سەرەڕای ئه‌وه‌ی ترامپ به‌ ڕاشكاوانه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ خوازیاری گۆڕینی ڕژیمی ئێران نیە، هاوكات ئێران بەردەوامە لە هەڵکوتانە سەری

0
587

رۆژی كورد :
دوابەدوای ئەوەی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا باسی لەوە کرد کە دەوڵەتی ئامریکا بە دوای گۆڕینی ڕژیمی ئێران نیە و پێشوازی ئەکات لە وتووێژ کردن لە گەڵ ئەو وڵاتە، ڕۆژی دووشەممە بەرپرسانی ئێران جارێکی دیکە بە هۆی پێکهێنانی ئاڵۆزی هەڵیانکوتایە سەر ئامریکا. زەریف بانگەشەی سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکای لە هەمبەر ئەوەی کە مەبەستی ئامریکا تەنیا دەست پێڕانەگەیشتنی تاران بە چەکی ناوەکیە ڕەتکردەوە.

دوای ئەوەی ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا لە کۆبوونەوە جیاوازەکانی خۆی دا ڕایگەیاند کە دەوڵەتەکەی بە تەمای گۆرینی ڕژیمی ئێرانەوە نیە و پێشوازی ئەکات لە وتووێژ لە گەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، ڕۆژی دووشەممە ئێران بە تاوانی ئاژاوەگێری هێرشی کردە سەر بەرپرسانی ئەو وڵاتە. جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوی ڕژیمی ئێران لە هەژمار توییتێری خۆی بابەتێکی بڵاو کردەوە و وتی دەوڵەتی ترامپ ئازار ئەگەیەنێت بە جەماوەری وڵاتەکەی و هۆی ئاژاوەگێڕیە لە ناوچەکەدا. زەریف بە ئاماژە کردن بە بۆچوونەکانی ترامپ لە توییتێر دا زیادی کرد: کردەوە نەک قسە کردن ڕاستی ئەوە دەردەخات کە ترامپ تا چەنێک لە سەر قسەکانی سوورە و ئایا مەبەستی ڕاستەقینەی ئەمە بێت.
دوابەدوای ئەوەی کە ترامپ لە چاوپێکەوتنی لە وڵاتی ژاپۆن ڕایگەیاند ئێمە بە هیوای گۆڕینی ڕژیمی ئێران نین و تەنیا مەبەستمان بنەبڕ کردنی چەکی ناوەکی بەردەستی ئەو وڵاتەیە. زەریف حاشای لێکرد کە وڵاتەکەی بە دوای دەست پێڕاگەیشتن بە چەکی ناوەکیەوە بێت. وەزیری دەرەوەی ئێران توییتی کرد ڕێبەری ئایینی ئێمە ماوەیەک پێش ئێستا ڕایگەیاندووە کە ئێمە بە دوای چەکی ناوەکیەوە نین و بە پێی فتوایەکی شەرعی ڕێگری کردووە لە دەست پێڕاگەیشتنمان.
باس لەوە دەکرێت لە ساڵی ٢٠٠٣ ڕێبەری ئایینی ئێران خامنەیی دژی چەکی ناوەکی فەرمانی ئایینی دەرکردووە و تا ئێستاش چەن جار ئەو بابەتەی دووپات کردووەتەوە. بەڵام سەرەڕای هەموو ئەوانە ئیسرائیل و ویلایەتە یەکگرتووەکان و وڵاتانی دیکەش هێشتا لە سەر ئەو بڕوایەن کە دەوڵەتی تاران زۆر پێشتر لەو ڕێکەوتە هەوڵی داوە بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ناوەکی. ئێران لە کوێرە ڕێگایەکی پڕئاڵۆز لە گەڵ ئامریکا کە ئامادەیی هێزە سەربازیەکانی خۆی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد کردووە لە وەڵامی ئەو هەڕەشانەی کە پێی وایە لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بێت،  گیرۆدە بووە.
ڕۆژی شەممە زەریف بەڕێکردنی هێزی سەڕبازی زیادی ویلایەتە یەکگرتووەکانی بۆ ناوچەکە زۆر مەترسیدار دژی ئاشتی و ئارامی نێونەتەوەیی ناوبردووە. بەڕێکردنی ئەم هێزە ناوبراوانە دوابەدوای بڕیاری ویلایەتە یەکگرتووەکان لە سەرەتای ئەم مانگە دا بە ناردنی هێزی زەبر لێدانی ناوگانی فڕۆکەهەڵگر و بۆمبهاوێژەکانی بی٥٢ لە دەرخستنی تواناکانی خۆیان دژی ئەوەی ڕێبەرانی واشنگتۆن بە گریمانەی گەڵاڵەی هێرشی نزیک بە ڕوودانی ئێران بۆ هێرش بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئامریکا جێبەجێ دەکرێت.
واشنگتۆن ئەڵێت دوایین بووژاندنەوەی هێزەکان لە وەڵامی هێرشەکانی ئەم دواییانە کە بریتییە لە هاویشتنی مووشەک بۆ ناوچەی سەوزی بەغدا و بە کارهێنانی کەرەستەی تەقینەوە بۆ سەر چوار نەوتهەڵگری عەرەبستان لە نزیکی کەنداوی فارس و هێرشی شوڕشگێڕە یاخییەکانی یەمەن بۆ سەر خەتی سەرەکی گواستنەوەی نەوتی عەرەبستانی سعوودی هاتووەتە ئاراوە. ئێران دەستێوەردان لە هەموو ئەم هێرەشانەی ڕەتکردۆتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.