دەقی وتەکانی نیکی هیلی، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە دانیشتنی شۆڕای ئاسایش لەمەڕ ڕووداوەکانی ئێستای ئێران

0
512

وەرگێران لە ئینگلیسیەوە: هەڵمەت مەعرووفی

بەشێک لە لێدوانی نیکی هیلی، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی شەوی هەینی لەسەر ئێران:

ئێرانیەکان لە زیاتر لە ٧٩ شوێن ڕێپێوانیان کرد و ئەوە دەرخەری بەهێزیی خەڵکانێکی بوێرە کە بە چڕی لەو حکومەتە ماندوو بوون و ئامادەن تا گیانی خۆیان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتیان بخەنە مەترسیەوە.

جیهان دەبێ ڕێزیان لێ بگرێ. دەنگی خەڵکی ئێران دەبێ ببیسترێ. بەشێک لە هاوکارەکانی ئێمە وا بیر دەکەنەوە کە مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جێگەیەکی نیە و لایان وایە کە مافە سەرەتاییەکانی مرۆڤ، تەنیا بابەتی ئەو دەسەڵاتانەیە کە لە ژێر دەسەڵاتی خۆیان دان. هەڵبەت، ئەمریکا لەسەر ئەو بڕوایە نیە و وا بیر ناکاتەوە. مافی مرۆڤ دیاریەک نیە کە دەوڵەتەکان بیدەن، بەڵکوو مافی حاشاهەڵنەگری خەڵکە.

ئازادی و کەرامەتی مرۆڤی لێک جیا ناکرێنەوە. کاتێک ئەو مافە لە خەڵک زەوت دەکرێ، مافی خۆیانە تا لێی وەدەنگ بێن و ئاسایش و تەناهیی خۆشیان بخەنە مەترسیەوە.

ئێمە، بەردەوام لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ئەوەمان بینیوە. بابەتی سووریە بە شێوەیەکی تۆقێنەر، ئەوەمان بۆ دەردەخا. ئەوەی ئیستا لە شار و گوندەکانی ئێران ڕوو دەدا، دیسانیش ئەو ڕاستیەمان بۆ دەخاتە ڕوو. ڕژیمی ئێران، مافی خەڵکی خۆی پێشێل کردووە و ساڵەهایە ئەوە دەکرێ و تۆماریش کراوە.

خەڵکی ئێران، لە ئەنجامدا لەو پێشێلکاری و زەوت کردنە وەزاڵە هاتوون و هاتنە سەر شەقامەکان. ئەوان دەزانن کە دەنگیان لەو ڕژیمەدا دەنگ ناداتەوە و وڵامێکیان وەدەست ناکەوێ و نایانهەوێ کە ئەو ڕژیمە، پەرە بە ناسەقامگیری و شەڕ لە شوێنەکانی تری ناوچە بدات و لە ناڕەزایەتیەکانیشیاندا ئەوە بە ڕوونی دیار و بەرچاوە.

نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاندووە کە ڕژیمی ئێران، لانیکەم ٦ میلیارد دۆلار لە هەر ساڵێکدا یارمەتیی ڕژیمی مرۆڤکوژی ئەسەد دەدات. خەڵکی ئێران ئەوە بە باشی دەزانن و هەر بۆیەش بە دەسەڵاتەکەیان دەڵێن، “سووریە وەلا نێ، بیرێک بکەوە لە کەونە لانێ”.

ڕژیمی ئێران، هەر ساڵێک، کۆمەڵێکی زۆر چەکدار دەنێرێتە ئێراقق و پشتیوانی لە حوسیەکان لە یەمەن دەکا و بۆ نموونە مووشەکیان بۆ دەنێرێ، ئەوە لە حاڵێکدایە کە بنەماڵەکانی ئێرانی، 15 لە سەدهەژارتر لە 10 ساڵ لەمەوەپێشن. خەڵکی ئێرانیش دەڵێن “بیرێک لە دۆخی ئێمە بکەوە”.

ە حاڵێکدا کە ڕژیمی ئێران، گرێبەستگەلێک دەدا بە کۆمپانیاکانی سەر بە سپا و ئەوان هەزاران بینایان ساز کردووە کە لە بوومەلەرزەدا لە ناوچوون و سەدان کەسیان تێدا کوژرا و خەڵکی ئێران دیسانیش هاواریان کردەوە کە “بیرێک لە حاڵی ئێمە بکەنەوە”. پەیامی خەڵکی ئێران، کە “ڕاگرتنی تیرۆریزمە” نکوڵی لێناکرێ.

