دەستبەسەرکرانی ئیسلاح تەڵەبە ئیخوانییەکان و کۆمەڵگای هەستەکیی کوردستان

0
192

ڕوانگەی ڕۆژی کورد

خوێنەری هێژا، بابەتی بەردەستت تەنیا بۆ بەرچاوڕوونییە و لە ڕاستیدا دڵۆپێکە لە دەریا کە ناوەندی ڕۆژی کورد بە مەبەستی دادوەریی دروستتر و وشیارانەتری کۆمەڵگای کوردی لە ڕۆژهەڵات ئامادەی کردووە، کۆمەڵگایەک کە خوێن و خەسارێکی زۆری داوە بەڵام بەردەوام دەکەوێتە داوی تەڵەی کۆماری ئیسلامی و زۆرێک لە کەسانی دژ بە بەرژەوەندیی نەتەوەیی خۆی پیرۆز دەکات و کەسانی پیرۆزیش وەلادەنێ.

چاوخشاندنێکی ساکار و تەنانەت بەپەلە بەسەر کۆمەڵگای کوردی و مێژووی کورددا، ئەو ڕاستییە تاڵەت بۆ ئاشکرا دەکا کە کورد زیاتر لە ئەقڵ، گیرۆدەی هەستەکانی بووە و بۆیەش بەردەوام لەلایەن دوژمن و نەیارەکانییەوە بەلاڕێدا براوە و هەڵخەڵەتێندراوە و ترازێندراوە.

ڕێک چەند ڕۆژی کورت دوای ئەوەی کە بابەتێک لە لایەن ناوەندی ڕۆژی کورد لە ژێر ناونیشانی “بەناو ڕێفۆرمخواز و بە ناخ ئیخوانیە حکومەتخوازە کوردەکان، چیان گەرەکە؟”، یەکێک لەو ڕواڵەتە ئیسلاح تەڵەبە ئیخوانییە ناسراوانە لە شاری مهاباد، بەڕواڵەت لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر دەکرێ، کۆمەڵگای فەیسبووکی نشینی کوردیش بەتایبەت لە تاراوگە کە لە هەمبەر کۆڵبەران و کوشت و بڕ و سێدارە و دەیان بابەتی تر، بێدەنگییەکی بێ واتای هەڵبژاردووە، بە چرکە دەکەوێتە پەلەقاژە و بە کەچێک ئاو ڕەمەلە دەکەوێ و هاواری ئازادیخوازیی خۆی بۆ ئازادکردنی ئەو بەناو چالاکە مەدەنی و سیاسییە دەگەیێنێتە گوێی ئاسمان.

لێرەدا بە پێویستی دەزانین بۆ بەرچاوڕوونیی کۆمەڵگای کوردی لە ڕۆژهەڵات، ئاوڕێک لە بابەتەکانی سەلاحەددین خەدیو بدەینەوە، ئەو ئاوڕدانەوەیە جیا لە هەندێک بەڵگە و ناسیاویی مەیدانیی ترە کە وەک ناوەندی ڕؤژی کورد لەسەر ناوبراو هەمانە و ویکیلیکس ئاسا بۆ ڕۆژی تایبەتیی خۆی ڕاگیراون.

سەلاحەدین خەدیو، کە پزشکی دەرمان سازە و لە شاری مهاباد دەرمانخانەی هەیە، لانیکەم لە ساڵەکانی ١٣٧٨ بەملاوە دەستی بە کاری نووسین کردووە و بەشی سەرەکیی نووسینەکانی بە دژی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات و بەتایبەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی ئەو کات و حدک و حدکای ئێستا بووە.

ناوبراو یەکێک لە ڕواڵەتە ناسراوەکانی ئیخوانەکانی ئێران و هاوکاری کەسانی وەک ئاغای سپێهرەدینی، مەلا شەفیع، عەبدوڵا ئەبریشەمی، عەبدوولعەزیز مەولوودی، عەلی شەمسی بورهان و خالید تەوەکولی و …تاد ـە و لە ساڵانی دواییدا بوەتە هەڵگری سەرەکیی ئاڵای ئیسلاح تەڵەبی لە مهاباد و پاریزگای ورمی و تێکەڵاویی تەواوی لەگەڵ ئیحسان هووشمەنددا هەیە و ئەو تێکەڵاوییە بەربەرینەی خۆشی بۆ ئازادکردنی دوو کەس لە ڕۆژنامەوانانی خەڵکی بۆکان و دانیشتووی مهاباد بەکارهێناوە کە لێرەدا ناویان پارێزراوە و باس لە چۆنیەتیی ئازادکران و ڕێگای کراوە کردنەوە بۆ ئەو دوو ڕۆژنامەوانە لەلایەن خێزانی ئێحسان هووشمەندەوە ناکەین.

