سەردەشت: کەسێک دەستڕێژی لێ کرا و کوژرا

0
547

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی ڕێبەندان، کەسێک بە ناوی خدر ئیبراهیم زادە، خەڵکی شاری سەردەشت، کەوتە بەر دەستڕێژ و کوژرا.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ناوبراو ١١ گوللەی وێکەوتووە و بەو هۆیە مردووە.

ئەو ڕووداوە کاتژمێر ١٤ (٢ی پاش نیوەڕۆی) ئەو ڕۆژە لو سێ ڕێیانی مارەغان، هەڵکەوتوو لە نیوان شەلماش – سەردەشت، کەوتە بەر دەستڕێژی کەس یان کەسانێکی نەناسراو و ١١ گوللەی وێکەوتووە.

هەندێ دەنگۆ باس لەوە دەکەن کە گوایە بکوژەکە هاوڕێیەکی خۆیەتی (س.ش) و کێشەی تاکەکەسییان بە یەکەوە هەبووە.

تا ئێستا هیچ کەس یان کەسانێک لەو پێوەندییەدا نەگیراوە.

شایانی ئاماژەیە کە لەو ساڵانەی دواییدا، هەندێ ڕووداوی هاوشێوە لە گوندی مارەغانەی سەردەشت ڕوویان داوە، لەو ناوە دەکرێ ئاماژە بە بەگرت دانی سەلام مارەغانەیی لە لایەن یەکێک لە خزمەکانی خۆی و ڕادەست کردنی بە هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم بکەین کە لە هەمبەر پارە و بەڵێنی ماددیدا ئەو کارەی ئەنجام دابوو.

12714413_1743369362541952_1114690439_n

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.