم لێدوانانە بۆ ئامریکا سەرسووڕهێنەر بوو. لەگەڵ ئەوەیدا کە ئەم جیابوونەوەیە لە ئامریکا دەتوانێ زەربەیەک بێت بۆ تورکیە . بۆ نموونە ،واشنگتۆن دەتوانێ گەمارۆ بخاتە سەر بانکی تورکیە کە بەڕێوەبەری ئەوبانکە لە دەوورلێدانەوەی گەمارۆکانی ئامریکا بۆسەر ئێران ، دەوری بەرچاوی هەبووە.

ئەمریکا هەروەها دەتوانێ بەهۆی کڕینی موشەکی S-400 لە ڕووسیە ئەویش لەحاڵێکدا کە کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئەو موشەکە لە لیستەی گەمارۆکانی ئامریکا دایە ، گەمارۆ بخاتە سەر تورکیە.

تورکیە لەڕووی هێزی سەربازیەوە، توانایی هێرش و دەست بەسەرداگرتنی عەفرین و مونبجی هەیە کە لەژێر کۆنتڕۆڵی کورد دایە، لەگەڵ ئەوەیدا کە تورکیە فیشەکی ڕوو بە ئامریکا گرتووە . بەڵام لە ڕاستیدا ئەم ناوچەیە لەلایەن ڕووسیەوە پشتگیری دەکرێت تەنانەت ڕووسیە نوێنەری کوردەکان بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی سووچی بانگهێشت دەکات بۆئەوەی لەمەڕ کێشەی سووریە و چارەسەرێکی سیاسیانە وتووێژ بکەن، لە کاتێکدا ئەم کارەی ئەنجامدا کە تورکیە بەرهەڵستی خۆی ڕاگەیاند و تەنانەت ئەو هێزە کوردیانە بە تیرۆریست دەناسێت و لێیان دەڕوانێت.

لەگەڵ ئەوەشیدا کە حکومەتی ئەسەدی سووریەش لەلایەن ڕووسیەوە پشتگیری کراوە، لەدوای ئەوەی کە تورکیە هەڕەشەی داگیرکردنی ئەم ناوچەی کرد، لەگەڵ کوردەکان بۆ ناوچەیەکی ئارام لە دەورووبەری مونبج ڕێکەوتوون.

ئایا بەڕاستی ئەم هەڕەشانە بۆچوونی ڕووسیەیە؟ ئەمە هەمان ئەو شتەیە کە “هۆلیسی ئاکر” وەزیری بەرگریی تورکیە و هاکان فیدان، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی تورکیە لە سەفەری خۆیان بۆ ڕووسیە بەدەستیان هێنا، ئەوان دەیانەویست بزانن هەڵوێستی ڕووسیە لەئەگەری هێرشی تورکیە بۆسەر سووریە چی دەبێت و بۆشی هەیە تەنانەت ئیزنی ڕووسیەیان بۆ هێرش بۆ سەر کورد وەرگرتبێ وەک چۆن ئیسڕائیل ئیزنی هێرش بۆ سەر خاڵەکانی حیزبووڵای لوبنانی لەسووریە وەرگرت .

ڕووسیە بەبێ ئیزنی تورکیە کار دەکات .

ڕووسیە دژی دابەشبوونی سووریەیە بۆ سەر چەندین کانتۆن، بەڵام هێزە کوردیەکان بە ڕەسمی دەناسێت چوونکە دەزانێت ئارامی لە سووریە، هاوکاریی ئەوانی پێویستە. کەوایە هێرش بۆ سەر تورکیە دەبێ لە پێوەندیە شاراوەکانی ڕووسیەدا بۆی بگەڕێی .

لە سیناریۆیەکی ڕووسیدا، کوردەکان دەبنە خاوەنی حکومەتێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی لەکاتێکدا کە بەشێک لەسووریە بمێننەوە و لەژێر ئەمری یاسای نوێدا بن کە دوای شەڕ دەکەوێتە بواری جێبەجێ کردنەوە. ئەم سیناریۆیەی ڕووسیە دەبێتە هۆی ئەوەی کە دەستدرێژیەکانی تورکیە ڕابگرێت و لەگەڵ کوردەکان بگەن بە ئامانجێک.

