شاندی ئیمرالی بۆ دەوڵەتی تورکیا: واز لە پلانی شەڕ بێنن

0
150

شاندی ئیمرالی داوادەکات دوورەپەرێزخستنی سەر ئیمرالی هەڵبگیرێت کە نزیکەی 4 مانگە رێگەنادرێ چاویان بە ئۆجەلان بکەوێ، هەروەها داوا لە دەوڵەتی تورکیاش دەکەن واز لە پلانی شەڕ بێنن.

لە بەیاننامەیەکی نووسراودا شاندی ئیمرالی ئاماژە بەوە دەکەن: ” قسەکانی سەرۆککۆمار کە دان بە رێککەوتنەکان دانانێ، رێککەوتننامەی دۆڵمەباخچە بەهەڵە دەزانێت، دان بە کۆمیتەی چاودێریکردنی پرۆسەی ئاشتیدا نانێ و لە کۆتاییشدا دەڵێ کێشەیەک نییە بەناوی کێشەی کورد، وایکرد پڕۆسەی ئاشتی بوەستێ”.

بەبۆچوونی شاندەکە دەرەنجامەکانی هەڵبژاردن هۆشدارییەکی باشی ئاشتی و دیموکراسی بوون، دەکرێ بەبێ ئەوەی درەنگبێت، بەبێ ئەوەی خوێنی کەس بڕژێ ئاشتی بەدیبێت”. ئاماژە بەوەشکراوە کە: “ئەو حکومەتەی پێکدێ چوارچێوەیەکی هەرچۆنێک بێت، دەبێ پڕۆسەی ئاشتی بخاتە نێو سیاسەتی دەوڵەت و لەچوارچێوەی ئاگربەستدا بکرێتە دەستکەوتی هەموو گەلەکانمان”.

لە بەیاننامەکەدا داوادەکەن کە بەربەستەکانی بەردەم دیداریان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان هەڵبگیردرێن کە لە 5 ی نیسانەوە لەگەڵ ئۆجەلان کۆنەبوونەتەوە.

لە بەیاننامەکەدا داواکارییەکانی پارتی دیموکراتی گەلان HDP لەم خاڵانەدا کورتدەبنەوە :

1- یەکەم هەنگاو کە پێویستە حکومەتی داهاتوو بینێ رێگەدانە بە شاندی ئیمرالی بۆ ئەوەی چاویان بە ئۆجەلان بکەوێتەوە.

2- هەنگاوی دووەم ئەوەبێت کە سکرتاریەت و کۆمیتەی چاودێری پێکبهێنرێن، کە ئەردۆغان لە دژیان وەستاوەتەوە.

3- ناکرێ لە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی هاوبەشدا پرۆسەی ئاشتی ببێتە ئامرازی مامەڵەپێکردن.

4- لە سیاسەتی دەرەوە و نێوخۆیی تورکیادا قورسایی بخرێتە سەر ژیانی یەکسان و هاونیشتیمانیبوونی ئازاد لەچوارچێوەی ژیانێکی پێکەوەیی دیموکراسی و ئاشتییانەدا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت