سەرکردەیەکی تری سەربازی ئێران لە سووریە کوژرا

0
509

هەواڵدەرییەکان ئاشکرایان کرد کە سەردار ڕەزا فەرزانە فەرماندەی پێشووی لەشکری عەمەلیاتی ٢٧ی محەممەد ڕەسوولەڵای تاران لە سووریە کوژرا.

ڕەزا فەرزانە لەدایک بووی ١٣٤٣ی هەتاوی و ەرماندەی پێشووی لەشکری عەمەلیاتی ٢٧ی محەممەد ڕەسوولەڵای تاران بوو کە لە سووریە و لە تەنیشت هێزەکانی ئەسەد و بۆ مانەوەی ئەو ڕژێمە شەڕی دەکرد.

بە پێی زانیاری هەواڵدەرییەکانی ئێران، ڕەزا فەرزانە، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ئەو ساڵ لە لایەن هێزەکانی دژبەری ئەسەدەوە کوژراوە.

فەرزانە، جێگری بازرەسی ستادی ناوەندیی ڕاهیانی نوور و فەرماندەی قەرارگای هاوبەشی ڕاهیانی نوور بوو.

بە پێی ئەو زانیاریانە ئەو سەردارە ئێرانییە لە حەلەب و لە شەڕێکدا کە هیزەکانی ڕووسیە و ئێران هاوکات و پێکەوە ئەنجامی دەدەن، کوژرابێت

شایانی ئاماژەیە کە بەرپرسانی ئێران دەڵێن ئێمە هیچ هێزێکمان نەناردووە بۆ سووریە و تەنیا دەستەیەک هەن کە بە ناوی (مودافەعانی حەرەم) واتا پاریزەرانی شوێنە ئایینییە شیعیەکان، ناویان دەبات بەڵام لە ماوەی ئەو چەند ساڵەی شەڕی سوورییەدا سەدان ئێرانی کوژراون.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.