ئەمەش کوردەکان ناچار دەکات کە بڕیار بدەن چۆن یاریی سیاسی لەگەڵ واشنگتۆن و مۆسکۆ ئەنجام بدەن و واشنگتۆن پشتگیریان دەکات و بەشێوەیەکی کاریگەر گەرەنتیی مانەوەی سیاسیی ئەوانە لە بەشداری پێکردنیان لە پڕۆسەی وتوێژە دیپلۆماتیکەکانی مۆسکۆ دا.

ئەم بڕیارە کاریگەرە، چوونکە پشتگیریی ئامریکا بۆ هێزەکانی دیکە لە درێژماوەدا جێگیر و سەقامگیر نیە. بەپێی قسەکانی حەوتووی ڕابردووی ڕێکس تەیلرسۆن، وەزیری دەرەوەی ئامریکا کە گوتی: “ئەوان ئامانجیان دامەزرانی ئەرتەشی کورد نیە” و بە هاوتا تورکەکەی واتا “ملووت کوواوسگوڵۆ”ـی گوت کە ئەوهێزە ئەرتەش نیە، بەڵکوو هێزێکی خۆجێیی کوردیە بۆ پاراستنی خۆیان واتا کوردەکان .

هەروەها واشنگتۆن گوتوویەتی عەفرین و مونبج ناوچەی عەمەلیاتی ئەو هێزە نوێیە نابن، واتا ئەگەر تورکیە هێرش  بکاتە سەریان ئەوا ئەوان هیچ نێوانگیری ناکەن .

بەڵام تورکیە خوازیاری ئەوەیە کە، ئەو چەکانەی کە لەلایەن ئامریکاوە دراوە بەو هێزانە، لێیان وەربگیردرێتەوە، ئانکارا دەڵێ ئەوە بەڵێنێکە کە ئامریکا پێی داون.

کوردەکان تەنیا کێشەیان لەگەڵ زلهێزەکاندا نیە کە دەبێ پشتیان پێیان قایم بێت، ئەوان تەنانەت هیچ ڕێککەوتنێکیان لەنێوخۆیاندا بۆ شێوەی بەڕێوەبردنی ئەو ناوچە پچڕاوە جوگرافیایەی کە لە ژێردەستیاندایە، نیە.

هێزە سیاسیە زاڵ و سەرەکیەکان، پارتی یەکیەتیی دیموکڕاتیک، نوێنەری سەرجەم کوردەکانی باکووری سووریە نیە و لەکاتێکدا کە ئەو ناوەی هەیە، ئەو تایبەتمەندیەی تێدا بەدیناکرێ و تەنانەت توانایی قەبووڵ کردنی ڕەخنەشیان نیە و زۆربەی ڕەخنەگرەکانیان یان لە بەندیخانەدان یانیش هەڵاتوون و لەئاوارەیی دان .

هێزەچەکدارەکان و یەکینەکانی پاراستنی گەل، لە درووستکردنی یەکگرتوویی کوردەکانی باکووری سووریە شکستیان خواردووە و هەروەها لەگەڵ هێزە کوردیەکانی دەرەوەی سووریا، بۆ نموونە هێزەکوردیەکانی ئێراق دژایەتی دەکەن و قەبووڵیان نین.

کەوابوو حیزبە کوردیەکانی سووریە کە پێیان خۆشە ناوچەکە بە هاوبەشی بەڕێوە ببەن، دەبێ نەتەنیا لەسەر دابەشکردنی ناوچەکان بەڵکو لەسەر کێبڕکێ سیاسیەکانیشدا زاڵ بن و سەرکەون .

پەیامنێرە کوردەکانی سووریە لەسەر ئەو باوەڕەن کە، لەگەڵ تەواو بوونی شەڕی سووریە، ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕی نێوخۆیی کوردەکان فرە زۆرە، هەروەک لە کوردستانی ئێراقیشدا ئەو دژایەتیی یکەتری کردنە هەبوو و هەیە.

بەڵام لەگەڵ ئەمانەدا ئەگەری هەیە کوردەکانی سووریە بڕیاربدەن چۆن پێکەوە شەڕی هێرشی تورکیە بۆ سەر خاکەکەیان بکەن .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.