ئەو تاقمە کە ئێستا بە هۆی ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لەلایەک و نەبوونی نمیدیای سەربەخۆی ڕۆژهەڵات و مشتەری تەوەربوونی ڕاگەیێنەکانی کوردستانی باشوور لەلایەکی ترەوە، دەسەڵاتێکی باشیان گرتووە، هەموو ئاراستەی هەوڵەکانیان بۆ تواندنەوەی حیزبە کوردییەکان و سڕینەوەی بیری سەربەخۆییخوازی و هێنانە ئاارا و گەشەپێدانی هزری ئیسلاح تەڵەبییە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و بەردەوام هەوڵییان داوە حیزبەکان بە هۆی پاشکەوتوویی ڕۆژهەڵات بزانن و خەباتی چەکداری ڕەت دەکەنەوە و دەڵێن تەنیا لە ڕێگای ئیسلاحاتەوە، مافی کورد دەستبەسەر دەکرێت، ئیسلاحاتێک کە لە ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا تەنیا قەڵاچۆ کرانی کوردستان و سێدارە و مادەی هۆشبەر و کوشتنی کۆڵبەران و دەستبەسەرکردنی لاوانی نیشتمانی بەدواوە بووە.

بابەتەکانی سەلاحەدین خەدیو وەک شوناسی ناوبراو:

یەک: دوای ئەوەی کۆمەڵە و حدکا پێکەوە ڕێکەوتننامەیەکیان واژۆ کرد، سەلاح خەدیو لە وتووێژ لەگەڵ “روز ان لاین”، ڕێک قسەکانی ٣٥ ساڵ لەمەوبەری سادق زیباکەلام دووبارە دەکاتەوە و دەڵێ “اولویت‌های مردم در این وانفسا بیشتر از جنس اقتصادی و تلاش معاش بوده و مسائل سیاسی در درجات کم اهمیت تری قرار دارند”.

خەدیو لە بەشێکی تر لەم وتووێژەدا دەڵێ: ” اما چرا در مورد این موضوع اینقدر لفاظی می‌شود؟ بخاطر مساله کسب مشروعیت و احیانا بدست آوردن هژمونی. و چرا عملی نشد؟ چون دو عاملی که در تجربه کردستان عراق در این زمینه در سال ۱۹۸۷ حاضر بودند هیچکدام الان حضور ندارند.”

ناوبراو بە ئاشکرا، حیزبە کوردییەکان بە چەند دە کەس ناو دەبا و دەڵێ: ” سەرنجڕاکێشترین بابەتی دوکتور خەدیو بریتی بوو لە “این چند دە مسلح بە درد چە میخورند؟”.

خەدیو کە لەم ساڵانەی دواییدا، بڵندگۆی بێ ئەملا و ئەولای ئیسلاح تەڵەبەکان لە خاتەمییەوە بگرە تا ڕووحانی بووە و هەیە، لە دەستپێکی خولی یەکەمی هاتنە سەر کاری حەسەن ڕووحانی، ئەوەی بە هاتنە سەرکاری ڕئالیسمی سیاسی لە ئێران زانی و لە خولی دووهەمیشدا یەکێک لە وتاربێژانی ستادی ناوبراو لە مهاباد بوو و یەکێکیشە لەو کەسانەی کە دوای هاتنی حەسەن ڕووحانی بۆ مهاباد، نامەیەکی چڕ وپڕی ناکوردانەیان ئاراستە کرد.

دوو: سەلاحەدین خەدیو لە بابەتێکدا لەژێر ناونیشانی “هەرێمی کوردستان چاکسازی دەوێ یان سەربەخۆیی” بە بیانووی بێ ڕێزی کران بە دوکتور فەرهاد پیرباڵ، پرسی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان دەباتە ژێر پرسیار و دەڵی ئەوان جارێ دەبی چاکسازی بکەن تا سەربەخۆیی.

سێ: خەدیو کە لە باسەکانی خۆیدا بەردەوام بەپێی ڕێچکەی کۆماری ئیسلامی، کورد بە “قەوم” ناو دەبا، لە بابەتێکدا لەژێر ناونیشانی “راستی آزمایی ادعای نامزدها درباره اقوام و مذاهب” بە بەراوردیکی هاکەزایی لە نێوان بەربژێرانی خولی دوایی سەرۆک کۆماری لە ئێران، بڕیاری یەکلاییکەرەوە دەدا و دەڵی ڕووحانی ڕاست دەکات و لە سەردەمی خولی یەکەمی سەرۆک کۆماریی خۆیدا، مافی کەمینە ئایینی و نەتەوەییەکانی داوە و دەنووسێ ” راستی آزمایی: ادعای روحانی راست است. در دولت وی تلاش شد در سطوح میانی مدیریت در مناطق از کردها و اهل سنت استفاده شود.” پێدەچێ دوکتور خەدیو ئاگای لە خۆسووتاندنی کوردانی یارسان بە هۆی دەستبەسەرنەبوونی مافەکانیان یان تێکدانی جەمخانەکانیان نەبێ یانیش بێ ڕێزی کردن بە کوردەکانی لە تی ڤی ـیەکانی ئێرانەوە نەبینیبێ یانیش لای وابێ زمانی کوردی لە قوتابخانەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەتەواوی دەگوترێتەوە.

چوار: دوکتور خەدیو لە بابەتێک لە ژێر ناونیشانی “برای انتخابات شوراها در ارومیە چە باید کرد”، خۆی بە ئیسلاح تەڵەبی ڕاستەقینە دەناسێنێ کە لە ڕاستیشدا وایە و ئەمە هیچ گومانێکی تێدا نیە و دەنووسێ ” با این وصف اصلاح طلبان واقعی نمی توانند نسبت به شوراها بی تفاوت باشند.” و دواتر دەنووسێ ” اصلاح طلبی اساسا رویکردی سازنده و معطوف به افزایش نرخ مشارکت سیاسی به منظور رسیدن به توسعه سیاسی است.”.

پێنج: خەدیو لە وتووێژێک لەگەڵ گۆڤاری هێژان بە زمانی فارسی ئاوا باس لە بزاخی خوێندکاریی کورد دەکات و نەخشەرێگای بۆ دادەنێ: ” شاید بتوان گفت که جنبش دانشجویی کردی بصورت کلی از دریچه­ی ” نظریه­ی توطئه” به مناسبات قدرت نگریسته که نتیجه­ی طبیعی آن نوعی انفعال و یا عدم تعریف نقش برای خود است . دانشجویان کرد باید از فرصت انتخابات بهره­برداری کرده و با تحلیل­های علمی به بیان مطالبات خود بپردازند . طبیعی است که لازمه­ی چنین کاری در ابتدا خوانش صحیح و علمی وضعیت موجود و امکانات خود و بستن استراتژی متناسب با آن است .”

لێرەدا بە ڕوونی دیارە خەدیو کێیە و نەخشەرێگاکەی بۆ کوردستان چیە. نەخشەرێگایەک کە بەردەوام لە نووسین، کردەوە و وتووێژەکانی تەنانەت لەگەڵ کاناڵە کوردییەکانی کوردستانی باشوور، هەوڵی بۆ داوە و هاوتەریب و هاوتایە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی.

شەش: خەدیو یەکێک بوو لە نووسەرانی هەمیشەیی گۆڤاری “اندیشە اصلاح” و لەوێدا چەندین وتاری نووسیون کە دەکرێ ئاماژە بە “حادثه منا و فضیلتهای مدنی فراموش شده” بکەین.

حەوت: دوکتور خەدیو یەکێک بوو لەو کەسانەی کە لە جەماعەتی ئیسلاح و دەعوەت، کە ناڕەزایەتیی قووڵی لە هەمبەر دەستبەسەرکرانی چەندین فەلەستینی لەلایەن ئیسراییلەوە دەربڕی، ئەو ناڕەزایەتی دەربڕینە لە ماڵپەڕە عەرەبییەکانی وەک medium.com دەنگدانەوەی هەبوو.

هەشت: لە دوای بێ ڕێزیی تورکەکانی ئورمیە لە وەرزشگای ئەلغەدیری ئەو شارە، خەدیو و هاودەست و پێوەندەکانی بابەتێک بڵاو دەکەنەوە و لە جیاتی بەرگری کردن لە ناسنامەی کوردیی ئورمێ و پاراستنی کەرامەتی کورد دەنووسن: ”  آذربایجان غربی در واقع نمونه ای کوچک از ایران سرافراز است که ساکنین آن سالین سال است به رغم داشتن گوناگونی فرهنگی، دینی و مذهبی قومی و مدنی توانسته اند با همدلی ، همراهی و هم بستگی وحدت و برادی خود را در سایه سار درخت تناور تساهل و تسامح و رواداری ایرانی ، حفظ نمایند .”

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت