سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی کوردستانی ئێران لە ناو داعش‌دا کوژران

0
1049

سێ کەس لەو شەش هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی سەلاسی باوەجانی کە چووبوونە نێو گرووپی توندڕەوی ئیسلامی داعش لە شەر و تێکهەڵچوونێکدا کوژران.
لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، شەش هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی “زمکان” سەر بە شاری سەلاسی‌باوەجانی لە پارێزگای کرماشان پەیوەست بوون بە گرووپی توندڕەوەی داعش.

سەرچاوەیەکی ئاگادار، شووناسی ئەو هاووڵاتییانەی بە ناوەکانی “ئا،م” کوڕی ستار “ج.ر” و “ئا.ر” کوڕی جەلیل، “ئا.ی” کوڕی براعەزیز و “ئا.م” کوڕی ئەحمەد و “ی.ف” کوڕی سەمین بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپای راگەیاندووە.

هەر بەپێی وتەی ئەو سەرچاوەیە، “ج.ر”، “ئا.ی” و “ی.ف” لە چالاکییە نیزامییەکانی ئەو گرووپە توندرەوە لە عێراق وسووریەدا کوژراون.

ئەو هاووڵاتییانە لە رێگای کەسانی پەیوەندییدار بە گرووپی توندڕەوی ئیسلامیی داعش بەم گرووپە توندڕەوە پەیوەست بوون.

هەواڵی کوژرانی ئەو سێ کەسە لەلایەن ئەندامانی گرووپی داعشەوە لە وڵاتی سووریەوە لە رێگەی تەلەفوونەوە بەبنەماڵەکانیان راگەیەنراوە.

شایەت‌حاڵەکان لەو بارەوە دەڵین: کەسانی سەر بە ئەو گرووپە بە ئاشکرا لە گوندی زمکان چالاکی دەکەن، کە هەتا ئیستا لایەنە پەیوەندییدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران هیچ هەڵوێستێکیان لە خۆیان لە دژی چالاکی ئەو گرووپە نیشان نەداوە.

بەپێی ئامارەکان، لە سه‌ره‌تای درووستبوونی خیلافه‌تی ئیسلامییه‌وه‌هەتاکوو ئێستا نزیک به‌٧٠٠ گه‌نجی هەرێمی کوردستانی عێراق و کوردستانی ئێران روویان لەناو داعش کردووە و و زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ش له‌شه‌ش مانگی یه‌که‌می درووستبوونی خیلافه‌تدا واتە لە سەرتایی مانگی ژوئنی ٢٠١٤ی زایینی هەتا مانگی دیسامبر هەمان ساڵ بۆ ناوچەی ژێر دەسەڵاتی داعش لە عێراق و سووریە کۆچیان کردوە و پەیوەست بەو رێکخراوە بوونە.
له‌ پێوه‌ندی به‌ هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ست بوونی لاوانی كورد به‌ داعش ، موختار هوشمه‌ند شاره‌زا له‌ بواری ئیسلامی سیاسی به‌و شێوه‌یه‌ بۆ رۆژی كورد دوا

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.