رابوونی خەونە نەزۆکەکانی بێهوودەیی/هاشم عەلی وەیسی

0
620

رابوونی خەونە نەزۆکەکانی بێهوودەیی
بۆ ۸ مارس
هاشم عەلی وەیسی
وەرە و تا نهۆمێکی دیکەی داکەوتنی
ژوورە داخراوەکانی هەڵوەشانەوەی گیرودەیی
بچرپێنە بە رێی رێوانەکانی بێباکی دا
لە قەراغ ماڵپەڕێکی هەواری نووستوی هۆشیاری دا
دەنگێکی پڕوکاوی دەم لێڕەواری مردن نووزەی دێ
بە کاتی کسپە و بڵێسەی نووزەی گینگڵە حەشەرییەکان
لە مافی گوڵ و بەرداشتی درزی دەڕابەیەک دەپەیڤێ
گرژ و مۆن خۆی دەئاڵێنێتە باوەشی هەوەسی
پاشڤەڕۆژی خزۆکی سێبەرەکان
لە بازنەی خۆزیایەکی چروکی بە پەڕەوازیی نەگیشتوو
سیخی دەکات بە پیاسەی ئاودانی ئاوەڵناوەکان
لە ئامێزی زێرابەکانی بۆینباخکراوی نگریسی دا
جەستەی رۆژە بێ دەرەتانەکانی بێ هۆمێدی دەحەپێنێ
چەندەی ماوە بۆ کاتی پەڕینەوە لە گێڕانەوەی
ئێوارە ئێرۆتیکییەکانی حۆلی ئاڵۆزکاویتان
روداۆێکی سەرنەگرتووی پاتە و پاتی
لە گەردانی هات و نەهاتی لەقاندنەوە
نەختێک لە سەربوردەی گێڕانەوە دووفاقییەکان
بە پێواری شاراوەی خرۆشانێک
خۆت بە گریمانەی گڕ و گاڵەکانی
ببورە دابەزین بە کاتی ئەم وێستگەیە
چەندی ماوە بۆ دووالیزمی زاوزێی بزاڤەکان
خۆم هەڵ دەدەم تا کاتی هەڵخەڵەتانی خەراباتیمان
لە کارخانەی خووە نەبڕاوەکانی کویلەوانی
کەوانەیەکی دواخراوی تا سەرگرتنی شپڕێوی
لە چەخماخەی شەقار شەقاری شار بوونەوە
هەشتێک بەم پاڕانەوەیە یەغسیری بەجێمانە و
نۆیەک دارەشەقەی پارامێتری
کۆڵانێکی بێ پاساوی پاسەوانەکان
کە دەلاقەیک بۆ جێهێشتنی رزیوی نەبینییەوە
خۆت ئاوێزانی کام پرۆگرامی گرتەی
گوێڕایەڵی گێڕانەوە نارسیستییەکان
بۆ سووڕانەوەی ئەم بێهومیدییە
دەئاڵێنیتە گێژاوی گەمژەییمان

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.