زەریف: لەسەر پشتیوانی و پشتگیری فەلەستین بەردەوامین

0
555

ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ڕەشەممە، محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە دانیشتنی بەپەلەی سەرۆکانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە ئەندۆنیزی باسی لە بەردەوامی ئێران لە ئامانجەکانی فەلەستین کرد و گوتی: “هەرچەند باش دەزانین کە سەرجەم ئەو گوشارانەی کە لە دەیەکانی دواییدا لەسەر ئێران کراون و داسەپاون، بە هۆی پشتگیریمان لە ئامانجەکانی فەلەستین بووە، ئێمە درێژە بەو سیاسەتەمان دەدەین و لەسەری بەردەوامین”.

زەریف لە بەشێکی تر لە قسەکانیدا پەیوەندی دۆستانەی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئسیراییلی بە قێزەون و جێگای شەرم ناو برد

شایانی ئاماژەیە کە پێنجەمین دانیشتنی بەپەلەی وڵاتانی ئەندامی  ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بە مەبەستی “یەکگرتوویی بۆ گەیشتن بە ڕێگایەکی دادوەرانە و هەمیشەیی” بۆ “کێشەی فەلەستین و قودس”، لەسەر داواکاری مەحموود عەبباس، سەرکۆی ڕێکخراوی خۆسەری فەلەستین لە شاری جاکارتای پێتەختی ئەندوونێزی لە ئێستادا بەڕێوە دەچێ.

ئەو قسانەی ساڵحی لە کاتێکدا دەگوترێن کە ماوەیەکە لە لایەن تووندئاژۆکانی ڕژیم و بە هۆی تۆقە کردن لەگەڵ باراک ئۆباما کەوتۆتە بەر ڕەخنە و گازندە و ناوبراو لە وتووێژێکی خۆیدا دەڵێ: حەق بە ئۆباما بوو، کە تەوقەمان کرد ئۆباما پێی گوتم هیوادارم دواتر لەسەر تەوقە کردن لەگەڵ من تووشی لێپرسینەوە نەبی و من گوتم  نا بە دڵنیاییەوە شتێکی ئەوتۆ نابێ، بەڵام وادیارە حەق بە ئۆباما بوو.

پێدەچێ ئەو قسانەی زەریف لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواییەوە دژکردەوەی لێبکەوێتەوە و کاریگەری لەسە ر پەیوەندییەکانی ئێران و ئەو وڵاتانە هەبێ بەتایبەت کە لە ئێستادا مزاکەرە و دانیشتنەکانی سووریە لە ڕۆژئاوای جیهان بەڕێوەن و ئێرانیش لایەنێکە لەو لایەنانە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.