سمینارێک بۆ تاووتوێ کردنی دۆخی کوردستانی ڕۆژئاوا و سووریە لە پاریس بەڕێوە چوو

0
722

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە فەڕانسە، ئەمڕۆ شەممە ١٦ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە نووسینگەی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی باشوور، سمینارێک لەمەڕ تاووتوێ کردنی دۆخی کوردستانی ڕۆژئاوا و سووریە بە گشتی بەڕێوە چوو.

سمینارەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد. دواتر

خاتوو زێنەب حەمۆ، چالاکوانی سیاسیی کوردی ڕۆژئاوا بە کورتی بیۆگرافیی بەشدارانی سمینارەکەی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

پاشان هەر کام لە ساڵح عەلەمداری و حەبیب ئیبراهیم، ئەندامانی ڕێبەریی پارتی یەکێتی کوردی سووریە وتاریان پێشکەش کرد.

هەروەها، نوێنەری ناوەندی ڕۆژی کورد لەو سمینارە، “ئەردەڵان عەبدووڵاهی” کە ئەرکی پێشکەشکاریی ئەو بەرنامەشی لە ئەستۆ بوو، وتارێکی تێروتەسەلی لەسەر دۆخی سووریە بە گشتی و دۆخی کوردستانی ڕۆژئاوا بە تایبەتی، پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

بە گوێرەی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە شوێنی سمینارەکە، خەڵکانێکی بەرچاو لە کوردانی هەر چوار پارچە، لەو سمینارەدا بەشدار بوون.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت