دەست بەکاربوون و کرانەوەی میدیایەکی کوردی لە سەر دیجیتاڵ میدیا

0
67

ڕۆژی کورد :
لە ناوەندی ئەوروپا و لە وڵاتی ئاڵمان خاتوونێکی کوردی باکووری کوردستان تەلڤیزیۆنێکی کوردی بە ناوی نەتەوە تی. ڤی لە سەر دیجیتاڵ میدیا کردەوە و پەخش بەرنامەکانی دەست پێکرد.

خاتوو زەینەب جیگەر کە لە باکووری کوردستان لە دایک بووە و لە ئێستادا نیشتەجێی وڵاتی ئاڵمانە تەلڤیزیۆنێکی نەتەوەیی بە هەر دوو زمانی کوردی و تورکی لە سەر دیجیتاڵ میدیا کردەوە و پەخشی بەرنامەکانی لە هەموو بوارەکانی : میوزیک، وێژەیی، کۆمەڵایەتی، وتووێژ، کەمایەتییە ئایینیەکان، سیاسەت، هەواڵ و ڕاگەیاندن و هەموو بوارە جیاوازەکانی دیکە دا بە فەرمیی دەست پێکردووە.
ناوەندی “ڕۆژی کورد” وەکوو ناوەندێکی سەربەخۆ لە بواری میدیایی و ڕاگەیاندن هیوای بەردەوامی و سەرکەوتن بۆ ئەو خاتوونە بەڕێزە دەخوازێت و گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ناوبراو دەکات. هیوادارین فەرهەنگ و کولتووری نەتەوەکەمان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر پەرە بستێنێ و زیاتر چرۆ بکات.
لە لایەن دەستەی بەڕێوەبەرایەتی دامەزرێنەری ناوەندی ڕۆژی کورد ـ پاریس

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