رۆژهه‌ڵاتی کوردستان: ڕووداوی سروشتی باو و بۆران له‌ شاری گیلان غەرەب قوربانی لێ که‌وته‌وه‌

0
959

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەشەمە، بە هۆی ڕووداوی سروشتی باو و بۆران هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری گیلان غەرەب لە پارێزگای کرماشان لە سەربانی ماڵەکەی کەوتە خوارەوە و گیانی لە دەستدا.

ئەو هاوڵاتییە کورد تەمەن ٦٠ ساڵە دانیشتووی گوندی “بێنگردی” گیلانغەرەب بووە. بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی فەرمانداری شاری گیلانغەرب لە وتوێژێکدا لەگەڵ ئیسنا، ڕاگەیاند: هاتنی باو و بۆران بووەتە هۆی پچڕاندنی کارەبای هێندێک لە گوندکانی ئەو شارە و لە ناوچوونی چەند سەر مەڕ و ماڵاتی خەڵک کە هەتا ئێستاش خەسارەتی ئەو ڕووداوە سروشتییە ڕوون بەنووتەوە.

سوڵتان موراد شابازپوور بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی فەرمانداری شاری گیلانغەرب ئەوەشی خستەڕوو کە: ئێمە پێشتر پێشبینی هاتنی باو و بۆرانمان کردبوو و هۆشداریمان بە لایەنە پەیوەندییدارەکان دابووە.
به‌ پێی سه‌رچاوه‌ی سه‌لامه‌ت نیوز: ئه‌م باو و بۆرانه‌ له‌ کاتێژمێرێک دا 90 کیلومێتر هه‌ژمار کراوه‌.
جۆری كەش و هەوای ناوچەیی لە ماكۆوە هەتا دەهلۆران بۆتە هۆی ئەوەی كە كوردستان بكەوێتەو ژێر چەتری رووداوە سروشتییەكانەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.