رووسیا: کوردەکانی سووریا ناتوانن یەکلایەنە فیدڕاڵی رابگەیەننی

0
574

رۆژی کورد: لە کااتێکدا وڵاتانی رووسیا و ئەمریکا دژایەتییان لەگەڵ “هەرێمی فیدڕاڵیی رۆژاوا و باکووری سووریا”دا دەربڕیوە، بەڵام کوردەکان خوازیاری پەیوەندیی و پشتیوانیی کردنی وڵاتانی زلهێز و بە فەرمی ناسرانی ئەو هەرێمە فیدڕاLییەن.

جێگری وەزیری دەرەوەی وڵاتی سووریا رایگەیاندووە کە کوردەکانی سووریا بە شێوەی تاک لایەنە و بەدەر لە چوارچێوەی دانیشتنەکانی ژنێڤ، ناتوانن سەبارەت بە پرسی فیدڕاڵیزم بڕیار بدەن.

ئەلعەرەبییە بە پشتن بەستن بە هەواڵدەرییەکان، بڵاوی کردۆتەوە کە “دانیشتنەکان بۆ چارەنووسی سووریا و  پرسی ئاگربڕ و پرۆسەی سیاس و سەقامگیریی ئەو وڵاتە، دەبێ لە پرۆسەیەکی بەربڵاو و لە چوارچێوەی دانوستانی لایەنەکانی ئەو وڵاتە بە ئەنجام بگات”.

ناوبراو رایگەیاندووە، کە لەو دانیشتنانەدا دەبێ هەموو گرووپە سیاسییەکان، کۆمەڵایەتی و نەتەوەییەکانی سووریادا بەشدار بن و پێویستە هەموو بڕیارەکان بەپێی رێکەوتن بێت”.

رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٦ی مارس، “هەرێمی فیدڕاڵ لە رۆژاوا و باکووری سووریا” لە ناوچەکانی عەفرین، کۆبانی و قامیشلوو راگەیاندرا.

هەروەها مارک تونر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پەرچەکردار بە هەرێمی فیدراڵی لە باکووری سووریا، رایگەیاندبوو کە “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هیچ هەرێمێکی فیدڕاڵ بە فەرمی ناناسێ”.

وتەکانی جێگری وەزیری دەرەوەی وڵاتی رووسیا لە کاتێکدایە کە هەواڵدەریی “ئێسپوتنیک”ی رووسیا ئەمڕۆ هەینی رێکەوتی ١٨ی مارس لە زاری “فەرهاد پاتییڤ” ئەندامی “ک،ن،ک”ـەوە بڵاوی کردۆتەوە کە کوردەکانی سووریا خوازیاری پەرەپێدانی هاوکارییەکانیان لەگەڵ وڵاتی رووسیا.

رۆژی ١٤ مارس سێیەمین دانیشتنی لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن و حکوومەتی سووریا لە شاری ژنێڤ و بەبێ بەشداریی کوردەکان بۆ دۆزێنەوەی رێگەچارەی ێسەکانی وڵاتی سووریا و بە جاوەدێریی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوە هەتا ئێستا ئەنجامی کۆتایی ئەو دانیشتە رانەگەیندراوە.

چاوەدێرانی سیاسی لەو باوەڕەدان کە راگەیاندنی “هەرێمی فیدڕاڵ لە رۆژاوا و باکووری سووریا” پەرچەکرداری کوردەکان لەمەڕ پەراوێز خرانیان لە دانیشطنەکانی ژنێڤی سێدا بووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.