رووسیا هێزی سەربازی ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات

0
177

بە گوێرەی زانیارییەکان، رووسیا 100 سه‌ربازی ره‌وانه‌ی شاری قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان كردووه‌ كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و هێزه‌كانی په‌یه‌ده‌ دایه‌.

كۆمیته‌ی رێكخستنی ناوخۆی سووریا له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاوی كردۆه‌ته‌وه‌ کە ڕۆژی سێ شەممە ١٠٠ سه‌ربازی ڕووسی به‌ فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی سووری، گه‌یشتوونه‌ته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی قامیشلو.

به‌پێی ئەو ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ کە ئاژانسی هەواڵی (ئەنادۆڵو)ی تورکی بڵاوی کردووەتەوە، سه‌ربازه‌كان له‌وێوه‌ ره‌وانه‌ی 154مین فرقه‌ی سه‌ربازی كراون له‌ به‌رزایی ته‌رته‌ب له‌ باشووری قامیشلۆ.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و هێزه‌ ڕووسیه‌ له‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د جێگیر بكرێن، نه‌ك ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده‌.

له‌ فرقه‌ی 154 یه‌كه‌ی تۆپهاویژ و سیستمی ئه‌نتیڕرادار و رادار جێگیر كراوه‌ كه‌ پارێزگاری له‌ فرۆكه‌خانه‌ی قامیشلۆ ده‌كه‌ن. له‌ ئێستادا فڕۆكه‌ رووسیه‌كان له‌ بنكه‌ی ئاسمانی همه‌یم جێگیركراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

وەڵامێک بنووسە