دەست بەسەر کردنی شارومەندێکی سنەیی لە کاتی بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمێ نەورۆز

0
875

لە کاتی بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە شاری سنە، کە ئەمڕۆ پێنج شەممە 9ی خاکەلێوەی 2718ی کوردی بەرانبەرە لەگەڵ 29ی مارسی 2018ی زایینی بەڕێوە چوو، بەشدار بوویکی ئەو ڕێوڕەسمە بە هۆکاری خوێندنی سروودێکی شۆڕشگێڕی دەست بەسەر کرا.

مرۆڤایەتی: بەپێ ڕاپۆرتێکی باوەڕ پێکراو لە لایەن هەواڵنێری ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی کوردستان ـ ڕۆژهەڵات لە شاری سنە، ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 9ی خاکەلێوەی 2718ی کوردی بەرانبەرە لەگەڵ 29ی مارسی 2018ی زایینی، شارومەندێکی سنەیی بە ناوی ” یەدوڵڵا مەحەممەدی ” خەڵکی شاری سنە بە هۆکاری خوێندنی سردووێکی شۆڕشگێڕی لە ژێر ناوی ” کوردستانەکەم مایەیی حەیاتم…پێشمەرگایەتی ڕێگای نەجاتم ” لە سەر پەهەنگی ژەنیارەکانەوە لە باغچەی ئاویەری ئەو شارە کە لەلایەن حکوومەتەوە بە ” پارک ۲٨ دی آبیدر ” ناودێر کراوە، لە لایەن هێزەکانی حیفازەتی ئیتڵاعاتەوە دەست بەسەر کراو و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

ڕاپۆرتی هەواڵنێری مرۆڤایەتی لە شاری سنە، باس لەوە دەکات کە گۆرانی بێژی ئەو ڕێوڕەسمە بە ناوی ” عەلیڕەزا مەحموودی ” و گرووپی موسیقاکەشی و تەنانەت جێگری سەرۆکایەتی شەراوەنی ئەو شارەش بە تۆمەتی هاوڕا بوون بۆ خوێندنی ئەو سروودە بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لە لایەن حیفازەتی ئیتڵاعاتی شاری سنەوە بەند و پشکنین کران.

لە کاتی بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەو ساڵی شاری سنە لە باغچەی ئاویەری ئاوشارە کە لەلایەن حکوومەتەوە بە ” پارک ۲۸ دی آبیدر ” ناودێر کراوە، ” یەدوڵڵا مەحەممەدی ” کە پێشتر وەکوو گۆرانی بێژ ناسراوە، چووەتە سەر پەهەنگی ڕێوڕەسمەکە و مایکی گۆرانی بێژی ئەو ڕێوڕەسمە وەرگرت و سروودی بەناو بانگی ” کوردستانەکەم مایەیی حەیاتم…پێشمەرگایەتی ڕێگای نەجاتمـ”ی خوێند، بەڵام دەست بەجێ لە لایەن هێزکانی حیفازەتی ئیتڵاعاتەوە کە هەموو ڕێوڕەسمەکەیان لە ژێر چاوەدێریدا بوو، دستگیر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

چارەنووسی ئەو شارومەندە کورد سەرەڕای ئەمنییەتی و میلیتاریزەتر بوونی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، جێگای داخە و لەوانەیە لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لە دەست بدات.

نەورۆزی ئەو ساڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، زۆرتر لە ساڵانی ڕابردوو لە ژێر چاوەدێری ئەمنییەتیدا بەڕێوە چوو.

پێنج پارتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە دژبەری ڕژیمی ئێرانن، لە ڕاگەیاندراوەیەکی هاوبەشدا داوایان لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد کە نەورۆزی ئەو ساڵ ڕێوڕەسمێکی گەورە بەڕێوە ببەن و هێما نەتەوەییەکان بەکار بێنن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.