خەڵکانی ئێران دەڵێن “میلیاردها دۆلار پارەی ئێمە مەدەن بە دیکتاتۆر و تیرۆریستەکان. سامانەکانی ئێمە مەدەن بە شەڕکەرە بیانیەکان، “بیرێک لە حاڵی شڕی ئێمە بکەنەوە”.

سەرجەم وڵاتانی ئازادیخواز پشتیوانی لە خەڵکی ئێران دەکەن. کانادا، نۆروێژ، بریتانیا، ئیسراییل، فەڕانسە، سوید، یەکیەتیی ئوروپا. ئێمە ڕێز لە سەرجەم ڕاگەیێندراوەکانی پشتیوانی لە مافی مرۆڤ دەگرین بەڵام دەبی کارێکی زیاتر لەوەی بکەین.

ڕژیمی ئێران، دەست پێڕاگەیشتنی خەڵک بە ئینترنێتی بڕیوە تا نەهێڵێ پەیوەندیی نێوان ناڕازیەکان پێک بێ. ئەوان هەوڵ دەەن دەنگی خەڵکی ئێران بکوژێننەوە. ئێمە ناتوانین ئیزن بدەین ئەو کارەساتە ڕوو بدات”.
سەرجەم ئەندامانی شۆڕای ئاسایش، سەربەخۆن بەڵام ناکرێ ئەوان، ئەو سەربەخۆییەی خۆیان وەک بیانوویەک بەکار بێنن تا مافی خەڵک لەمەڕ مافی مرۆڤ و ئازادی، لەناو ببەن و بخەسێنن.

من، بە گشت هاوکاران ڕادەگەیێنم و داوایان لێدەکەم تا بۆ بەرزکردنەوەی دەنگی خەڵکی ئێران، دەنگیان بخەنە پاڵ دەنگم. لە ڕژیمی ئێرانیشم دەوێ تا سەرکوتی خەڵک ڕاگرێ، چون لە ئەنجامدا، خەڵک خۆیان دەست نیشانی دەکەن تا چارەنووسیان چی و چۆن بێ و گومانێکیش لەوەدا نیە کە ئەمریکا، بێ ئەملاو ئەولا، لەگەڵ خەڵکی ئێران کە خوازیاری ئازادی و گەشە بۆ بنەماڵەکانیان و کەرامەتی وڵاتەکەیانن.

ئێمە بێدەنگ نابین و قەبووڵیشی ناکەین کە خەڵکانی ناڕازی، بە سەر وڵاتانی بیانی بناسێنن. ئێمە ڕاستیەکان دەزانین، ئەوان بە ویستی خۆیان دەستیان داوەتە ناڕەزایەتی، لە پێناو داهاتووی خۆیاندا. هیچ شتێکیش ناتوانێ، پشتیوانیی ئەمریکا و هاوخەمیمان لەگەڵ ئێران، ڕاگرێ و ببێ بە کۆسپ لەبەر دەمی. ئەمریکا، ساڵی ٢٠٠٩ بێدەنگی هەڵبژارد، ئەوە لە حاڵێکدا بوو کە خەڵکی ئێران سەرکوت کران.

لە ساڵی ٢٠١٨ـدا ئێمە بێدەنگ نابین، جارێکی تر، خەڵکی ئێران شۆڕشیان کردووە، ئەوان داوای شتێک دەکەن کە هیچ دەوڵەتێک ناتوانێ بە شێوەیەکی ڕەوا، ڕەتی بکاتەوە، ئەویش مافی مرۆڤ و ئازادیە سەرەکیەکانیانە. ئەوان دەڵێن و هاوار دەکەن کە “بیرێک لە حاڵی ئێمە بکەوە”. ئەگەر نەتەوە یەکگرتووەکان، واتا و مانایەکی هەبێ، ئەوا دەبێ ئێمە ئەو هاوارانە ببیستین.

ڕژیمی ئێران، ئێستا پێی ناوەتە هێڵی “هۆشداری” پێدرانەوە و جیهانیش چاوی لەسەریەتی تا بزانێ ڕژیمی زاڵ بەسەر ئێراندا چی دەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.