دەست بەسەر کردنی چالاکان، دوای هەڵبژاردن بەردەوامە

0
589

لە کاتی پرۆپاگەندای هەڵبژاردنی خولی دەیەمی پارلمان و خولی پێنجەمی شارەزایانی ڕێبەری، بەشێک لە چالاکانی مەدەنی و سیاسی و خوێندکاری، پەیوەندیان بە ڕۆژی کوردەوە گرتبوو و لە پێوەندییەکانی خۆیاندا باسیان لە هەڕەشەی دام و دەزگای ئیتلاعاتی ڕژیم کردبوو کە بەمەبەستی پاراستنی ژیانیان و هەروەها نایاساغ بوونیان، ڕۆژی کورد ئەو هەواڵانەی بڵاو نەکردەوە.

هەروەها یەکێک لەو چالاکانە بە ناوی شوعەیب دانش پەژوو خەڵکی شاری مەریوان و چالاکی سیاسی – مەدەنی، بەناچاری وڵاتی بەجێهێشت.

زانیارییە نوێیەکان باس لە دەستبەسەر کردنی سێ هاووڵاتی کورد لە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠ ڕەشەممە بە ناوەکانی “پوویا و ئارمان حوسێن پەناهی” و “پوویا موقەدەم” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەکەن کە بۆ شوێنی نادیار ڕاگواستراون و تا ئێستاش هیچ زانیاریییەک لەمەڕ دۆخی جەستەیی و دەروونی و شوێنی ڕاگرتن و هۆکاری دەست بەسەر بوونیان لەبەر دەست دا نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەو بارەیەوە بڵاوی کردەوە، پوویا حوسێن پەناهی لە تاران لە شەقامی “سەعادەت ئاوا” لە شوێنی کارەکەی و ئارمان حوسێن پەناهی و پوویا موقەدەم لە شارۆچکەی “قروچای” لە ناوچەی لەیلاخ لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.