سەرۆکی شۆرای سەربازیی ئەرتەشی ئیسڕائیل: ئێران لەدوای ڕێککەوتنی ناوکیی بەناو بەرجام، درووستکردنی موشەک و پاڵپشتی گرووپە تیرۆریستیەکانی زێدەتر کردووە.

0
782

ژێنێڕاڵ هێرزل هالۆی، سەرۆکی شۆرای سەربازیی ئەرتەشی ئیسڕائیل،  گوتی کە لەو کاتەوەی رێکەوتنی ناوکیی ئێران کراوە ئەو وڵاتە درووستکردنی موشەکی بالێستیکی و پاڵپشتی گرووپە تیرۆریستیەکانی زێدەتر کردووە و دەبێ وڵاتانی جیهانی دژبە ئەو کردەوانەی ئێران یەکبگرن لەپێناو بەرژەوەندییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا.

ڕۆژی کورد: ژێنێڕاڵ هێرزل هالۆی سەرۆکی بەشی زانیاریی ئەرتەشی ئیسڕائیل، ڕۆژی یەکشەممە گوتی، ئێران هێزێکی موسوڵمانی شێعەیە کە ناوچەکە دابەش دەکات.

هالۆی بە ئاماژەدان بە ڕێکەوتنەکەی ساڵی ۲۰۱۵ کە ئێران لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەدەستی هێنا لەمەڕ پڕۆگرامە ناوەکییەکەی، گوتی: بێجگە لە کێشەکانی بواری ناوکیی، بەهۆی ئەم ڕێکەوتننامەوە، لەکاتی واژۆکردنیەوە ئیدی هیچ زانیارییەکی زێدەتر لەبەردەستدا نیە. و ئێران لە پاڵپشتی کردنی گرووپە تیرۆریستیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە پێدانی چەک و چۆڵ بە تایبەتی موشەکی دورهاوێژ ئاژاوی زیاتری ناوەتەوە.

ئێران لەنێوخۆدا تووشی زۆرکێشەیی ئابووری و ڕامیاری بووەتەوە. هێندێک لە ەرپرسانی ئێرانی نایانهەوێ داراییەکانی ئێران بۆ دەرەوەی وڵات ڕابگوێزرێت، بەڵکوو بەتەمایی چاکسازین لە نێوخۆدا. ئەمە باشترین هەلە لەدوای رێکەوەتنەوە بۆ ئەوەی گوشاری زیاتر بخرێتە سەر ئەو وڵاتە بۆ گۆڕینی هەڵسووکەوتی.

هالۆی بەشێوەیەکی چاوەڕوانەکراو ئاخاوت و گوتی: ئەمە هەناردەکردنی بیری شێعەگەرییە بۆ ناوچەکە. لەئاکامدا هالۆی گوتی رێکەوتنی وڵاتانی زلهێز دژبە ئێران نەتەنها لە سوودی ئیسڕائیلدایە بەڵکوو بە گشتی سوودی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناڤین هەیە.

ئەم وتانەی سەرۆکی بەشی زانیاری ئەرتەشی ئیسڕائیل لە کاتێکدایە کە وەزیرانی دەرەوەی فەڕانسە و ئاڵمان لە ڕێگەدان کە سەردانی ئیسڕائیل بکەن، بەلەبەر چاوگرتنی مۆڵەتی دۆناڵد تڕامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا لەمەڕ ڕێکەوتننامەکەی کە لەکەڵ ئێراندا واژۆ کراوە. تڕامپ زۆرجار ئاماژەی بەو ڕێکەوتننامە ناوەکیی کردووە و هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە تا ڕۆژی ۱۲ی مانگی مای وڵاتانی زلهێزی جیهانی کاتیان لەبەردەستدایە کەم و کوڕییەکانی تێپەڕێنن و لایبەن.

هالۆی هەروەها لەقسەکانیدا ئاماژەیی بەگرووپی شێعەی حەماس کرد و هەڕەشەی لەو گرووپە کرد کە خۆی لەباوەشی ئێران هاویشتووە، گوتی: دژکردەوە دژی ئێران زەرەری بۆ ئەوانیش دەبێت.

هالۆی لە ئاخاوتنێکی کۆنفرانسیدا کە بە سپانسێری ڕۆژنامەی یەدیس ئارۆنس بوو گوتی: ئیسڕائیل توانایەکی بەرچاوی هەیە لەبەشی باکووریی ئەو وڵاتەدا،بەڵام جارێ بەتەمای هێرش بردن نیە بۆ سەر خاکی لووبنان. هەروەها گوتی: لەسەردەمی زانیاری و پێشکەوتندا براوەیی سەرەکی ئەو کەسەیە کە زانیاری ڕاستەقینەی لەدەست دابێت کە بە خۆشحاڵییەوە ئیسڕائیل لەو بووارەدا زۆر بەهێزە.

تەنها دوای چەند ڕۆژ لە ئاشکرا کردنی هێرشی ساڵی ۲۰۰۷ی ئیسڕائیل بۆسەر بنکەیەکی ناوکیی سووریە لەو وڵاتەدا کە خەریکی درووستکردنی بوون، بووبە هۆی ئەوەی کە سەرنجەکان بۆلای ئەوان ڕابکێشرێت. زانیارییگەلێک کە ئیسڕائیل ئاشکرای کە توانایی ناوکیی سووریەی نیشان دەدا. ئەمە هاوکارییەکانی نێوان دەزگا زانیارییەکانی ئیسڕائیل لە ئێستادا نیشان دەدات.

لەدرێژەدا گوتی: ئێمە ئیزنی بە تەنها کارکردنمان نیە. من شانازیی بەوەوە دەکەم کە هاوکارییەکانی نێوان تەرتەش و دەزگایی هەواڵگری موساد و هەروەها شۆرایی تەناهیی ؛شین بیت؛ زۆر لەجاران زیاتری کردووە، ئەو هەروەها گوتی پشتیوانانی سەرەکی ئەم پێوەندییە باشە خەڵکی ئیسڕائیلن.

وتەکانی هالۆی ڕۆژی یەکشەممە لەلایەن شاڵ موفاز وەزیری بەرگری پێشووەوە کە خوازیاری ڕاگرتنی ئێران بوو پشتڕاست کرایەوە. هەروەها گوتی هێرشی ڕاستەوخۆیی ئیسڕائیل بۆ سەر تاران کارێکی عاقڵانە نیە. موفازیش کە بەشداری ئەم کۆنفرانسە بوو گوتی: نوێترین ڕاوێژکاری تڕامپ، جان بۆڵتۆن بۆ تەناهیی نەتەوەیی بەوی گوتوە کە ئیسڕائیل دەبێ ڕێگای خۆی بپێوێت.

هەروەها گوتی: بۆڵتۆن هەوڵی ئەوەی داوە کە ئیسڕائیل بەو قەناعەتە بگەیەنێت هێرش بکاتە سەر ئێران. من باوەڕ ناکەم ئەمە کارێکی عاقڵانە بێت تەنانەت لەلایەن ئامریکاشەوە تا ئەو کاتی هەڕەشەکان دەکەونە بواری جێبەجێ بوونەوە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.