ساڵیادی جەنایەت و کۆمەڵکوژیی ئەنفالی کورد لە کوردستانی باکوور

0
33

ڕوانگەی ڕۆژی کورد:

مێژووی کورد هەر لە سەرەتاوە تا بە ئەمڕۆ و بە دڵنیاییەوە لە داهاتووشدا و تا داهاتوویەکی نادیار، هەر بە خوێن شۆراوە و نووسراوە و دەنووسرێ و دەنەخشرێ. بەرهەمی ئەو خوێنانە وەک بابەتێکی کردەیی و دەستکەوتێکی هەیی تا ئێستاش ئەوتۆ بەرچاو نەبووە بەڵام هیچ نەبێ، مانەوەی کوردی مسۆگەر کردووە.

کۆمەڵکوژی و کۆمەڵکوژکرانی کورد، ئەوەندە بەربەرینە کە بۆ هێنانەوەی نموونە، پێویست بە گەڕان و تێمان و دۆشدامان ناکا. هەر لە جزیر و کۆبانی و شنگال و ئەنفال هەتا قاڕنێ و قەڵاتان و سەرچنار و ئیندرقاش و پاوە و سنە و مهاباد، دەیان نموونەی زەق و زیندووی کۆمەڵکوژکران و نیژۆسیدی کورد دەبینین.

ڕۆژی 14ی ئاوریلی 2016ی زایینی، 28مین ساڵ به‌سه‌ر شاڵاوه‌کانی ئه‌نفالدا تێپه‌ڕی، که‌ له‌ لایه‌ن ڕژیمی به‌عسی ڕووخاو، به‌سه‌ر گه‌لی کورد له‌ باشووری کوردستان، ئه‌نجامدرا

30 ساڵ لەوەی پێش و بە دەستووری ڕژیمی بەعس لە کوردستانی باشوور و بە پێی سوورەتێکی قورئان (کتێبی پیرۆزی مسوڵمانان) بە ناوی سوورەتی “ئەلئەنفال”، کورد لە کوردستانی باشوور ئەنفال و کۆمەڵکوژی کران.

کۆمەڵکوژی ئەنفاللە ١٩٨٦دەستی پێکرد  و لە ١٩٨٩ کۆتایی پێهای و بەسەرکردایەتی علی حەسەن مجید (خاڵۆزای سدام حسین بوو لە خانووەکەی دەژیا لە تکریت) ئەنجام درا و  بۆ کۆمەڵکوژی ئەنفال سوودیان لە هێرشی سەر زەوی و موشەك و ڕێکخراوە وێرانکەرەکان و دەربەدەرکردنیان و دەستەی فیشەك هاوێژەکان و چەکی کیمیایی  وەرگرت،  مەجید  کە نازناوی علی کیمیای بوو ڕابەری بەکارهێنانی ئەو چەکە کیمیاییەی  دەکرد.

 ده‌یان هه‌زار که‌س زیندووبه‌چاڵ کران و هه‌زارانی تریش، ئێستایش بێسه‌روشوێنن. شاڵاوه‌کانی ئه‌نفال له‌ 8 قۆناغدا جێ به‌جێ کران که‌ پێشتر پیلانی بۆ داڕێژرابوو، تاکوو له‌ ئاکامیدا نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌سه‌ر گۆی زه‌وی بسڕیه‌ته‌وه‌. 4500 گوند و شار و شارۆچکه‌ له‌ لایه‌ن هێزی سه‌دام و عه‌ره‌به‌کانه‌وه‌، کاول و وێران کران و 182هه‌زار کوردی بێتاوان، شه‌هید کران. هه‌روه‌ها ده‌یان هه‌زار کورد، ئاواره‌ی بیابانه‌کان و سنووره‌ سه‌پێندراوه‌کان کران. له‌م هێرشانه‌ی به‌عسدا بۆ سه‌ر گه‌لی کورد له‌ باشووردا، ڕژیم سه‌دان جار له‌ چه‌کی ڕێپێنه‌دراو و کیمیایی له‌ دژی خه‌ڵکی سڤیل چێژی وه‌رگرت و ده‌ستی به‌ کۆمه‌ڵکوژییه‌کی به‌ربڵاو کرد؛ به‌ڵام له‌م قڕکردنه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورددا، ده‌نگی هیچ وڵاتێکی جیهان به‌رز نه‌بووه‌وه‌ و لافوگه‌زافلێده‌رانی مافی مرۆڤ، ته‌نانه‌ت له‌ ڕاگه‌یاندنی ژینۆساید له‌ دژی کورد، دووره‌په‌رێزییان کرد.

