سمیناری منداڵانی کار لە مەریوان بەڕێوە دەچێ

0
261

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە مەریوان، بڕیارە ڕێکەوتی 26ـی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی سمینارێک لەژێر ناونیشانی “منداڵانی کار” لە زانکۆی پەیامی نووری ئەو باژێڕە بەڕێوە بچێ.

سمیناری “منداڵانی کار” لە ژێر دروشمی “من برسیم و لەسەر شەقام بەدوای مشتێ گەنم وێڵم” بەڕێوە دەچێ.

کۆڕگێڕانی ئەو سمینارە بریت دەبن لە: “دوکتور مەسعوود بینەندە، دوکتور ئەحمەد سۆهرابی، دوکتور فەرزاد حاجی میرازایی”

سمینارەکە کاتژمێر 10:30 لە هۆڵی گشتیی زانکۆی پەیامی نووری مەریوان بەڕێوە دەچێت.

کەسێک ئاگادار لەمبارەوە بە ناوەندی ڕۆژی کورد گوت: “ئەو سمینارە بە سەرنجدان بە پەرەسەندن و بوونی ڕێژەی بەرچاوی منداڵانی کار لە ئێران و کوردستانی ڕۆژهەڵات بەڕێوە دەچێ”.

ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لەمەڕ ڕێژەی منداڵانی کار لە کوردستان گوتی: “بەداخەوە بە هۆی ئەوەی کە حکومەت بە قازانجی خۆی نابینێت تا ئامارەکان بە تەواوی و بە دروستی بخاتە ڕوو بەڵام کەم نین ئەو منداڵانەی کە جیا لە واکس لێدان و جاچکەفرۆشتن، خەریکی کارگەلێکی قورسی وەک کۆڵبەریشن و کەمیش نین و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی نالەباری ئابووری لە ئێران”

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت