سێ فیلمی دەر‌هێنەرێکی کورد بۆ فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی ئەتڵەس هەڵبژێردرا

0
873

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، لە دووهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ” ئەتلەس” کە لە وڵاتی ئەمریکا، لە ڕێکەوتی ١٥ هەتا ٣١ی ژانوییە بەڕێوە دەچێت، سێ فیلمی دەرهێنەرێکی کوردی خۆرهەڵاتی کوردستان، نمایش دەکرێت.

سێ کورتە فیلمی “یەک هیچ”، ” گەڵاکانی پاییز” و” ماسی” ئەو سێ فیلمەی  “سامان حوسێن‏پوور”، دەرهێنەری سینماکاری کوردی خەڵکی شاری سەقزن کە  لە دووهەمێن فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی “ئەتلەس” لە وڵاتی ئەمریکا بەشدار دەبێت و پیشان دەدرێت.

سامان حوسێن‏پوور، هەتا ئێستا سێ کورتە فیلمی بەرهەم هێناوە و لە بەشە جۆراوجۆرەکانی دروستکردنی زیاتر لە ٢٠ کورتە فیلمی تردا، هاریکار و بەشدار بووە.

ناوبراو هەتاکوو ئێستا براوەیدەیان خەڵاتی لە ئاستای  پارێزگاکان،  ئێران و لە ئاستی نێونەتەوەیی لە بەشی چیروک نووسین و دروستکردنی فیلم دا بووە.

سامان حوسین‏پوور لەدایکبووی ساڵی ١٣٧١ی هەتاویە لە شاری سەقز، و لە تەمەنی ١٤ساڵییەوە دەستی بە کاری شانۆیی کردووە و هەر لەو تەمەنەشدا چالاکییەکانی خۆی لە بواری سینماییەوە دەست‏پێکردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.