 کوژران لەکاتی ھێرشی دژی شۆڕشگێڕەکان ھەزاران پەنابەر و ئەم ھێرشە لە پایزی ١٩٨٧ فراوانتر دەبوون، ئەگەر چی کۆمەڵکوژیەکە لە ١٩٨٨زۆر تر بوو . ئەم ھێرشانە بۆ ماوەیەکی زۆر بەردەوام بوو و نزیکەی ٤٥٠٠ کورد شەھید کران و بەلانی کەمەوە ٣١ گوندی ئاشوری لە  باکوری ئێراق تێکدران، بێسەروشوێن کران و لانیکەم یەک ملیۆن لە کوردەکان ڕادەگوازران و ٣.٥ ملیۆن کەس لە نەتەوەی کورد لەو ماوەیدا شەهید بوون.

بەپێی بڵاو کراوەی ناوەندی لێخۆشبوونی جیهانی، لەساڵانی ١٩٨٨ زیاتر لە ١٧٠٠٠ کەس زیندە بەچاڵ کراون . ئەم کۆمەڵ کوژییە تەرخان کرواوە بۆ لەناو بردنی کەمەنەتەوەیەک لەسروشتدا. چونکە ھەندێک کەسیان دەویست کە  تەنیا ئامانجی سەرەتاییان بوو. بە کۆی گشتی ١٨٢ هەزار کەس لە شاڵاو و ژینۆسیدی ئەنفالدا شەهید بوون.

سه‌رده‌مێک که‌ “سه‌دام حوسه‌ین”، ده‌ستی به‌ کۆمه‌ڵکوژیی کورد کرد، شه‌پۆلێک له‌ دڕندایه‌تی و تۆقاندنی، هه‌نارده‌ی گۆشه‌ و که‌ناری جیهان کرد و بووه‌ هۆکارێک که‌ پرسیارێکی گرنگ له‌ مێشکی خه‌ڵکی دونیا سازبکرێت که‌: (کورده‌کان کێن؟!) بۆ زۆرێک له‌ جیهانییان، ناسینی کورد، له‌ کاره‌ساتی “هه‌ینیی ڕه‌ش” ده‌ستی پێکرد؛ له‌ مانگی مارسی 1988دا، سه‌دام حوسه‌ین، شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی کیمیاباران کرد و له‌ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌کدا 5 هه‌زار که‌سی شه‌هید کرد و له‌ درێژه‌ی بۆمبباران و کیمیابارانه‌کانی تریدا، له‌ چه‌ند ڕۆژدا گیانی 7 هه‌زار کوردی تری گرت. هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌نیا شاری کوردنشین نه‌بوو که‌ سه‌دام کیمیابارانی کرد، به‌ڵام دڕندانه‌ترینیان بوو، که‌ ئێستایش میراتی به‌جێماوه‌ و ئه‌م شاره‌ی کردووه‌ به‌ هێمایه‌ک له‌ دڕندایه‌تیی سه‌دام و به‌عسی فاشیزم. سه‌دام تێده‌کۆشی ڕه‌گه‌زی کورد له‌نێوببات و له‌سه‌ر زه‌وی بیسڕێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌ویش نه‌یتوانی سه‌رکه‌وتوو ببێت.

ئەم کۆمەڵکوژیە لەسەر ناوی  سورەتی ئەنفال بوو کە سووڕەتێکی پەرتووکی پیرۆزی مسوڵمانان واتە قورئان ـە، ئەمە وەکو کۆدێکی ناوی وابوو لە دەزگا بەعثیەکاندا بۆ زنجیرەیەک سیستەمی ھێرشی خێرا دژ بە کوردەکانی باکوری ئێراق (باشوری کوردستان) بەکاردەھات ، بەڵام لەڕاستیدا ئەمە لێکدانەوەیەکی ھەڵە بوو بۆ کوردەکان ، چونکە کوردەکان لە ھەمیشە بە بەھێزییەوە و بە ماڵ و بە حاڵ بەرگرییان لە کوردستان دەکرد بۆیە حزبی بەعثی عراقیش ھەمیشە بەدوای ڕێگای نوێ دەگەڕا بۆئەوەی کورد و زمانی کوردی نەمێنێت و عێراق ھەمووی بە عەرەبی قسەبکات و ڕقی لە ئیرادەی گەلی کورد بووە و سەرەتایی ترین مافەکانی لێ بێ بەش کردوون و بۆ یەش ویستی لە ژێر ناوی ئەنفال کۆمەڵ کوژی بکات

تا ئێستا، وڵاتانی سوید و نۆروێژ و بریتانیا بەشێوەیەکی ڕەسمی کارەساتی ئەنفال (کۆمەڵکوژی ئەنفال)ـیان بە ژینۆسید ناسیوە.

لە ٥ کانونی یەکەمی ٢٠١٢ پەرلەمانی سوید ڕیکساداگ بڕیاری دا و لەلایەن پارتی سەوز بۆئەوەی جینۆسایدی کورد بناسێنێت . وە ئەو بڕیارە بە ٣٤٩ ئەندام لەپەرلەمانی ئەڵمانیا پەسەند کرا .لە ٢٨ شوباتی ٢٠١٣ خانووی بەریتانی جەماوەر (British House of Commons) بەشێوەیەکی یاسایی جینۆسایدی ئەنفالی ناساند و کە نەدیم زەهاوی ڕابەری دەکرد کە پارێزگار MP بوو.

ئێستا ئەگەر چاوێک لە کارنامەی کورد بکەین، دەبێ لە خۆمان بپرسین و ڕابمێنین کە ئایا کورد کە ئێستا لە بەشێک لە کوردستان، واتا لە کوردستانی باشوور، توانیویەتی بگا بە بەشێک لە سەرەتاییترین مافەکانی گەلی کورد بگات، چەندە توانیویەتی، ئامانجی شەهیدان، ئەنفال کراوان و قوربانیان، وەدی بێنێ؟ ئایا لە دەست چوون و لەبار بردنی خەونی سەربەخۆیی، خیانەتێکی مەزن بەو هەموو قوربانی و خوێن و خەباتە نەبوو؟ لەلایەکی تریسەوە ئایا هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم و ناوەندە پەیوەندیدارەکان بۆ بە ژینۆسیدناساندنی جەنایەتی ئەنفال، بە ڕادەی پێویست بووە؟ ئەگەر نا؟ چۆنە هەوڵەکان لەوبارەوە پێویست نەبوون؟

ئێمە وەک ناوەندی ڕۆژی کورد، ناوەندێکی سەربەخۆ و سەربەخۆییخوازی کوردی، لەلایەن سەرجەم هاوکاران، ڕۆژنامەنووسان و هاریکارەکانمان لە ناوخۆ و دەرەوە و لە بەش و ماڵپەڕە  و ڕێکخراوە جیاجیاکانی سەربە ناوەندەکەمان، سەرەخۆشی لە نەتەوەی کورد و بەتایبەتی قوربانیانی کارەساتی کۆمەڵکوژیی ئەنفال دەکەین.

سلایدشۆو پێویستی بە جاڤاسکریپتە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